دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (عەبدوڵا) بووە - بەشی شەشەم

عەبدوڵاى كوڕی عەبدولمەلیك(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی عەبدولمەلیكەو زیاتر بە ئابی لەحم ناسراوەو لە بەرگى یەكەمدا لە ناوى ئابی لەحمدا ژیانەكەیمان باسكردووە.

عەبدوڵاى كوڕی عەبدولمدان (رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی عەبدولمدانەو وەك ئەندامێكی وەفد هاتووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، سەرەتا ناوى عەبدولحەجەر بوو و پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى گۆڕی و ناوى نا عەبدوڵا، دواى وەفاتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە خەڵكێكی زۆر وازیان هێنا لە ئیسلام، عەبدوڵا لەناو هۆزەكەیدا خەڵكی هان دەدا تا لەسەر ئیسلامەتى بمێننەوەو رێگری دەكرد لە هەڵگەڕانەوە، لە خیلافەتى عەلى كوڕی ئەبووطالیبدا كۆچی دوایی كرد.[1]

عەبدوڵاى كوڕی عەددى ئەنصارى(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی عەددیەو لە پشتیوانانە، فەرموودەی لە پێغەمبەرى خواوە(صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە.[2]

عەبدوڵاى كوڕی عەددى(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی عەددى كوڕی حەمرائی قوڕەیشیە، كونیەكەی ئەبووعومەر یان ئەبووعەمرە، لەو هاوەڵانەیە كە لە فەتحى مەككەدا موسڵمان بوو، عەبدوڵا فەرموودەى لە پێغەمبەرى خواوە(صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە.[3]

عەبدوڵاى كوڕی عەمر (رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی عەمری كوڕی بوجرەی قوڕەیشی عەدویە، یەكێكە لە موسڵمانبوانى فەتحى مەككەو و دواتر لە جەنگى یەمامەدا دژ بە موسەیلەمەى درۆزن بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[4]

عەبدوڵاى كوڕی عەمرى ثهعلەبی(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی عەمرى ثهعلەبیە، كاربەدەستی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بوو لەسەر هۆزەكەى خۆی و چەندێكی تر.[5]

عەبدوڵاى كوڕی عەمرى ساعیدى(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی عەمرى كوڕی وەهبە، لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود و تیایدا شەهید بوو.[6]

عەبدوڵاى كوڕی عەمرى یەشكورى(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی عەمرى یەشكورى، سەرەتا ناوى ئەعرەس بوو، بەڵام پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى گۆڕی و ناوى نا عەبدوڵا.[7]

عەبدوڵاى كوڕی عەنەمە(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی عەنەمەى موزەنیە و لە فەتحى میصردا بەشدارى كرد.[8]

عەبدوڵاى كوڕی عەییاش (رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی عەییاشی كوڕی رەبیعەی قوڕەیشی مەخزوومیە، باوكى یەكێك بوو لە دەستەى یەكەمى موسڵمانبوان، كاتێك باوك و دایكی كۆچیان كرد بۆ حەبەشە، عەبدوڵا لەوێ لەدایك بوو.[9]

عەبدوڵاى كوڕی عجرە(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی عجرەى سولەمیەو شاعیر بووە، سەبارەت بە فەتحى مەككە شیعری هۆنیوتەوەو خۆیشی تیایدا بەشدار بووە.[10]

عەبدوڵاى كوڕی عوبەیس(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی عوبەیسەو لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان، دەوترێت لە غەزاى بەدردا بەشدار بووە.[11]

عەبدوڵاى كوڕی عوتبان (رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی عوتبانەو لە پشتیوانانە، بەشدارى جەنگى یەمامەى كرد و تیایدا شەهید بوو.[12]

 

عەبدوڵاى كوڕی عوثمانى ئەسەدى(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی عوثمانى ئەسەدیە، لە جەنگى یەمامەدا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[13]

 

عەبدوڵاى كوڕی عورفجە(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی عورفجەى سالمیە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر.[14]

عەبدوڵاى كوڕی عومەیر (رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی عومەیری كوڕی عەددیە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر.[15]

 

عەبدوڵاى كوڕی قەیس(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی قەیسەو لە پشتیوانانە، جارێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (هەركەس لە سەر زەویدا بمرێت و هێندەى دەنكە خەردەلێك خۆبەزلزانى لە دڵیدا هەبێت خواى گەورە دەیخاتە دۆزەخەوە)، عەبدوڵاى كوڕی قەیس كە ئەوەى بیست دەستى كرد بە گریان، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى ئەی عەبدوڵاى كوڕی قەیس بۆچی دەگریت؟ وتى لەبەر ئەو فەرمایشتەى جەنابت، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى موژدەت لێ بێت تۆ لە بەهەشتدایت، دواتر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) سوپایەكى نارد بۆ غەزا و عەبدوڵاى كوڕی قەیسی تێدا بوو، تیایدا عەبدوڵا شەهید بوو.[16]

عەبدوڵاى كوڕی قەیسی خەزرەجی(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی قەیسی كوڕی ضهخرە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان، سەبارەت بە بەشداربوونى لە بەدردا راجیایی هەیە، بەڵام سەبارەت بە بەشداربوونى لە غەزاى ئوحوددا یەكدەنگى هەیە.[17]

عەبدوڵاى كوڕی قەیسی خوزاعى(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی قەیسی خوزاعیە، عەبدوڵا دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (من رآءى بأمر يريد به سمعة فإنه في مقت من الله عز وجل حتى يجلس، ومن سأل مالا وهو غني فإنما يستكثر من النار ومن أعطي الفضل فهو خير له ولا إيلام على كفاف لينجيك من النار[18] (هەركەس بە رووپامایی بنەوێتە كارێك و مەبەستی ناوبانگ بێت، ئەوە لە تووڕەیی خوادا دەبێت تا دادەنیشێت، هەركەس داواى سامان بكات و دەوڵەمەندیش بێت ئەوە داواى زیاترى ئاگر دەكات، هەركەس زیادە لە خۆی ببەخشێت ئەوە چاكە بۆی و بێ گومان رزگاركردنیەتى لە دۆزەخ).

عەبدوڵاى كوڕی قەیسی قینی(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی قەیسی قینیەو یەكێكە لەو هاوەڵانەى فەرموودەى لێوە نەگێردراوەتەوە، بەڵام ژیاوە تافەتحى میصر كراوەو تیایدا بەشدار بووە، دواتریش ژیا تا لە ساڵی چل و نۆی كۆچیدا وەفاتى كرد.[19]

عەبدوڵاى كوڕی قەیسی ئەنصارى(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی قەیسی كوڕی صرمەیە، لە پشتیوانانە لە بەنى نەججار، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود، لە رووداوى بیئر مەعوونەدا شەهید بوو.[20]

عەبدوڵاى كوڕی قەيظى(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی قەيظيهو لەپشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود، هاودەم بە عوقبە و عەبادى براى لە جەنگى جیسر ئەبی عوبەیددا شەهید بوو.[21]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 160.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 178.

[3] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 177.

[4] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 188.

[5] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 191.

[6] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 198.

[7] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 199.

[8] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 201.

[9] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 204-205.

[10] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 176.

[11] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 164.

[12] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 165.

[13] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 176.

[14] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 179.

[15] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 200.

[16] - المطالب العالية لابن حجر، الرقم 4124، مسند عبد بن حمدي، الرقم 674، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 3978.

[17] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 214.

[18] - الآحادو المثاني لابن أبي عاصم، الرم 2502.

[19] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 216.

[20] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 214.

[21] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 216.

 1263
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.