دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  خالیدى كوڕی عورفطه(رضي الله عنه)

ناوى خالیدی كوڕی عورفطهیە بە منداڵی هاتووەتە مەككەو لەوێ نیشتەجێ بووە.[1]

خالید دەڵێت: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پێی فەرمووم (سيكون أحداث وفتنة وفرقة واختلاف فإذا كان ذلك فإن استطعت أن تكون المقتول لا القاتل فافعل[2] (رۆژگارێ دێت بڕێك رووداو و فیتنەو ئاشووبەو دووبەرەكى روودەدەن، جا ئەگەر ئەو شتە روویدا ئەگەر توانیت وا بكەیت كە كوژراو بیت نەك بكوژ ئەوە وا بكە).

هەروەها خالید دەڵێت: من لە پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم) بیست دەیفەرموو: (من كذب علي متعمدا فليتبوأ مقعده من جهنم[3] (هەركەس دەست ئەنقەست درۆیەك بەدەم منەوە بكات با شوێنی خۆی لە دۆزەخ دیارى بكات).

خالید لە جەنگى قادسیەشدا بەشدارى كرد و سەعدى سەركردەى موسڵمانان لەو جەنگەدا بەرپرسیارێتی دایە دەست خالید،[4] دواتریش كردى بە بەرپرسی كووفە.[5]

لە سەردەمى موعاویەو لە ساڵی چل و یەكى كۆچیدا عەبدوڵاى كوڕی ئەبیلحەوسا لە دەسەلآتى موعاویە دەرچوو، ئەوەبوو خالید چوو بۆی و لەگەڵی جەنگا تا كوشتى.[6]

سەبارەت بە كاتى مردنى خالید رایەك دەڵێت: لە ساڵی شەست بووەو رایەكى تریش دەڵێت: لە ساڵی شەست و یەكی كۆچیدا بووە.[7]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 244.

[2] - المستدرك على الصحيحين، الرقم 5187، سكت عنه الذهبي في التلخيص، صححه الألباني في صحيح و ضعيف الجامع الصغير و زيادته، الرقم 5929.

[3] - مسند احمد بن حنبل، الرقم 21903، مسند ابن أبي شيبة، الرقم 872، مسند أبي يعلى الموصلي، الرقم 6715، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 3990، قال شعيب الأرناؤوط متن الحديث صحيح و إسناده ضعيف.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 244.

[5] - أسد الغابة، ج2، ص 127.

[6] - أسد الغابة، ج2، ص 127.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 244.

 3126
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.