دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (عامیر) بووە

عامیرى كوڕی ثابتى ئەوسی(رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی ثابتى كوڕی سەلەمەیە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان، لە جەنگى یەمامەدا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[1]

عامیرى كوڕی حارث(رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی حارثهو لە فەتحى میصردا بەشدارى كرد.[2]

عامیرى كوڕی حارثى فەهرى(رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی حارثى كوڕی زوهەیرى فەهریەو یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر.[3]

عامیرى كوڕی حەضرەمى(رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی حەضرەمیەو براى عەلائی كوڕی حەضرەمیەو موسڵمان بووەو كۆچی كردووە بۆ مەدینە.[4]

عامیرى كوڕی رەبیعە(رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی رەبیعەى كوڕی كەعبە، كونیەكەى ئەبووعەبدوڵایەو پێش هاتنى ئیسلام هاوپەیمانى خەططابی باوكى عومەرى كوڕی خەططاب بوو.[5]

عامیر زۆر زوو لە مەككە موسڵمان بوو، موسڵمانبووەكەى پێش ئەوە بوو كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بچێتە ماڵی ئەرقەمەوە،[6] هاودەم بە ژنەكەى لەیلاى كچی ئەبی حەثمه كۆچی كرد بۆ حەبەشە، دواتر گەڕایەوە بۆ مەككەو لەوێوە هەمدى هاودەم بە ژنەكەى كۆچی كرد بۆ مەدینە.[7]

كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) برایەتى خستە نێوان كۆچەران و پشتیوانانەوە، برایەتى خستە نێوان عامیرى كوڕی رەبیعەو یەزیدی كوڕی عەبدولمونذیرەوە.[8]

عامیر لە غەزاى بەدر و ئوحود و هەموو غەزاكانى دواتریشدا بەشدار بوو.[9]عامیر دەڵێت پێغەمبەرم(صلى الله عليه وسلم) بینی لەسەر وشترەكەى بوو نوێژی دەكرد.[10]

هەروەها عامیر دەڵێت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (إذا رأيتم الجنازة فقوموا حتى تخلفكم)،[11] (ئەگەر تەرمتان بینی، ئەوە هەستنە سەرپێ تا لێتان تێپەڕ دەبێت).

عوثمانى كوڕی عەففان كاتێك لە سەردەمى خیلافەتیدا چوو بۆ حەج، عامیری لەسەر مەدینە دانا.[12]

عامیر لە ساڵی سی و دووى كۆچی و لە خیلافەتى عوثمانى كوڕی عەففاندا كۆچی دوایی كرد، رایەكیش دەڵێت چەند رۆژێك پاش شەهیدبوونى عوثمان وەفاتى كرد،[13] پێش ئەوەى وەفات بكات، خەریكی شەونوێژ بوو، خەوێكی بینی كە كەسێك پێی وت هەستەو داوا لە خوا بكە لە فیتنە بتپارێزێت، ئەویش هەستا و دەستی كرد بە نوێژ كردن، تووشی ئازارێك بوو و كۆچی دوایی كرد.[14]

 

عامیرى كوڕی سەعد(رضي الله عنه)

ناوى عامیرى كوڕی سەعدەو لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان، دەوترێت یەكێك بووە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر.[15]

عامیرى كوڕی سەلەمە(رضي الله عنه)

ناوى عامیرى كوڕی سەلەمەى كوڕی عامیرە، لە پشتیوانانەو یەكێكە لەبەشداربوانى غەزاى بەدر.[16]

 

عامیرى كوڕی سەلیم (رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی سەلیمى ئەسلەمیەو لە بڕێك لە غەزاكاندا ئالآى پێغەمبەرى خواى(صلى الله عليه وسلم) بەدەستەوە گرتووە، دواتریش چوو بۆ ناوچەی نەیسابوور و لەوێ وەفاتى كرد.[17]

عامیرى كوڕی شەهر (رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی شەهرى هەمەدانیە، كاربەدەستى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بوو لە یەمەن.[18]

