دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەو هاوەڵانەی ناویان (عەمرە) بووە

عەمرەى پووری سەعدضي الله عنها)

ناوى عەمرەى كچی مەسعوودەو پووری سەعدى كوڕی عوبادەیە، مێردەكەى ناوى ئەوسی كوڕی زەید بوو كە كوڕێكی لێی بوو ناوى نا مەسعوود، دواى ئەوس شووی كرد بە سەهلى كوڕی ثهعلەبەو كوڕێك و كچێكی لێی بوو، عەمرە چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە، ئەم ئافرەتە چوار خوشكى تری هەبوو كە ئەوانیش هەموویان ناویان عەمرە بوو و هەموویشیان هاوەڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوون.[1]

 

عەمرەى كچی حارثضي الله عنها)

ناوى عەمرەى كچی حارثهو خوشكی دایكی باوەڕداران جوەیریەیە، عومرە دەڵێت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (إن الدنيا حلوة خضرة ، فمن أخذ بحقها يبارك الله له فيها ، ورب متخوض في مال الله ورسوله له النار يوم القيامة يوم يلقاه[2] (دنیا خۆش و سەوزە-رازاوەیە- هەركەس شتێك لەو خۆشیەی دنیاى بەركەوێت، ئەوەیە كە پەروەردگار بەرەكەتى پێبەخشیوە، لەوانەیە كەس هەبێت رۆچووبێت لە سامانى خوا و سامانى پێغەمبەرەكەیدا و لە رۆژی دواییدا كە دەگاتەوە خزمەت پەروەردگار دۆزەخى بۆ هەبێت).

 

عەمرەى كچی حارثهضي الله عنها)

ناوى عەمرەى كچی حارثهى كوڕی نوعمانە، لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە، عەمرە هاوسەری قەیسی كوڕی عەمر بوو.[3]

 

عەمرەى كچی حەرام (رضي الله عنها)

ناوى عەمرەی كچی حەرامە، عەمرە باس دەكات كە جارێك میواندارى پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) كردووەو مەڕێكی بۆ سەربڕیوە، دواتر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لێی خواردو ئینجا دەستنوێژی گرت و نوێژی نیوەڕۆی كرد، هەمدى لە گۆشتەكەى بۆ برد و پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لێی خوارد و نوێژی عەسری كرد بێ ئەوەى دەستنوێژ بگرێتەوە.[4]

عەمرەى كچی رەواحەضي الله عنها)

ناوى عەمرەى كچی رەواحەیەو خوشكی عەبدوڵاى كوڕی رەواحەیە كە هاوەڵێكی ناسراوى پێغەمبەرى خوایە(صلى الله عليه وسلم)، عەمرە هاوسەری بەشیری كوڕی سەعد بوو.[5]

جارێك عەمرەى كچی رەواحە كە ژنى بەشیر بوو داواى كرد لە بەشیر بەشێك ببڕێتەوە بۆ كوڕەكەى، بەڵام ئەو رازى نەبوو، دواتر دواى دوو جار[6] پاش یەك ساڵ بەشیر رازى بوو، بەڵام عەمرە وتى نابەخوا رازى نابم تا دەستى نەگریت و نەیبەیت بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بكەیت بە شایەت، بەشیریش منداڵەكەى هێنا بۆ لاى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و وتى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) من بەشێكی سامانم بڕیوەتەوە بۆ ئەم كوڕەم و دایكی ئەم كوڕەشم دەیەوێت تۆ شایەت بیت لەسەر ئەوە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى ئایا جگە لەمە منداڵی ترت هەیە؟ وتى بەڵێ، فەرمووى ئایا ئەوەى بۆ ئەمت بڕیوەتەوە بۆ هەموو ئەوانیشت بڕیوەتەوە؟ وتى نا،[7] پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (فإني لا أشهد على هذا، هذا جور أشهد على هذا غيري، اعدلوا بين أولادكم في النحل كما تحبون أن يعدلوا بينكم في البر واللطف[8] (دەى من نابمە شایەت بۆ شتی وا، ئەوە ستەمە بڕۆ كەسى تر جگە لە من بكە بە شایەت بۆی، لەنێوان منداڵەكانتاندا دادپەروەر بن لە بەشدا وەك چۆن حەز دەكەن ئەوان لە چاكەو میهردا لەنێوانتاندا دادپەروەر بن).

لە گێڕانەوەكەى بوخاریدا هاتووە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لێی پرسی ئایا جگە لەمە منداڵی ترت هەیە؟ وتى بەڵێ، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى دەى بیگێڕەوە (پاشگەز ببەرەوە)،[9] هەروەها هاتووە پێی فەرموو (فاتقوا الله واعدلو بین أولادكم)،[10] (دەى لەخوا بترسن و لەنێوان منداڵەكانتاندا دادپەروەر بن).

هەر لە گێڕانەوەیەكى تری بوخاریدا هاتووە فەرمووى (لا تشهدنى على جور)،[11] (مەمكە بە شایەت لەسەر ستەمێك).

عەمرەى كچی مەرثهدضي الله عنها)

ناوى عەمرەى كچی مەرثهدەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[12]

عەمرەى كچی مەسعوودضي الله عنها)

ناوى عەمرەى كوڕی مەسعوودە، لە پشتیوانانە، چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[13]

 

عەمرەى كچی مەسعوودى كوڕی قەیسضي الله عنها)

ناوى عەمرەى كچی مەسعوودى كوڕی قەیسە، لە پشتیوانانە، كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چوو بۆ دەومەتەلەندەل، عەمرە وەفاتى كرد، كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هاتەوە چوو بۆ سەر گۆڕەكەى و نوێژی لەسەر كرد.[14]

عەمرەى كچی مەسعوودى ئەنصاری (رضي الله عنها)

ناوى عەمرەى كوڕی مەسعوودى كوڕی زورارەیە، لە پشتیوانانە، چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[15]

عەمرەى كچی هوزالضي الله عنها)

ناوى عەمرەى كچی هوزالى كوڕی عەمرە، لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[16]

عەمرەى كچی یەزیدضي الله عنها)

ناوى عەمرەى كچی یەزیدەى كوری جونە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە هاوسەری گرت، بەڵام كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ویستی بیگوازێتەوە، عەمرە وتى پەنا دەگرم بە خوا، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى پەنات بە پەنادەرێك گرت، بۆیە تەلآقى دا و دواتر فەرمانى كرد ئوسامەى كوڕی زەید سێ جلی پێ بەخشی.[17]

عەمرەى كچی یەزیدی ئەشهەلى (رضي الله عنها)

ناوى عەمرەى كچی یەزیدە، لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[18]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 33.

[2] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم 20680، شعب الإيمان للبيهقي، الرقم 9897، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 7117.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 30.

[4] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 7116.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 31.

[6] - صحيح ابن حبان، الرقم 5181 و اللفظ له، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 11212.

[7] - صحيح مسلم، الرقم 3141، سنن أبي داوود، الرقم 3092.

[8] - صحيح ابن حبان، الرقم 5181 و اللفظ له، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 11212، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 5836، صححه الألباني في صحيح الجامع الصغير و زيادته، الرقم 1046.

[9] - صحيح البخاري، الرقم 2467، صحيح مسلم، الرقم 3138، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 6303.

[10] - صحيح البخاري، الرقم 2468، صحيح مسلم، الرقم 3140.

[11] - صحيح البخاري، الرقم 2528.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 32.

[13] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 32.

[14] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 33.

[15] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 32.

[16] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 34.

[17] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 35.

[18] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 35.

 1193
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.