دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەو هاوەڵانەی ناویان (حارث) بووە -بەشی شەشەم-

حارثى كوڕی طوفەیل(رضي الله عنه)

ناوى حارثى كوڕی طوفەیلى كوڕى عەمرى دەوسیە، باوكى یەكێك بوو لە شاعیرە گەورەكانى عەرەب و یەكێك بووە لە گەورە هاوەڵان.[1]

برایەكى هەبوو بە ناوى ذابیل كە فەرموودەى لە پێغەمبەرەوە گێڕاوەتەوە.[2]

حارثى كوڕی عەبدشەمس (رضي الله عنه)

ناوى حارثى كوڕی عەبد شەمسى خەثعهمیە،[3] منداڵێكی هەبوو بە ناوى حمیەرى كە فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە، هەروەها حارث فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرى خواوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە.[4]

حارث دواتر لە شام نیشتەجێ بوو و لەوێ مایەوە.[5]

حارثى كوڕی عەبدوڵا (رضي الله عنه)

ناوى حارثى كوڕی عەبدوڵاى كوڕی ئەوسی ثهقەفیە،[6] لە طائیف نیشتەجێ بوو.[7]

حارث تا سەردەمى خیلافەتى عومرەى كوڕی خەططابیش ژیا، وەك لە فەرموودەیەكدا دەڵێت هاتم بۆ لاى عومەرى كوڕی خەتتاب و سەبارەت بە ژنێك پرسیارم لێكرد كە لە رۆژى سەربڕینی قوربانیدا تەواف بكات و دواتر بكەوێتە سووڕی مانگانەوە، ئەویش لە وەڵامدا وتى با كۆتا شت تەوافى كەعبە بێت، حارثيش وتى دەى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) هەر وا فەتواى بۆ دام، عومەریش وتى داوەشێیت لەسەر شتێك پرسیارت لێ كردم كە پێشتر ئەو پرسیارەت لە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) كردووە.[8]

لە گێڕانەوەیەكى تردا هاتووە عومەر پێی وت ئەمەت لە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بیستووەو بۆ ئێمەت نەگێڕاوەتەوە؟[9]

حارثى كوڕی عەبدوڵاى دەوسى (رضي الله عنه)

ناوى حارثى كوڕی عەبدوڵاى دەوسیە، وەك ئەندامێكی وەفدى دەوسیەكان هاتە خزمەت پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)، دواتر كە وەفدەكە گەڕانەوە باوكى حارثيش گەڕایەوە بەڵام حارث لە خزمەت پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) مایەوە.[10]

دواتر حارث هەر لەوێ بوو تا پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) وەفاتى كرد، دواى وەفاتى ئەویش ژیا و لە جەنگى یەرمووكدا بەشدارى كرد، تا سەردەمى خیلافەتى عەلى كوڕی ئەبووطالیبیش ژیاو لە جەنگى صفیندا لە ناو سوپاى موعاویەى كوڕی ئەبووسوفیاندا بەشدارى كرد، دواتر لە سەردەمى دەسەلآتى موعاویەى كوڕی ئەبوو سوفیاندا وەفاتى كرد.[11]

حارثى كوڕی عەبدوڵاى ئەنصارى (رضي الله عنه)

ناوى حارثى كوڕی عەبدوڵاى كوڕی سەعدى كوڕی عەمرە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانە، لە غەزاى ئوحوددا بەشدار بوو و تیایدا شەهید بوو.[12]

 

حارثى كوڕی عەبدوڵاى ئەوسی (رضي الله عنه)

ناوى حارثى كوڕی عەبدوڵاى كوڕی كەعبە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان.

لە حودەیبیەدا و غەزاكانى تردا بەشدار بوو و دواى وەفاتى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ژیا و لە رووداوى (الحرة) دا شەهید بوو.

 

حارثى كوڕی عەتیك (رضي الله عنه)

ناوى حارثى كوڕی عەتیك یان كوڕی عەتیقە، یان دەوترێت كوڕی قەیسە، لە پشتیوانانە، حارث لە غەزاى بەدر و ئوحوددا بەشدارى كرد و لە ئوحوددا شەهید بوو.[13]

حارثى كوڕی عەتیكى كوڕی نوعمان (رضي الله عنه)

ناوى حارثى كوڕی عەتیكی كوڕی نوعمانە، لە پشتیوانانە لە بەنى نەجار، كونیەكەى ئەبووحەزمە،[14]  دایكى ناوى جەمیلەى كچی عەلقەمەیە، برایەكیشى هەبوو بە ناوى سەهل كە ئەمیان فریاى بەشدارى غەزاى بەدر كەوت.[15]

حارث لە غەزاى ئوحود و هەموو غەزاكانى تردا بەشدار بوو، دواى وەفاتى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیا و لە جەنگى جسر ئەبی عوبەیددا شەهید بوو.[16]

حارثى كوڕی عەددى (رضي الله عنه)

ناوى حارثى كوڕی عەددى كوڕی خەرەشەیە، لە پشتیوانانە لە خەطميهكان، لە غەزاى ئوحوددا بەشدار بوو و تیایدا شەهید بوو.[17]

حارثى كوڕی عەددى موعاوى (رضي الله عنه)

ناوى حارثى كوڕی عەددى كوڕی مالیكى كوڕی حەرامە، لە پشتیوانانە لە موعاویەكان، لە غەزاى ئوحوددا بەشدار بوو، دواتریش لە غەزاكانى تردا دەبێت بەشدار بووبێت چونكە تا دواى سەردەمى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ژیاوە، دواى وەفاتى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیا و لە جەنگى جسردا لە ساڵی پانزەى كۆچی بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[18]

حارثى كوڕی عەرفەجە (رضي الله عنه)

ناوى حارثى كوڕی عەرفەجەى كوڕی حارثى كوڕی مالیكە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان،[19] لە غەزاى بەدر و ئوحوددا بەشدارى كرد.[20]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 508.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 402.

[3] - أسد الغابة، ج1، ص 493.

[4] - معرفة الحصابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1967.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 582،

[6] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج5، ص 512.

[7] - أسد الغابة، ج1، ص 463.

[8] - سنن أبي داود، الرقم 1726، مصنف ابن أبي شيبة، الرقم 16257، صححه الألباني في صحيح و ضعيف سنن أبي داود، الرقم 2004.

[9] - مسند احمد بن حنبل، الرقم 15144، سنن الترمذي، الرقم 905، ضعفه شعيب الأرناؤوط.

[10] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 582.

[11] - أسد الغابة، ج1، ص 493.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 581.

[13] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 585.

[14] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص 297.

[15] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 510.

[16] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 585.

[17] - أسد الغبة، ج1، ص 595.

[18] - أسد الغابة، ج1، ص 496.

[19] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 586.

[20] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 483.

 2097
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.