دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  شێخ ئیبن سه‌لاحی شاره‌زووری

شێخ ئیبن سه‌لاحی شاره‌زووری
ناوی: ئیمامی زانا و شه‌یخولئیسلامی مه‌زن عوسمان كوڕی عه‌بدولڕه‌حمان كوڕی عوسمان كوڕی موسا كوڕی ئه‌بونه‌سر: ئه‌لنه‌سری، ئه‌لشه‌رخانی، شاره‌زووری، ئه‌لـموسڵی، ئه‌لشافیعی، ناسراو به‌ ئیبن سه‌لاحی شاره‌زووری. نازناوی: ته‌قیددین، كونیه‌ی: ئه‌بوعه‌مر.

ئیبن سه‌لاح، فه‌رمووده‌ناس و لێكده‌ره‌وه‌ و موفه‌سسیری قورئان و زانای شه‌رعزان و موفتی و زانای شاره‌زا به‌ ئوصولی دین و زمانزان و نه‌حوی و شاره‌زا له‌ ناسینی پیاوانی فه‌رمووده‌گێڕه‌وه‌ و شاره‌زا له‌چه‌ندین زانستدا. له‌گوندی "شه‌رخان"1  ساڵی (557كۆچی - 1181زاینی) له‌دایكبووه‌ و له‌ساڵی (643كۆچی–1245زاینی) له‌شاری دیمه‌شق كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌گۆڕستانی سۆفییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ئه‌لنه‌سر نێژراوه‌. زێدی له‌دایكبوونی كه‌ (گوندی شه‌رخان) بووه‌ به‌پێی سه‌رچاوه‌ دێرینه‌كان، ئاواییه‌ك بووه‌ سه‌ر به‌ شاری هه‌ولێر، و نزیك له‌ هه‌رێمی شاره‌زووری ئه‌وكات، ئێستا به‌گوندی "شیله‌خان" به‌ناوبانگه‌.

سه‌ره‌تا لای باوكی له‌ ئاواییه‌كه‌ی خۆیان خوێندوویه‌تی، باوكی زانای ئه‌و ناوچه‌یه‌ بووه‌. ئیبن سه‌لاح دواتر بۆ فێربوونی زانست گواستوویه‌تییه‌وه‌ بۆ شاری موسڵ و ماوه‌یه‌ك له‌وێ سه‌رقاڵی خوێندن بووه‌ و لای مامۆستایانی ئه‌و شاره‌ وانه‌ی خوێندووه‌، له‌مه‌زهه‌بی شافعییدا به‌توانا بووه‌. دواتر چووه‌ بۆ شاری به‌غدا و له‌وێ لای زاناكانی ئه‌و شاره‌ درێژه‌ی به‌خوێندن داوه‌، هه‌روه‌ها بۆ خوێندن شار و ناوچه‌ی دیكه‌ گه‌ڕاوه‌، له‌وانه‌: (دونه‌یسیر، هه‌مه‌دان، نه‌یسابور، مه‌روه‌، شام، حه‌ڵه‌ب، حه‌ڕڕان) و شارگه‌لی دیكه‌ش. له‌و شارانه‌دا و له‌سه‌ر ده‌ستی زاناكانیان سه‌رجه‌م زانسته‌ شه‌رعییه‌كان و زانسته‌كانی زمانی عه‌ره‌بیی خوێندووه‌، پاشان كه‌ پێگه‌یشتووه‌ و زانسته‌كانی ته‌واوكردووه‌ بووه‌ته‌ پێشه‌وا و ئیمامی سه‌رده‌می خۆی له‌زۆر له‌و زانستانه‌دا.

دوای بوونی به‌ مامۆستا، له‌شاری قودس له‌ خوێندنگه‌ و فێرگه‌ی "ئه‌لسه‌لاحییه‌" ده‌ستی به‌وانه‌وتنه‌وه‌ كردووه‌، پاشان چووه‌ بۆ دیمه‌شق و له‌"ئه‌لڕه‌واحییه‌" وانه‌ی وتووه‌ته‌وه‌، دواتر له‌ "دارولحه‌دیس"ی ئه‌شره‌فییه‌ كه‌ له‌وێ ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ له‌زانایانی فه‌رمووده‌ناس وانه‌ی وتبێته‌وه‌، پاشان وانه‌ی له‌ خوێندنگه‌ی "ست الشام" وتووه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر زانای سه‌رده‌می خۆی وانه‌یان له‌لا خوێندووه‌ و خه‌ڵكێكی زۆر له‌فێرخوازانی زانست، وانه‌ی شه‌رعزانییان لێوه‌رگرتووه‌ و كۆمه‌ڵێكیش فه‌رمووده‌یان لێوه‌گێڕاوه‌ته‌وه‌ و سوودیان له‌زانسته‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌ 2.

نووسراوه‌ زانستییه‌كانى:

قال ابن كثير: "وقد صنف كتبًا كثيرة مفيدة في علوم الحديث والفقه" 3؛ ومن مؤلفاته في الحديث وعلومه:

1-صيانة صحيح مسلم من الإخلال والغلط وحمايته من الإسقاط والسقط 4.

