دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵان(رضي الله عنهم) لە فەرموودەى پێغەمبەردا(صلى الله عليه وسلم)

پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) سەبارەت بە هاوەڵانى دەورى دەفەرموێت:

(خير الناس قرني، ثم الذين يلونهم، ثم الذين يلونهم)[1] واتە:(چاكترینی خەڵك سەدەى منن، دواتر ئەوانەى دواى ئەوان، دواتر ئەوانەى دواى ئەوان).

هەروەها دەفەرموێت:

(يأتي على الناس زمان فيغزو فئام من الناس فيقال: هل فيكم من صاحب رسول الله (صلى الله عليه وسلم)؟ فيقولون نعم فيفتح لهم، ثم يأتي على الناس زمان فيغزوا فئام من الناس، فيقال: هل فيكم من صاحب أصحاب رسول الله (صلى الله عليه وسلم) فيقولون نعم، فيفتح لهم ثم يأتي على الناس زمان فيغزو فئام من الناس فيقال هل فيكم من صاحب من صاحب أصحاب رسول الله (صلى الله عليه وسلم) فيقولون نعم فيفتح لهم).[2]

واتە:(سەردەمێ دێت بەسەرخەڵكدا دەستەیەك لە خەڵك غەزا دەكەن، دەوترێ ئایا لەنێوتاندا كەس لە هاوەڵانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)هەیە؟ دەڵێن بەڵێ، ئیتر فەتحیان بۆ دەكرێ، دواتر سەردەمێ دێت بەسەر خەڵكدا دەستەیەك لە خەڵك غەزا دەكەن، دەوترێ ئایا لەنێوتاندا كەس هەیە هاوەڵی هاوەڵانى پێغەمبەرى(صلى الله عليه وسلم) كردبێت؟ دەڵێن بەڵێ، ئیتر فەتحیان بۆ دەكرێ، دواتر سەردەمێ دێت بەسەر خەڵكدا دەستەیەك لە خەڵك غەزا دەكەن، دەوترێ ئایا لەنێوتاندا كەس هەیە هاوەڵی هاوەڵانى دەورى هاوەڵانى پێغەمبەرى(صلى الله عليه وسلم) كردبێت؟ دەڵێن بەڵێ، ئیتر فەتحیان بۆ دەكرێ).

هەروەها وەك دانانى هێڵی سوور بۆ رێزى هاوەڵان و بەرزراگرتنى ناو و شكۆیان لە نێو موسڵماناندا پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) هۆشیارى دەداتە موسڵمانان و دەفەرموێت:(لا تَسُبُّوا أَصْحَابِي، فَوَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، لَوْ أَنَّ أَحَدَكُمْ أَنْفَقَ مِثْلَ أُحُدٍ ذَهَبًا مَا أَدْرَكَ مُدَّ أَحَدِهِمْ، وَلا نَصِيفَهُ).[3]

(قسە مەڵێن بە هاوەڵانم، چونكە سوێند بەوەى گیانمى بەدەستە ئەگەر یەكێكتان هێندەى شاخى ئوحود زێڕ ببەخشێ ناگاتەوە بە (موددێكی) (نزیكەى دوو كیلۆ و نیو) ئەوان، بەڵكو نیو موودى ئەوان خێرى ناگات).

لە فەرموودەیەكى تردا پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) هەرەشەش ئاراستەى ئەوانە دەكات كە قسە دەڵێن بە هاوەڵان، وەك دەفەرموێت:(مَنْ سَبَّ أَصْحَابِي فَعَلَيْهِ لَعْنَةُ اللَّهِ، وَالْمَلائِكَةِ، وَالنَّـاسِ أَجْمَعِينَ، لا يَقْبَلُ اللَّهُ مِنْهُ صَرْفًا وَلا عَدْلا).[4]

(ئەنەسى كوڕی مالیك دەگێڕێتەوە دەڵێت خەڵكێ لە هاوەڵانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) وتیان ئەی پێغەمبەرى خوا قسەمان پێ دەوترێ، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرمووى(هەركەس قسە بڵێت بە هاوەڵانم نەفرینی خوا و فریشتەكان و هەموو خەڵكى لێ بێت، خوا هیچی لێ وەرناگرێ).

