دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەو هاوەڵانەی ناویان (زوهەیر) بووە

زوهەیری كوڕی صورەد(رضي الله عنه)

ناوى زوهەیری كوڕی صورەدەو لەگەڵ وەفدى هەوەزانیەكاندا هاتووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و سەركردەى وەفدەكە بوو.[1]

زوهەیر وتى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئێمە تۆمان لە ماڵەكانمان بە منداڵیت گرتەكۆش و بە مەمكى ژنانى ئێمە شیرت نۆشی، من تۆم بە شیرخواردوویی بینیوەو لە تۆ شیرخۆرى باشترم نەدیوە، بە هەرزەكاریش بەهەمان شێوە، پاشان بە گەنجیش تۆم دیوەو هاووێنەتم نەدیوە، ئێمە عەشیرەتى تۆین، دەى لە بەخششی خوا بڕژە بەسەرماندا.[2]

زوهەیری كوڕی طههفە(رضي الله عنه)

ناوى زوهەیری كوڕی طههفەی كیندیە، وەك وەفد چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم).[3]

زوهەیری كوڕی عەجوە(رضي الله عنه)

ناوى زوهەیری كوڕی عەجوەیە، لە غەزاى حونەیندا بەشدار بوو و تیایدا بە دەستى جەمیلی كوڕی موعەممەر شەهید كرا.[4]

زوهەیری كوڕی عەمر (رضي الله عنه)

ناوى زوهەیری كوڕی عەمری هیلالیە، زوهەیر دەڵێت: كاتێك ئەم ئایەتە دابەزى (وأنذر عشيرتك الأقربين)، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چوویە سەر تەپۆڵكەیەك و فەرمووى: (ئەى بەنى عەبدمناف من هۆشیاركەرەوەم، نموونەى من و ئێوە وەك پیاوێكە كە دوژمنى دیبێت و خێرا بڕوات كەسوكارەكەى ئاگادار بكاتەوەو بیانپارێزێت).[5]

زوهەیری كوڕی عیاض(رضي الله عنه)

ناوى زوهەیری كوڕی عیاضى فەهریە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدرو ئوحود، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) زوهەیری لەگەڵ میقیەسى كوڕی صبابەدا نارد بۆ لاى بەنى نەججار تا خوێن بایی براكەى بۆ كۆبكەنەوە، جا كاتێك خوێن باییەكەیان بۆ كۆكردەوە میقیەس زوهەیری كوشت و لە دین هەڵگەڕایەوە.[6]

زوهەیری كوڕی مەخشی (رضي الله عنه)

ناوى زوهەیری كوڕی مەخشیە، وەك وەفد هاتووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم).[7]

زوهەیری كوڕی موعاویە(رضي الله عنه)

ناوى زوهەیری كوڕی موعاویە جوشەمیە، كونیەكەى ئەبووئوسامەیە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى خەندەق.[8]

 

 

زوهەیری كوڕی هەيثهم (رضي الله عنه)

ناوى زوهەیری كوڕی هەيثهمە، لە پشتیوانانە لە بەنى عەبدولئەشهەل، یەكێكە لە بەشداربوانى بەیعەتى عەقەبە.[9]

زوهەیری كوڕی ئەبی ئومەییە(رضي الله عنه)

ناوى زوهەیری كوڕی ئەبی ئومەییەى كوڕی موغیرەی مەخزوومیە، برای دایكی باوەڕداران ئومموسەلەمەیە، دواى فەتحى مەككە موسڵمان بوو و لە دڵراگیركراوان بوو.[10]

سائیب كە لە پێش هاتنى ئیسلامدا لە بازرگانیدا شەریكی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو،[11] دەڵێت عوثمانى كوڕی عەففان و زوهەیری كوڕی ئومەییە هاتن لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) مۆڵەتیان وەرگرت و كەوتنە وەسف و باسی من، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى من لە هەردووكتان چاكتر دەیناسم، لە سەردەمى نەفامیدا شەریكم بوو.[12]



[1] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج2،  153.

[2] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج1، ص 114.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 574.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 576.

[5] - صحيح مسلم، الرقم 332، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 10391.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 578، قال ابن حجر إسناده ضعيف.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 580.

[8] - أسد الغابة، ج2، ص 317.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 580.

[10] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 572.

[11] - المستدرك على الصحيحين، الرقم 2298.

[12] - الآحاد و المثانى لابن أبي عاصم، الرقم 641.

 1408
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.