دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك ناویان (عاتیكە) بووە

عاتیكەى كچی زەید(رضي الله عنها)

ناوى عاتیكەى كچی زەیدی كوڕی عەمرە، خوشكی سەعیدى كوڕی زەیدە كە یەكێك بوو لە دە موژدە پێدراوەكە، عاتیكە یەكێك بوو لە ئافرەتە كۆچەریەكان، ئافرەتێكی زۆر جوان و خوێن گەرم بوو، عەبدوڵاى كوڕی ئەبووبەكری صدیق ئەوی بەهاوسەر گرت، عەبدوڵا تەواو شەیداى بوو و هەمیشە لە لاى بوو تا ئاستێ رێی جیهادى لێ گرتبوو، دەوترێت ئەبووبەكر فەرمانى بە عەبدوڵاى كوڕی كرد تا عاتیكە تەلآق بدات، ئەویش تەلآقی دا، دواتر كە ئەبووبەكر بینی عەبدوڵاى كوڕی بەرگەى دووری عاتیكە ناگرێت، بۆیە پێی وت عاتیكە بگەڕێنێتەوە بۆ لاى خۆی.[1]

دواى ئەوەى عەبدوڵاى مێردی شەهید بوو، عاتیكە شووی كرد  بە عومەرى كوڕی خەططاب ولاى مایەوە تا ئەویش شەهید بوو، دواتر زوبەیرى كوڕی عەووام هێناى و ئەویش شەهید بوو، ئیتر خەڵكی دەیانوت كێ دەیەوێت شەهید بێت با عاتیكە بە هاوسەر بگرێت.[2]

عاتیكەى كچی عەوف (رضي الله عنها)

ناوى عاتیكەی كچی عەوفە، خوشكی عەبدوڕەحمانى كوڕی عەوفە، هاودەم بە شیفائی خوشكی موسڵمانبوون و بەیعەتیان دا بە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم).[3]

عاتیكەى كچی ئەسید(رضي الله عنها)

ناوى عاتیكەى كچی ئەسیدى كوڕی ئەبیلعیصى قوڕەیشی ئومەویە، خوشكی عیتابی كوڕی ئەسیدە، لە فەتحى مەككەدا موسڵمان بوو.[4]



[1] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 11-12.

[2] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 112.

[3] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 14.

[4] - أسد الغابة، ج7، ص 198.

 1821
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.