عامیر دەڵێت من لە هەمەدان بووم، هەواڵی هاتنى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هات، وتیان بڕۆ ئەگەر تۆ بە دڵت بوو ئێمەش رازین، ئەگەریش بە دڵت نەبوو وەك تۆ دەكەین، منیش رازى بووم و هاتم بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بە بڕیارى رازی بووم و هۆزەكەشم موسڵمان بوون.[19]

عامیر دەڵێت دوو قسەم بیستووە كە هەركامیان لە هەموو دنیا و ئەوەى تێدایە لام گرانبەهاترە، یەكەمیانم لە نەججاشی بیستووەو ئەوی تریشم لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بیستووە، بۆ ئەوەى نەججاشی لەلاى بووین كە منداڵێكی لاى مامۆستاكانیەوە هات و لەوحەكەى پێ نیشاندا، منیش هەندێ لە قسەكانى تێدەگەیشتم، گەیشتە ئایەتێك و منیش پێكەنیم، ئەویش وتى بۆچی پێدەكەنیت؟ سوێند بەوەى گیانمى بەدەستە ئەمە لاى خواوە دابەزیوەو عیساى كوڕی مەریم دەڵێت نەفرین لە زەویدا دەبێت تا دەسەلآتى مندالآن هەبێت، ئەوەش كە لە پێغەمبەرم (صلى الله عليه وسلم) بیستووە ئەوەیە بیستم فەرمووى(اسمعوا من قریش و دعوا فعلهم)،[20] (گوێ لە قوڕەیش بگرن و واز لە كرداریان بهێنن).

 

عامیرى كوڕی طوفەیل(رضي الله عنه)

ناوى عامیرى كوڕی طوفەیلى ئەزدیە، چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە، دواتریش كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەفاتى كرد شیعرێكى بۆ هۆنیەوە، كاتێكیش سەردەمى هەڵگەڕانەوە هات، هانى هۆزەكەى دەدا تا لەسەر ئیسلامەتى بمێننەوە.[21]

 

عامیرى كوڕی كورەیز(رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی كورەیزی كوڕی رەبیعەی قورەیشی عەبشەمیە، لە موسڵمانبوانى فەتحى مەككەیەو تا سەردەمى خیلافەتى عوثمانى كوڕی عەففانیش ژیا، عەبدوڵاى كوڕی لە سەردەمى عوثمانى كوڕی عەففاندا والى بەصرە بوو.[22]

عامیرى كوڕی مالیك(رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی مالیكی زوهریە، براى سەعدى كوڕی ئەبی وەقاصە چونكە مالیك بە ئەبووەقاص ناسراوە، كونیەكەى عامیر ئەبووعەمرە، دایكی ناوى حەمنەى كچی سوفیانە، عامیر یەكێكە لە دەستەى یەكەمى موسڵمان بوان، دایكیشی لەسەر ئەمە دژایەتى دەكرد و جارێك سوێندى خواردبوو لەبەر خۆردا بمێنێتەوە تا ئەو كاتەى عامیری كوڕی واز لە ئیسلام دەهێنێت، عامیر دواتر كۆچی كرد بۆ حەبەشەو لەوێ مایەوە تا لە كاتى غەزاى خەیبەردا هاودەم بە جەعفەرى مامى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) گەڕایەوە بۆ مەدینە، دواتریش ژیا و چوو بۆ شام تا لە سەردەمى خیلافەتى عومەرى كوڕی خەططابدا لە شام كۆچی دوایی كرد.[23]

عامیرى كوڕی ئەسوەد(رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی ئەسوەدەو چوویە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەرى خواش (صلى الله عليه وسلم) نامەیەكى بۆ خۆی و هۆزەكەى نووسی.[24]

عامیرى كوڕی ئەكوەع(رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی ئەكوەعەو ئەكوەعى باوكى لە بنەرەتدا ناوى سینانە، بەڵام بە ئەكوەع ناسراوە، عامیر یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى خەیبەر و تیایدا شەهید بوو.[25]