عن أبى بريدة عن أبيه قال: صلينا المغرب مع رسول الله ( ثم قلنا : لو جلسنا حتى نصلى معه العشاء قال: فجلسنا فخرج علينا فقال: "ما زلتم ههنا؟" قلنا: يا رسول الله صلينا معك المغرب ثم قلنا نجلس حتى نصلى معك العشاء قال : "أحسنتم أو أصبتم" قال: فرفع رأسه إلى السماء وكان كثيراً ما يرفع رأسه إلى السماء فقال النجوم أمنة للسماء، فإذا ذهبت النجوم أتى السماء ما توعد، وأنا امنة لأصحابى فإذا ذهبت أتى أصحابى ما يوعدون، وأصحابى أمنة لأمتى فإذا ذهب أصحابى أتى أمتى ما يوعدون).[5]

ئەبووبورەیدە لە باوكیەوە دەگێڕێتەوە دەڵێت لەگەڵ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) نوێژی ئێوارەمان كرد، دواتر وتمان بەڵكو دابنیشین تا نوێژی خەوتنانیشی لەگەڵ بكەین، دانیشتین تا پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)هات بۆ لامان، فەرمووى ئێوە هێشتا لێرەن؟ وتمان ئەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) نوێژی ئێوارەمان كرد لەگەڵتدا، دواتر وتمان با دابنیشین تا نوێژی خەوتنانیشت لەگەڵ بكەین، فەرمووى(باشتان كرد و راستتان پێكا)، ئینجا سەرى بەرەو ئاسمان بەرزكردەوە و زۆر جاریش پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) سەری بەرەو ئاسمان بەرز دەكردەوە، ئینجا فەرمووى ئەستێرەكان پارێزەرى ئاسمانن، هەركات ئەستێرەكان نەمان ئاسمان تووشی ئەوە دەبێت كە وادەى دراوە، منیش پارێزەرى هاوەڵانمم هەركات من نەمام ئەوە وادە دراوە بۆ هاوەڵانم تووشیان دەبێت، هاوەڵانیشم پارێزەرى ئوممەتەكەمن هەركات هاوەڵانم نەمان ئەوەى وادەیان پێ دراوە تووشی ئوممەتەكەم دەبێت).

هاوەڵان نموونەى خوێی چێشتن، چێشتى بێ خوێ بێتامە، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (مثل أصحابي في الناس كمثل الملح في الطعام)،[6](نموونەى هاوەڵانم لەناو خەڵكدا وێنەى خوێیە لە خواردندا).

دووبارە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) موسڵمانان ئاگادار دەكاتەوە دەست هەڵگرن لە بە خراپە باسكردنى هاوەڵان و دەفەرموێت:(إذا ذكر القدر فأمسكوا، وإذا ذكر أصحابي فأمسكوا)،[7](هەركات باسی قەدەر كرا دەستهەڵگرن، هەركاتیش باسی هاوەڵانم كرا دەستهەڵگرن).

سەبارەت بە بەرزى پاداشتی هاوەڵان پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت:(لو أن لرجل أحدا ذهبا فأنفقه في سبيل الله، في الأرامل والمساكين واليتامى ليدرك فضل رجل من أصحابي ساعة من النهار ما أدركه أبدا)،[8](ئەگەر كەسێ هێندەى ئوحود زێڕی هەبێت و لەرێی خوادا بیبەخشێ بەسەر بێوەژن و هەژار و هەتیواندا تا بگاتەوە بە فەزڵی ساتەرۆژێكى یەكێك لە هاوەڵانم هەرگیز پێی ناگاتەوە).

پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) نەفرینی خوا دەنێرێت بۆ ئەوانەى قسە بە هاوەڵان دەڵێن وەك دەفەرموێت:(إن الناس يكثرون وأصحابي يقلون، فلا تسبوهم لعن الله من سبهم).[9](خەڵكى زیاد دەكەن و هاوەڵانم كەم دەكەن، دەى قسەیان پێ مەڵێن، نەفرینی خوا لەوەى قسەیان پێ ئەڵێت).