2-معرفة أنواع علوم الحديث، المعروف بـ-مقدمة ابن صلاح- 5.

3-نكت على علوم الحديث 6.

4-معرفة المؤتلف والمختلف-أو المؤتلف والمختلف في أسماء الرجال-: وهو في رجال الحديث 7.

5-رسالة في وصل البلاغات الأربعة في الموطأ 8.

6-كتاب مسند عثمان بن الصلاح الأثري فيما ورد من الأحاديث في فضل الإسكندرية وعسقلان 9.

7-الأمالي في الحديث 10.

8- (الأحاديث الكلية)، زه‌ینه‌ددین ئه‌لبه‌غدادی ده‌ڵێت: ئیمام ئیبن سه‌لاح كتێبێكی دانا به‌ناوی (الأحاديث الكلية)، كه‌ تیایدا سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كۆكرده‌وه‌ كه‌ بۆچوون وایه‌ كاروباری ئاین له‌سه‌ری ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه‌ واتاگه‌لی گشتگیر و كورت‌وپوخت ده‌به‌خشن، كتێبه‌كه‌ 26 فه‌رمووده‌ له‌خۆ ده‌گرێت، پاشان ئیمام ئه‌بوزه‌كه‌ریای نه‌وه‌وی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه‌ ئیبن سه‌لاح نووسیبوونی وه‌رگرت و فه‌رمووده‌ی دیكه‌ی بۆ زیاد كرد و كردنی به‌ (42) فه‌رمووده‌ و كتێبه‌كه‌ی ناونا "الاربعین ـ چل گوڵ"،  ئیتر ئه‌و چل فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ ئه‌و كۆیكردنه‌وه‌ ناوبانگی په‌یداكرد و زۆركه‌س له‌به‌ریان كرد و به‌به‌ره‌كه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ كۆیكردنه‌وه‌ خوا سووده‌كه‌ی گه‌یاند به‌ خه‌ڵكی 11.

9- أنوار اللمعة في الجمع بين الصحاح السبعة، وينتسب أيضًا للصهاوي ولأبي عوانة 12.

10-جزء فيه حلية الإمام عبدالله محمد بن إدريس الشافعي 13.

تێبینی:

  ئیبن سه‌لاحی شاره‌زووری له‌زانستی فه‌رمووده‌ناسیدا پێشه‌نگ بووه‌، ئه‌و ناودارێك بووه‌ له‌زانستی ناسینی پیاوانی فه‌رمووده‌گێڕه‌وه‌دا، هێمایه‌كی ئاماژه‌پێكراوه‌ له‌ناو ئه‌هلی حه‌دیس و شاره‌زایانی فه‌رمووده‌ناسیدا. له‌و زانسته‌دا جێده‌ستی دیاره‌ له‌شیكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ و قسه‌كردن له‌سه‌ر فه‌رمووده‌ و ڕاست و لاوازی فه‌رمووده‌ و زانستی "جه‌رح و ته‌عدیل"دا.

ئیبن سه‌لاحی شاره‌زووری چه‌ند ده‌ستنووسێكی هه‌ن كه‌ تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ و ته‌حقیق نه‌كراون، كه‌ له‌كتێبخانه‌كانی ئه‌یاسۆفیا له‌ئه‌سته‌نبوڵ و كتێبخانه‌ی ڕیاز له‌وڵاتی سعودییه‌ پارێزراون. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌چه‌ند ده‌ستنووسێكی دیكه‌ كه‌ مێژوونووسان به‌ نووسراوی ئیبن سه‌لاحیان داناوه‌ به‌ڵام پێویستییان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و پشتڕاستكردنه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ ئه‌وانیش له‌كتێبخانه‌ی راغب پاشا له‌ ئه‌سته‌نبوڵ و كتێبخانه‌ی ڤاتیكان له‌وڵاتی ڤاتیكان پارێزراون.

ئامادەکردنی: ستافی زانستی ماڵپەڕی ئیبن صەلاحی شارەزوور
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

1بفتح الشين المثلثة والراء والخاء المعجمة وبعد الألف نون، قرية من أعمال (إربل-أربيل-) قريبة من (شهرزور)؛ وهي القرية المشهورة الآن بـ(شيله خان)؛ ينظر: ابن خلكان، وفيات الأعيان ج3ص245؛ عبدالكريم المدرس، علماؤنا ص383.

