دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  حەوشەب(رضي الله عنه)

حەوشەب(رضي الله عنه)

ئەم هاوەڵە ناوى حەوشەبەو سەبارەت بە ناوى باوك و كەسانى زانیارى نەهاتووە.[1]

حەسسانى كوڕی رەیب دەڵێت مێرد منداڵێك مرد، دایك و باوكى زۆر بۆی بەئازار و نارەحەت بوون، حەوشەبی هاوەڵی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) وتى پێت خۆشە هەواڵت پێبدەم سەبارەت بە نموونەى مەرگى ئەم منداڵەى ئێوە چیم بیست لە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)؟ یەكێك لە هاوەڵانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) منداڵێكی هەبوو تازە كەوتبووە هاتوچۆكردن، لەگەڵ باوكیدا دەهات بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، دواتر ئەو منداڵەى مرد، باوكى نزیكەى شەش رۆژ زۆر بە ئازار و دڵگران بوو بۆی، تەنانەت نەدەهات بۆ لاى پێغەمبەری خوایش (صلى الله عليه وسلم)،جارێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (ئەرێ فلآنە كەس نابینم)، وتیان ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) منداڵەكەى مردووەو ئەویش زۆر بە ئازار و نارەحەتە بۆی، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) –چوو بۆ لاى- و پێی فەرموو (يا فلان، أتحب لو أن ابنك عندك الآن كأنشط الصبيان نشاطا، أتحب أن ابنك عندك أحد الغلمان جرأة، أتحب أن ابنك عندك كهلا كأفضل الكهول، أو يقال لك ادخل الجنة ثواب ما أخذ منك)،[2] (ئەی فلآنى،  پێت خۆشە منداڵەكەت ئێستا وەك چالاكترین منداڵ لەلات بوایە؟ پێت خۆشە منداڵەكەت لات بوایەو بوێرترین مێرد منداڵ بوایە؟ پێت خۆشە منداڵەكەت وەك پیاوێكی پیاوانە لات بوایە، یان پێت بوترێت لە پاداشتى ئەوەى لێت وەرگیرا بڕۆرە بەهەشتەوە).

حەوشەبى فیهری (رضي الله عنه)

ناوى حەوشەبەو كوڕێكی هەیە بە ناوى یەزید كە فەرموودەیەكى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە.[3]

حەوشەب دەڵێت جارێك گوێم لە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بوو دەەیفەرموو (لو كان جريج الراهب فقيها عالما لعلم أن إجابته أمه أفضل من عبادة ربه[4] (ئەگەر جورەیجى راهیب فیقهزان و زانا بوایە دەیزانى كە وەڵامدانەوەى بانگكردنەكەى دایكی لەپێشتر بوو لە پەرستشى پەروەردگارى).

بەسەرهاتى جورەیج ئەوەبوو كە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) باسی كردووە: كەسێك هەبوو ناوى جورەیجی راهیب بوو، دایكی هات بۆ لاى و جورەیجی بانگ كرد،  كەچی لەو كاتەدا جورەیج نوێژی دەكرد، جورەیج لاى خۆیەوە وتى وا دایكم هات و لە نوێژیشدام، پێم باشە نوێژەكەم هەڵبژێرم تا دایكم، ئەوەبوو دایكی چوو، بۆ جارى دووەم دایكی هاتەوەو هەمدى بانگى كردەوەو جورەیجیش لە نوێژدا بوو، دایكی وتى خوایە نەیمرێنیت تا دەموچاوى ئافرەتانى داوێن پیسى نیشان بدەیت، جورەیجیش هەر لە پەرستگادا بوو، ئافرەتەكە ئافرەتێك رێی كەوتە ئەوێ و داواى زیناى لێكرد، بەڵام جورەیج رازى نەبوو، ئەوەبوو چوو بۆ لاى شوانێك و داواى زیناى لێكرد و پیاوەكەش جیماعى لەگەڵ كرد و سكی بوو، كاتێك سكەكەى دانا پێیان وت خاوەنى ئەم منداڵەت كێیە؟ ئەویش وتى جورەیجی راهیب، جورەیج هێنرا و پەرستگاكەى رووخێنراو گرتیان، جورەیج دەستنوێژی گرت و نوێژی كرد و دواتر هات بۆ لاى منداڵەكەو وتى ئەی منداڵ كێ باوكى تۆیە؟ ئەویش وتى شوانەكە، وتیان پەرستگاكەت لە زێڕ بۆ دروست دەكەینەوە، ئەویش وتى نەخێر هەر دەبێت لە قوڕ دروستى بكەنەوە بۆم.[5]

سەبارەت بە حوكمى وەڵامدانەوەى بانگكردنى دایك لە نوێژدا و حوكمى بەتاڵبوونەوە یان بەتاڵ نەبوونەوەى نوێژەكە ئیبن حەجەر دەڵێت ئەمە راجیایی لەسەرە، جا سەبارەت بەوەى بۆچی جورەیج ئەو نزایەى لێ گیرابووە، ئیبن بەگگال دەڵێت لە ئایینی ئەواندا قسەكردن لە نوێژدا رێپێدراو بووە، بۆیە جورەیج كە وەڵام نەدانەوەكەى پێ باشتر بووەو بەردەوامى نوێژكردنەكەى لە وەڵامدانەوەى دایكی پێشتر خستووە بۆیە دایكی نزاى لێكردووە لەبەر ئەوەى مافەكەى دایكی دواخستووە، بەڵام ئیبن حەجەر دەڵێت ئەوەى كە جورەیج وتوویەتى نوێژەكەم بكەم یان وەڵامى دایكم بدەمەوە، ئەمە بەڵگەى ئەوە بووە لاى ئەو قسەكردن واتاى پچڕانى نوێژ بووە، بۆیە وەڵامى نەداوەتەوە.[6]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 141.

[2] - مسند احمد بن حنبل، الرقم 15538، قال ابن حجر: قال بن السكن تفرد به بن لهيعة وهو ضعيف ، كما قال شعيب الأرناؤوط: إسناده ضعيف ابن لهيعة سيء الحفظ وباقي رجال الإسناد ثقات رجال مسلم غير حسان بن كريب

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 141.

[4] - شعب الإيمان للبيهقي، الرقم 7614، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 2079، قال البيهقي إسناده مجهول.

[5] - صحيح البخاري، الرقم 3269، صحيح مسلم، الرقم 4731، صحيح ابن حبان، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 6582، الرقم 7864.

[6] - فتح الباري، ج3، ص 78.

 3217
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.