دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەو هاوەڵانەی ناویان (طاریق) بووە

طاریقى كوڕی سوەید (رضي الله عنه)

ناوى طاریقى كوڕی سوەیدی جوعفیە، طاریق سەبارەت بە مەى پرسیاری كرد لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ئەویش رێگری لێكرد لەوەى دروستی بكات، ئەویش وتى من بۆ دەرمان دروستی دەكەم، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (ئەوە دەرمان نیە، بەڵكو دەردە).[1]

طاریق دەڵێت وتم ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) لە خاكى ئێمەدا ترێ هەیەو ئاوەكەى دەگرینەوە-دەیكەین بە مەى- و دەیخۆینەوە، فەرمووى مەیخۆنەوە، وتم ئەی بۆ نەخۆشی بەكارى نەهێنین؟ فەرمووى (ئەوە دەردەو شیفا نیە).[2]

طاریقى كوڕی شیهاب (رضي الله عنه)

ناوى طاریقى كوڕی شیهابە، طاریق دەڵێت پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم) بینیوەو لە خیلافەتى ئەبووبەكر و عومەریشدا سی و سێ یان سی و چوار ساڵ بووم غەزام كردووە.[3]

سەبارەت بە كاتى مردنى، هەریەك لە ساڵەكانى هەشتا و دوو یان هەشتاو سێ یان هەشتاو چوار هاتووە.[4]

طاریقى كوڕی عەبدوڵا (رضي الله عنه)

ناوى طاریق كوڕی عەبدوڵاى موحاریبیە، دواتر لە كووفە نیشتەجێ بوو.

طاریق دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (إذا كنت في الصلاة فلا تبزقن عن يمينك، ولكن خلفك أو تلقاء شمالك أو تحت قدمك اليسرى[5] (ئەگەر لە نوێژدا بوویت بە لاى راستتدا بەڵغەم مەكە، بەڵكو بۆ دواوە یان بەلاى چەپتدا یان بۆ ژێر پێی چەپت بەڵغەم بكە).

طاریق دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پێی فەرمووم (ئەی طاریق خۆت ئامادە بكە بۆ مردن پێش ئەوەى مەرگ بێت).[6]

طاریقى كوڕی عوبەید (رضي الله عنه)

ناوى طاریق كوڕی عوبەیدە، لە پشتیوانانەو یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر.[7]

طاریقى كوڕی مورەققەع(رضي الله عنه)

ناوى طاریقى كوڕی مورەققەعە، لە بەسەرهاتێكدا باسی هاتووە كە كەردەم دەڵێت ئامادەى سوپایەك بووم كە طاریقى كوڕی مورەققەع وتى كێ رمێكم پێ دەدات و پاداشتی بدەمەوە؟ منیش وتم پاداشتەكەى چیە؟ وتى یەكەم كچم ببێت مارەى دەكەم لێی، منیش رمەكەى خۆمم پێدا، دواتر نەمبینیەوە تا زانیم كچێكى بووەو كچەكەی پێگەیشتووە، منیش بە طاریقم وت ئەوە ژنىمنەو ئامادەى بكەن بۆم، طاریق سوێندی خوارد شتی وا نابێت تا مارەییەكى نوێی بۆ دانەنێت، منیش سوێندم خوارد مارەیی تری بۆ دانانێم، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە بەسەرهاتەكەى بیست، فەرمووى ئێستا لە تەمەنى چ ئافرەتێكدایە؟ ئەویش وتى تەمەنى كردووە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى پێم باشە وازى لێ بهێنیت، منیش لەوە تۆقیم و تەماشایەكى پێغەمبەرم (صلى الله عليه وسلم) كرد، كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) شێوەی منى بینی، فەرمووى (گوناهبار نابیت و هاوڕێكەشت گوناهبار نابێت).[8]

 

طاریقى كوڕی ئەشیەم (رضي الله عنه)

ناوى طاریقى كوڕی ئەشیەمى ئەشجەعیەو دواتر لە كووفە نیشتەجێ بوو.[9]

طاریق دەڵێت بیستم لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (من قال لا إله إلا الله، وكفر بما يعبد من دون الله، حرم ماله ودمه وحسابه على الله[10] (هەر كەس بڵێت هیچ پەرستراوێ نیە جگە لە خوا و بڕواى نەبێت بە هەر پەرستراوێكی تری جگە لە خوا، ئەوە سامان و خوێنی حەرام دەبێت و حسابی لاى خوایە).

طاریق دەڵێت بیستم لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كاتێك ئەسلەمیەكانى فێر دەكرد، دەیفەرموو (اللهم اغفر لی و ارحمنی و ارزقنی) (خوایە لێم خۆش بەو رەحمم پێ بكەو رۆزیم بدە)، پاشان دەیفەرموو (هؤلاء يجمعن لك خير الدنيا و الآخرة[11] (ئەمانە خێری دنیا و قیامەتت بۆ كۆدەكەنەوە).

 

 

طاریقى كینانى (رضي الله عنه)

ناوى طاریقە و كاربەدەستی عومەرى كوڕی خەططاب بووە، ئەمەش بەڵگەى هاوەڵ بوونیەتى، چونكە خەلیفە راشیدینەكان تەنها هاوەڵانیان دەكردن بە بەرپرس.[12]

طاریقی خوزاعى (رضي الله عنه)

ناوى طاریقە و لە خوزاعیەكانە، لە جەنگى مورەیسیعدا رۆڵی  رێنوێنی هەبوو.[13]



[1] - صحيح مسلم، الرقم 3764.

[2] - صحيحابن بان، الرقم 1405، حسنه شعيب الارناؤوط.

[3] -مصنف ابن أبي شيبة، الرقم 33212، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 18447، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 8083، صححه شعيب الارناؤوط.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 510.

[5] - صحيح ابن خزيمة، الرقم 837 و اللفظ له، سنن الترمذي، الرقم 552، سنن أبي داود، الرقم 409، سنن ابن ماجة، الرقم 1017.

[6] - المستدرك على الصحيحين، الرقم 7940، صححه الذهبي في التلخيص.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 511.

[8] - سنن أبي داود، الرقم 1812، ضعفه الألباني في صحيح و ضعيف سنن أبي داود، الرقم 2103.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 507.

[10] - صحيح مسلم، الرقم 59.

[11] - مسند احمد بن حنبل، الرقم 15576، صححه شعيب الارناؤوط.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 514.

[13] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 514.

 1304
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.