دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  حەوواء (رضي الله عنها)

حەووائى كچی یەزید(رضي الله عنها)

ناوى حەووائی كچی یەزیدى كوڕی سەكەنە، بەیعەتى دا بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)،[1] ئەم ئافرەتە لە پشتیوانانە لە بەنى عەبدولئەشهەل.[2]

ئومموعامیری ئەشهەلى دەڵێت من و لەیلاى كچی خوتەیم و حەووائی كچی یەزید لەنێوان بانگى ئێوارەو عیشادا بوو چووین بۆ لاى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) و من سەلامم كرد، پرسیاری لێكردم كێم، منیش خۆم ناساند، ئینجا پرسیارى كرد ئەوانە كێن لەگەڵم، ئەوانیش خۆیان ناساند، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بەخێرهاتنى كردین و دواتر فەرمووى ئیشتان چیە؟ وتمان ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) هاتوین تا لەسەر ئیسلام بەیعەتت پێ بدەین، چونكە بڕوامان پێت هێناوەو شایەتی دەدەین ئەوەی هێناوتە حەقە، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى سوپاس بۆ ئەو خوایەی كە رێنموونى ئێوەی كرد بۆ ئیسلام، پاشان فەرمووى وا بەیعەتم وەرگرت لێتان، ئومموعامیر دەڵێت من لێی نزیك بوومەوە، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (من لەگەڵ ئافرەتان تەوقە ناكەم، قسەم بۆ هەزار ئافرەت و قسەم بۆ یەك ژن وەك یەكە)، ئومموعامیر دەڵێت ئێمە یەكەم ئافرەتانێك بووین چووین بەیعەتمان دا بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم).[3]

 

 

حەووائى كچی یەزیدى ئەنصارى (رضي الله عنها)

ناوى حەووائی كچی یەزیدی كوڕی سینانە، لە پشتیوانانە لە بەنى عەبدولئەشهەل، دایكی ناوى عەقرەبی كچی موعاذە،[4]حەوواء برایەكی هەبوو بە ناوى موعاذ.[5]

حەوواء ژنی قەیسی كوڕی خطيم بوو، لەم مێردەى منداڵێكی هەبوو بە ناوى ثابت،[6] قەیسی مێردى یەكێك بوو لە شاعیرە ناسراوەكان.[7]

ئەم ژنە هاوەڵە لەپێش قەیسی مێردیدا موسڵمان بوو،[8] هێشتا پیغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لە مەككە بوو و نەهاتبوویە مەدینە حەووائی كچی یەزید موسڵمان بووبوو.[9]

موسڵمانبوونى ئەم ژنە هاوەڵە لەنێوان بینی یەكەم و دووەمى هاوەڵە پشتیوانیەكان بوو كە چوونە خزمەت پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم).[10]

حەوواء لەلایەن مێردەكەیەوە ئازارى زۆر دەدرا و مێردەكەى بەرامبەرى خراپ بوو، جار هەبوو كە نوێژی دەكرد و دەچوو بە سوجدەدا، قەیسی مێردى بە قژ هەڵیدەگێڕایەوەو بەرەو دواوە رایدەكێشا،[11] حەووائیش ئەو سكالآیەى گەیاندبووە لاى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) هەرچەندە هێشتا لە مەككە بوو، جارێك قەیسى مێردى حەوواء هاتبوویە مەككەو پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بەردەوام داواى لێدەكرد تا موسڵمان بێت، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بە مێردەكەى حەووائی فەرموو ئەی ئەبوو یەزید حەووائی ژنت پێی راگەیاندووم لەگەڵیدا خراپیت، دەى لەخوا بترسەو لە ئاستیدا رەچاوى من بكە و خراپ مەبە لەگەڵی، ئەویش وتى باشە بەسەرچاو، ئەوە دەكەم كە تۆ پێت خۆشە، تەنها چاكەم دەبێت بەرامبەرى، ئینجا قەیس هاتەوە مەدینەوە حەووائی بینی و وتى موحەممەد داواى لێكردوم لەگەڵت چاك بم و منیش بەڵێنی خۆم دەبەمە سەر، چیت پێ خۆشە وا بكە، بەخوا ئیتر هیچ ئازارێكت لە منەوە پێ ناگات، حەووائیش كە ئەوەى بیست موسڵمانبوونى خۆی ئاشكرا كرد، قەیسیش هیچی نەوت، هەرچەندە خەڵكێك رەخنەیان لێدەگرت بۆچی ژنەكەت شوێن ئایینی موحەممەد كەوتووە، بەڵام ئەو دەیوت بەڵێنم داوە بە موحەممەد بەرامبەرى چاك بم.[12]

حەووائى ئەنصارى (رضي الله عنها)

ناوى حەووائەو بە ئوممو بوجەید ناسراوەو لە هاوەڵە پشتیوانیەكانە.[13]

ئوممو بوجەید دەڵێت جارێك وتم ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) سوێند بەخوا جار هەیە هەژار دێتە بەر دەرگاكەم و منیش هیچ بەدى ناكەم بیدەمێ، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) پێی فەرموو (إن لم تجدي له شيئا تعطينه إياه إلا ظلفا محرقا فادفعيه إليه في يده)،[14] (ئەگەر هەر هیچت شك نەبرد پێی ببەخشیت ئەوە با سمە سووتاوێكیش بێت هەر بیدەرە دەستیەوە).

ئومموبوجەید فەرموودەیەكى تر لە پێغەمبەرى خواوە (صلى الله عليه وسلم) دەگێڕێتەوەو  دەڵێت بیستم لە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (أسفروا بالصبح فإنه أعظم للأجر[15] (بەیانییان نوێژ درەنگ بكەن-تا دەگاتە بەرەبەیان- چونكە پاداشتی گەورەترە).



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 588.

[2] - أسد الغابة، ج7، ص 81.

[3] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج8، ص 12.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 588-589.

[5] - أسد الغابة، ج5، ص 215.

[6] - أسد الغابة، ج5، ص 215.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 589.

[8] - أسد الغابة، ج7، ص 81.

[9] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج8، ص 323.

[10] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 589.

[11] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 589.

[12] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج8، 323.

[13] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 590.

[14] - سنن أبي داود، الرقم 1432، صحيح ابن خزيمة، الرقم 2302، صحيح ابن حبان، الرقم 332، المستدرك على الصحيحين، الرقم 1457، سن نالترمذي، الرقم 633 و قال حسن صحيح، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 2326، مسند احمد بن حنبل، الرقم 26534، صححه شعيب الأرناؤوط، كما صححه الألباني في  صحيح و ضعيف سنن أبي داود، الرقم 1667.

[15] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم 20406، الآحاد و المثاني لابن أبي عاصم، الرقم 2986.

 2786
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.