دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەحمەدى كوڕی حەفص(رضي الله عنه)

 

چەند رایەك هەیە لەسەر ناوى ئەم هاوەڵەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، هەندێ پێیان وایە ناوى ئەحمەدە،[1] هەندێ بە عەبدولحەمید ناوى دەبەن،[2] هەندێكیش دەڵێن ناوى ئەبوو عەمرە،[3] رایەكیش ناوى بە موغیرە دەهێنێت، بەڵام ئیبن حەجەر بەرپەرچی ئەم رایە دەداتەوە،[4] راى راستتر ئەوەیە ناوى ئەحمەد بێت، چونكە لە ئیبراهیمی كوڕی یەعقووبی جوزجانییەوە هاتووە سەبارەت بەناوى ئەبوو عەمر پرسیارى كرد لە ئەبوو هیشامى مەخزوومى كە شارەزایەكى زۆر دیارى نەسەب بو و، وتى ناوى ئەحمەد بوو.[5]

كونیەكەى ئەبوو عەمرە،[6] رایەكیش دەڵێت بەڵكو ئەبوو حەفص كونیەكەیەتى،[7] دەشوترێ ئەبووئەحمەد كونیەكەى بووە،[8] لە گێڕانەوەیەكیشدا بە ئەبووبەكر هاتووە.[9]

باوكى ناوى حەفصی كوڕی موغیرەى كوڕی عەبدوڵاى كوڕی عومەرى كوڕی مەخزوومى قورەیشیە،[10] دایكیشی ناوى دوررەى كچی خوزاعى كوڕی حارثى كوڕی حوەیرثى ثهقەفییە.[11]

ژنەكەى ناوى فاطيمهى كچی قەیسى كوڕی خالیدی قورەیشی فەهریە[12] كە خوشكى ضهحاكى كوڕی قەیسە،[13] فاطمه لە دەستەى یەكەمی كۆچەران بوو، ژیری و جوانیەكى زۆری هەبوو.[14]

ئەحمەد لە مەدینە نیشتەجێ،[15] كاتێ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) عەلى (رضي الله عنه) وەك ئەمیر نارد بۆ یەمەن، ئەبوعەمریشی(ئەحمەد) لەگەڵیدا نارد، لەوێ ئەبووعەمر مایەوەو هەر لەوێش فاطيمهى كچی قەیسی تەلآقدا،[16] بەڵام لە گێڕانەوەیەكى موسلیمدا هاتووە كە پێش چوونى بۆ یەمەن هەر سێ جار تەلآقی داوە،[17] ئەوەشی بە وەكیلێكدا ئەنجامدا،[18]ئەوەبوو فاطمه داواى نەفەقەى كرد،[19] بەڵام پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (لا نفقة لك)، (هیچ نەفەقەیەكت بۆ نیە)[20]بە ریوایەتێكى تر فەرمووى (ليس لك عليه نفقة[21] (خەرجى و نەفەقەت لەسەر ئەو نیە).

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) داواى كرد لە فاطمهى كچی قەیس تا ماوەى عیددەكەى (واتە ماوەى پاش تەلآق) لە ماڵی ئیبن ئوم مەكتوم بمێنێتەوە،[22] دواتر دوو كەس چوونە داواى فاطيمه، یەكێكیان ناوى موعاویە بوو (ئەمە موعاویەى كوڕی ئەبوو سوفیان نەبوو، چونكە دەكەونە ئەو هەڵەوە)،[23] ئەوى تریشیان ئەبوو جەهم بوو، فاطمه هات و راوبۆچوونى پێغەمبەرى (صلى الله عليه وسلم) وەرگرت، ئەویش فەرمووى (أما أبوجهم فلا يضع عصاه عن عاتقه، أما معاوية فصعلوك لا مال له)، (سەبارەت بە ئەبووجەهم ئەوە هەر داردەسەكەى لەسەرشانى داناگرێ، موعاویە دەست بەتاڵەو هیچ سامانێكی نیە)، پاشان رێنمایی كرد شوو بكات بە ئوسامەى كوڕی زەید، فاطيمهش رازى بوو  و شووی كرد بە ئوسامە.[24]

ئەبووعەمر هەر لە یەمەن مایەوە تا لەوێ مرد،[25] رایەكى تر دەڵێت بەڵكو ماوەیەك دواى ئەوەش ژیا تا بەشدارى فەتحى شامى كرد.[26]

گێڕانەوەیەك هاتووە كە عومەرى كوڕی خەطاب(رضي الله عنه) رۆژی (جابیە) وتارى دەدا وتى: داواى پۆزشتان لێدەكەم سەبارەت بە خالیدی كوڕی وەلید، چونكە سامانى داوە بە كەسی بەهێز و  خانەدان، بۆیە منیش لامبرد و ئەبوو عوبەیدەم دانا، ئەبووعەمر (ئەحمەد)ى كوڕی حەفص وتى سوێند بەخوا ئەى عومەر بڕیارەكەت  جێی پۆزش نەبوو، تۆ كاربەدەستێكت لابردووە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) داینابوو، شمشێرێكت خستە كالان كە خوا هەڵیكردبوو، ئالآیەكت داگرت كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هەڵیكردبوو، تۆ پەیوەندى خزمایەتیت پچڕاند و حەسوودیت هەبوو بەرامبەر ئامۆزاكەم، عومەر (رضي الله عنه) لە وەڵامدا پێی وت: تۆ خزمایەتی نزكیت لەگەڵی هەیە و تەمەنت زۆر نیە و دەمارگیریشت هەیە بۆ ئامۆزاكەت.[27]



[1] - أسدالغابة، ج1ص84، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص31.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص280، الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج4، ص1719.

[3] - أسدالغابة، ج6ص240، الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص287، الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج4، ص1719.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج6، ص371.

[5] - أسدالغابة، ج1ص84، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص31.

[6] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج4، ص1719، أسدالغابة، ج1ص84، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص31.

[7] - أسدالغابة، ج1ص84، الإصابة في تمييز الصحابة، ج6، ص371،

[8] - أسدالغابة، ج2، ص44.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة،ج8، ص69.

[10] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص280.

[11] - أسدالغابة، ج1ص84.

[12] - أسدالغابة، ج7، ص248.

[13] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص69.

[14] - أسدالغابة، ج7، ص248، الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص69.

[15] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص287.

[16] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج4، ص1719.

[17] - صحيح مسلم، الرقم 2804.

[18] - صحيح مسلم، الرقم 2801، أسدالغابة، ج6، ص241.

[19] - الإصابة في تمييز الصحابة،ج8، ص69.

[20] - صحيح مسلم، الرقم 2806،

[21] - أسدالغابة ج6ص241.

[22] - الإصابة في تمييز الصحابة،ج8، ص69.

[23] - الإصابة في تمييز الصحابة،ج6، ص303.

[24] - صحيح مسلم، الرقم 2801.

[25] - أسدالغابة ج6ص240، الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص287.

[26] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص287.

[27] - أسدالغابة، ج1ص84.

 3643
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.