لە فەرموودەیەكى تردا پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) هەمدى هۆشیارى دەدات لە باس نەكردنى هاوەڵان بە خراپە و هەرەشەش لەوانە دەكات كە بە خراپە ناویان دەبەن، وەك دەفەرموێت:(دعوا أصهاري وأصحابي، فإنه من حفظني فيهم كان معه من الله حافظ، ومن لم يحفظني فيهم تخلى الله منه، ومن تخلى الله منه يوشك أن يأخذه).[10](وازبهێنن لە خزمان و هاوەڵانم، چونكە هەر كەس من بپارێزێت سەبارەت بەوان ئەوا لەلایەن خواوە پارێزەرێكى بۆ دەبێت، هەر كەسیش نەمپارێزێ سەبارەت بەوان خوا وازى لێ دێنێ، هەر كەسیش خوا وازى لێ بهێنێ نزیكە خوا بیگرێت).

هەروەها دەفەرموێت:(الله الله في أصحابي، لا تتخذوا أصحابي غرضا، من أحبهم  فبحبي أحبهم، ومن أبغضهم فببغضي أبغضهم، ومن آذاهم فقد آذاني، ومن آذاني فقد آذى الله، ومن آذى الله يوشك أن يأخذه).[11]

(الله الله بۆ هاوەڵانم، هاوەڵانم مەكەنە ئامانج، هەر كەس هاوەڵانى منى خۆش بوێت ئەوە بە خۆشەویستى منەوە ئەوانى خۆشویستووە، هەر كەسیش رقی لەوان بێت ئەوە بە رقبوونى لە منە رقی لەوان بووە، هەر كەس ئازاریان بدات ئەوە ئازارى منى داوە، هەر كەسیش ئازارى من بدات خواى ئازار داوە، هەر كەسیش خوا ئازاربدات نزیكە خوا بیگرێت).



[1] - صحيح البخاري، الرقم 2530 و 3472 و 6073، صحيح مسلم، الرقم 4705، صحيح ابن حبان، الرقم 6835 و 7329، المتسدرك على الصحيحين، الرقم 4824، سنن الترمذي، الرقم 2198 و 2279، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 5843، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 18954، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 3467 و 3980 و 4059، المعجم الأوسط للطبراني، الرقم 1132.

[2] - صحيح البخاري، الرقم 3470 و 3419، صحيح مسلم، الرقم 4701، صحيح ابن حبان، الرقم 4841 و 6775، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 10806، مسند أبي يعلى الموصلي، الرقم 938.

[3] - صحيح البخاري، الرقم 3491، صحيح مسلم، الرقم 4714 و الحديث له، سنن ابن ماجة، الرقم 159، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 8034، المعجم الأوسط للطبراني، الرقم 693، صحيح ابن حبان، الرقم 7104 و 7360، سنن أبي داود، الرقم 4060، سنن الترمذي، الرقم 3878، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 19441، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 11284، مسند الطيالسي، الرقم 2283.

[4] - أحمد بن حنبل في فضائل الصحابة، الرقم 6، الشريعة للآجري، الرقم 1922، الدعاء للطبراني، الرقم 1989، صححه الألباني في السلسلة الصحيحة، الرقم 2340.

[5] - صحيح مسلم، الرقم 4700، 19441، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 19131، صحيح ابن حبان، الرقم 7356، مسند أبي يعلى الموصلي، الرقم 7111، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 36.

[6] - أحمد بن حنبل في فضائل الصحابة، الرقم 14، مصنف ابن أبي شيبة، الرقم 31764، الشريعة للآجري، الرقم 1140.

[7] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم 10249،  المطالب العالية لابن حجر: 3008، مسند الحارث، الرقم 728، صصحه الألباني في السلسلة الصحيحة بشواهد، الرقم 34.

[8] - المطالب العالية لابن حجر: 4238، مسند الطيالسي، الرقم 2616.

[9] - المطالب العالية لابن حجر: 4247، مسندأبي يعلى الموصلي، الرقم 2128، الشريعة للآجري، الرقم 1921، المعجم الأوسط للطبراني، الرقم 1231، الدعاء للطبراني، الرقم 1990، ضعفه الألباني في السلسلة الضعيفة، الرقم 3157.

[10] - المطالب العالية لابن حجر، الرقم 4253.

[11] - صحيح ابن حبان، الرقم 7363، سنن الترمذي، الرقم 3879، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 20035 و 20064، مسند الروياني، الرقم 862، شعب الإيمان للبيهقي، الرقم 1479، ضعفه الألباني في السلسلة الضعيفة، الرقم 2901.

 3883
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.