دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  صودەى كوڕی عەجلان (ئەبووئومامەى باهیلی)(رضي الله عنه)

ناوى صودەى كوڕی عەجلانەو بە ئەبووئومامەى باهیلی ناسراوە،[1] یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود، لە بەیعەتى ريضوانیشدا بەشدارى كرد.[2]

لە حەجى ماڵئاواییشدا بەشدارى كرد و لەو بارەوە فەرموودەى گێڕاوەتەوە.[3]

ئەبووئومامە دەڵێت بیستم لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (اقرءوا القرآن فإنه يأتي يوم القيامة شفيعا لأصحابه[4] (قورئان بخوێنن، چونكە لە رۆژی قیامەتدا شەفاعەت دەكات بۆ هاوەڵانى).

ئەبوو ئومامە دەڵێت جارێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) داى بە لامدا و منیش دەمم دەجوولآند، فەرمووى ئەی ئەبووئومامە چی دەڵێیت؟ وتم خەریكی زیكرم، فەرمووى ئایا شتێكت پێ بڵێم-زیاتر-یان باشتر- بێت لە زیكری شەو و رۆژو رۆژو شەوت؟ بڵێ: سبحان الله عدد ما خلق، وسبحان الله ملء ما خلق، وسبحان الله عدد ما في الأرض والسماء، وسبحان الله ملء ما في الأرض والسماء، وسبحان الله عدد ما أحصى كتابه، وسبحان الله عدد كل شيء، وسبحان الله ملء كل شيء، بە هەمان شێوەش حەمدیش بڵێ.[5]

ئەبووئومامە لە ساڵی هەشتا و یەكی كۆچی و لە شام كۆچی دوایی كرد،[6] رایەكیش دەڵێت لە ساڵی هەشتاو شەشی كۆچی وەفاتى كرد و ئەو كات تەمەنى شەست و یەك ساڵان بوو.[7]

بەڵام ئەوە راست نیە تەمەنى هێندە بووبێت، چونكە ئەگەر وابێت دەبێت پاش وەفاتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەدایك بووبێت، لە كاتێكدا فەرموودەى صەحیحی لێوە گێردراوەتەوەو هاوەڵبوونى سەلماوە، بۆیە ئەو گێڕانەوەى تەمەنى راست نیە، جگە لەوە بە صەحیحی هاتووە كە كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەفاتى كرد تەمەنى ئەم سی و سێ ساڵان بووە، بۆیە دەكرێت تەمەنى لە سەدو سێ ساڵان كەمتر نەبووبێت.[8]



[1] - أسد الغابة، ج3، ص 16.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 420.

[3] - صحيح ابن حبان، الرقم 4633.

[4] - صحيح مسلم، الرقم 1378، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 21626.

[5] - صحيح ابن خزيمة، الرقم 729، صحيح ابن حبان، الرقم 830، حسنه شعيب الأرناؤوط.

[6] - أسد الغابة، ج3، ص 17.

[7] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج7، ص 411.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 420.

 1226
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.