2لحياة الشيخ ابن الصلاح الشهرزوري وآثاره، اعتمدنا على: ابن خلكان، وفيات الأعيان ج3ص243؛ الصفدي، الوافي بالوفيات ج20ص26؛ الذهبي، تاريخ الإسلام ج14ص455؛ السيوطي، تذكرة الحفاظ ج4ص149؛ الذهبي، سير أعلام النبلاء ج23ص140؛ السبكي، طبقات الشافعية ج8ص326؛ الإسنوي، طبقات الشافعية ج2ص133؛ ابن كثير، البداية والنهاية ج13ص196؛ ابن تغري، النجوم الزاهرة ج6ص354؛ السيوطي، طبقات الحفاظ ص503؛ الداودي، طبقات المفسرين ج1ص382؛ ابن العماد، شذرات الذهب ج7ص383؛ ابن قاضي شهبة، طبقات الشافعية ج2ص113؛ أبو محمد، مرآة الجنان ج4ص85؛ مجيرالدين، الإنس الجليل ج2ص104؛ الزركلي، الأعلام ج4ص207؛ رضا كحالة، معجم المؤلفين ج6ص257؛ حاجي خليفة، كشف الظنون 48، 70، 836، 1100، 1161، 1218، 1219، 1297، 1830، 2008، 2009؛ الباباني، هدية العارفين ج1ص654؛ عبد القادر الدمشقي، الدارس ج1ص15؛ القِنَّوجي، أبجد العلوم ص651؛ المدرس، علماؤنا ص381؛ البحركي، حياة الأمجاد من العلماء الأكراد ج2ص260؛ الصويركي، معجم أعلام الكُرد ص457؛ أمين زكي، مشاهير الكُرد وكُردستان ج2ص81؛ الصويركي، الموسوعة الكبرى لمشاهير الكُرد ج3ص165-166؛ د.صالح، أعلام علماء الكُرد ومصنفاتهم في علوم السنة ص311-314.

3ابن كثير، البداية والنهاية ج13ص196.

4مطبوع؛ ت: موفق عبد الله عبد القادر، ط:1، دار الغرب الإسلامي، بيروت/لبنان 1404ه-1984م؛ ط:2، في المطبعة نفسها 1408ه-1988م؛ وطبع مرة أخرى باعتناء: أحمد حاج محمد عثمان، ط:1، دار الغرب الإسلامي، بيروت/لبنان 1428ه-2007م.

5مطبوع؛ بعدة تحقيقات وشروح منها: تحقيق: نور الدين عتر، د.ط، دار الفكر المعاصر، بيروت/لبنان 1406هـ - 1986م.

6الباباني، هدية العارفين ج1ص654؛ بعد بحث في فهارس المخطوطات في مكتبات العالم وفهارس دور النشر لم أعثر على معلومات عنه.

7مخطوط؛ نسخة منه موجودة في المكتبة (المركزية)، الرياض/المملكة العربية السعودية، رقم الحفظ: (1582/ف)؛ والمكتبة (الظاهرية)، دمشق/سوريا، رقم الحفظ: (6897)؛ ينظر: مركز ملك فيصل، خزانة التراث، الرقم التسلسلي: (67518)؛ ومؤسسة آل البيت، الفهرس الشامل-الحديث النبوي- ج3ص1540، ج3ص1636.

8مطبوعة في آخر كتاب: توجيه النظر إلى أصول الأثر، للشيخ:  طاهر بن صالح الجزائري، ثم الدمشقيّ، ت: (1338هـ-1920م)، ت: عبد الفتاح أبو غدة، ط:1، مكتبة المطبوعات الإسلامية، حلب/سوريا 1416هـ-1995م؛ والطبعة الأخرى؛ ت: عبد الله بن محمد بن الصديق، سنة1400هـ-1979م.

9مخطوط؛ ونسخته الموجودة في مكتبة (الدولة)، برلين/ألمانيا، رقم الحفظ: (1389)؛ ومكتبة (المصغرات الفيلمية بقسم المخطوطات بالجامعة الإسلامية)، المدينة المنورة/المملكة العربية السعودية، رقم الحفظ: (1091)؛ ينظر: مركز ملك فيصل، خزانة التراث، الرقم التسلسلي (73636)؛ وا مؤسسة آل البيت، فهرس الشامل-الحديث النبوي-ج3ص1457.

10مخطوط؛ نسخة منه موجودة في المكتبة (الأزهرية)، القاهره/مصر، رقم الحفظ: (3749)، ينظر: مركز ملك فيصل، خزانة التراث، الرقم التسلسلي: (86714)، و(96784)؛ و مؤسسة آل البيت، الفهرس الشامل-الحديث النبوي-ج1ص241.

11عبدالرحمن البغدادي، جامع العلوم والحكم ج1ص56؛ الباباني، هدية العارفين ج1ص654؛ ولم أجد معلومات عليه أهو موجود أم مفقود.

12مخطوط؛ وله عدة نسخ، منها: في مكتبة (المخطوطات)، الكويت، رقم الحفظ: (3597)؛ ومكتبة (شستربيتي)، دبلن/إيرلندا، رقم الحفظ: (5100)؛ ومكتبة (المخطوطات)، الكويت، رقم الحفظ: (3597)؛ ينظر: مركز ملك فيصل، خزانة التراث، الرقم التسلسلي: (75590)، و(88463)؛ ومؤسسة آل البيت، الفهرس الشامل-الحديث النبوي-ج1ص262.

13مخطوط؛ وله عدة نسخ ونسخة موجودة في مكتبه الظاهريه،دمشق- سوريا، رقم الحفظ: (3795 مجموع 59)؛ ينظر: خزانة التراث، الرقم التسلسلي(70447)؛ والفهرس الشامل-الحديث النبوي-ج1ص633.

 
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.