سەلەمەى كوڕی ئەكوەع دەڵێت لەگەڵ پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەرچووین بۆ خەیبەرو بە شەو رێمان دەبڕی، پیاوێك بە عامیری ماممى وت ئەرێ بڕێك شیعرمان بۆ ناڵێیت؟ ئەویش شیعری بۆ هۆنینەوە، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى ئەوە كێیە؟ وتیان عامیری كوری ئەكوەعە، فەرمووى رەحمەتى خوا لێ بێت، چووین و گەمارۆی خەیبەرمان دا و تووشی نارەحەتیەكى زۆر بووین تا دواجار خوا سەركەوتنى پێ بەخشین.[26]

جا شمشێرەكەى عامیر كورت بوو، ویستی بدات لە قاچی كابرایەكى جوولەكەكە شمشێرەكەى گەڕایەوەو بەر عامیر خۆی كەوت و بەو هۆیەوە مرد، لە كاتى گەڕانەوەدا، سەلەمەى برازاى عامیر بێتاقەت بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەستی گرت و فەرمووى چیتە؟ وتى بە دایك و باوكمەوە بەقوربانت بم، خەڵكی دەڵێن عامیر كارە چاكەكانى خۆی سڕیوەتەوە-چونكە خۆی كوشتووە-، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (كذب من قاله، إن له لأجرين، إنه لجاهد مجاهد، قل عربي مشى بها مثله)، (هەركەس ئەوەى وت درۆی كرد، ئەو دوو پاداشتی بۆهەیە، ئەو جیهادكەرو موجاهیدە، كەم عەرەب هەیە وەك ئەو رێی كردبێت).[27]

 

عامیرى كوڕی ئەوس(رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی ئەوسی كوڕی عەتیكە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان، یەكێك بوو لە بەشداربوانى غەزاى خەندەق، لە غەزاكانى دواتریشدا بەشدارى كرد، لە جەنگى الحرة دا شەهید بوو.[28]

عامیری كوڕی بوكەیر (رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی بوكەیرەو یەكێكە لە یەكەم دەستەى موسڵمان بوان و دواتریش كۆچی كرد بۆ مەدینە،[29] كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) برایەتى خستە نێوان كۆچەران و پشتیوانانەوە، برایەتى خستە نێوان عامیر و ثابتى كوڕی قەیسەوە.[30]

عامیر هاودەم بە براكانى لە غەزاى بەدردا بەشدارى كرد،[31] لە غەزاى ئوحود و خەندەق و هەموو غەزاكانى تریشدا بەشدارى كرد.[32]

 

عامیری كوڕی عەبدقەیس(رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی عەبدقەیسەو خۆی و عەمری برایشی هاتوونەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[33]

عامیری كوڕی عەبدوڵاى بەدرى(رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی عەبدوڵاى بەدریە،[34] عامیر دەڵێت غەزاى بەدر لە بەرەبەیانى رۆژی دوشەممەى نۆزدەى رەمەزاندا بوو.[35]

 

عامیری كوڕی عەبدوڵاى خەولانى(رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی عەبدوڵاى خەولانیە، تا سەردەمى فەتحى میصریش ژیا و تیایدا بەشدار بوو.[36]

عامیری كوڕی عەمر (رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی عەمرى كوڕی حوذافەیەو تا سەردەمى فەتحى میصر ژیا و تیایدا بەشدارى كرد.[37]

 

عامیری كوڕی عەوف(رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی عەوفەو لە پشتیوانانە لە بەنى ساعیدە، دەوترێت یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر.[38]

عامیری كوڕی فوهەیرە(رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی فوهەیرەیەو خزمەتكارى ئەبووبەكری صدیق بوو، كونیەكەى ئەبووعەمرە، بە بنەڕەت ئەزدی بوو، رەنگ رەشێكی مەملووك بوو.[39]

عامیر زۆر زوو موسڵمان بوو، هێشتا بانگەواز نەچووبوویە ماڵی ئەرقەمەوە كە عامیر موسڵمان بوو، ئەوكات هێشتا كۆیلەی طوفەیلی كوڕی عەبدوڵا بوو، لەبەر موسڵمانبوونەكەى زۆر ئازار و ئەشكەنجە دەدرا، بۆیە ئەبووبەكر ئەوی كڕی و ئازادى كرد.[40]

كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و ئەبووبەكری صدیق كۆچیان كرد بۆ مەدینە، عامیر هاوكاریان بوو، دەچوو بە دواى ئەواندا مەڕومالآتى دەلەوەڕاند تا شوێن پێیان دیار نەبێت، هەروەها شیری مەڕەكانى بۆ دەبردن،[41] ئەمەش لەو ماوەدا بوو كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و ئەبووبەكر لە ئەشكەوتى ثهور بوون.[42]

كاتێك عامیر كۆچی كرد بۆ مەدینە، لاى سەعدى كوڕی خەيثهمە دابەزى، دواتر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە برایەتى خستە نێوان كۆچەران و پشتیوانانەوە، برایەتى خستە نێوان عامیرى كوڕی فوهەیرەو حارثى كوڕی ئەوسەوە.[43]

عامیر لە غەزاى بەدرو ئوحوددا بەشدارى كرد.

لە ساڵی چوارەمى كۆچیدا عامیر لە بیئر مەعوونەدا بەشدار بوو، تەمەنى نزیكەى چل ساڵان دەبوو شەهید بوو، كە شەهید بوو جەستەى دیار نەما.[44]

عامیری كوڕی موخەللەد(رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی موخەللەدە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان،[45] دایكی ناوى عومارەى كچی خەنسائە.[46]

عامیر لە غەزاى بەدر و ئوحوددا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[47]

عامیری كوڕی نابی(رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی نابی كوڕی زەیدەو یەكێكە لە بەشداربوانى بەیعەتى عەقەبە.[48]

 

عامیری كوڕی یەزید(رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی یەزیدی كوڕی سەكەنە، لە پشتیوانانە، هاودەم بە باوكى لە غەزاى ئوحوددا بەشدار بوو و تیایدا شەهید بوو.[49]

عامیری كوڕی ئومەییە(رضي الله عنه)

ناوى عامیری كوڕی ئومەییەى كوڕی زەیدە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر، دواتریش لە غەزاى ئوحوددا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[50]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 577.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 578.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 578.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 579.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 579.

[6] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 386.

[7] - أسد الغابة، ج3، ص 118.

[8] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 387.

[9] - أسد الغابة، ج3، ص 118.

[10] - صحيح البخاري، الرقم 1056.

[11] - صحيح البخاري، الرقم 1258.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 579.

[13] - أسد الغابة، ج3، ص 118-119.

[14] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 579.

[15] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 581.

[16] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 581.

[17] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 582.

[18] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 583.

[19] - سنن أبي داود، الرقم 2648، ضعفه الألباني في صحيح و ضعيف سنن أبي داود، الرقم 3027.

[20] - صحيح ابن حبان، الرقم 4655، صححه شعيب الأرناؤوط.

[21] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 584.

[22] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 596.

[23] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 598.

[24] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 576.

[25] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 582.

[26] - صحيح البخاري، الرقم 5801.

[27] - صحيح البخاري، الرقم 3974، صحيح مسلم، الرقم 3451.

[28] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 577.

[29] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 575.

[30] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 389.

[31] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 575.

[32] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 389.

[33] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 591.

[34] - أسد الغابة، ج3، ص 127.

[35] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 4633.

[36] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 590.

[37] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 592.

[38] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 593.

[39] - أسد الغابة، ج3، ص 133.

[40] - أسد الغابة، ج3، ص 133.

[41] - صحيح البخاري، الرقم 3714.

[42] - صحيح ابن حبان، الرقم 6370.

[43] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 231.

[44] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 231.

[45] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 602.

[46] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 494.

[47] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 602.

[48] - أسد الغابة، ج3، ص 141.

[49] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 605.

[50] - أسد الغابة، ج3، ص 113.

 1572
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.