دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  جەناب (رضي الله عنه)

جەنابی كەلبی(رضي الله عنه)

ئەم هاوەڵە لە رۆژی فەتحى مەككەدا موسڵمان بووەو فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرى خواوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوەو دەڵێت بیستم پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە كەسێكی رەبعەی دەفەرموو (جبرەئیل لە راستمەوەیەو میكائلیش لە چەپمەوەیەو فریشتەكانیش سێبەریان كردووە بۆ سەربازگەكەم، دەى شتێ لە وتەى-شیعری- خۆت بڵێ)، كابراش شیعرێكى هۆنیەوە، منیش وتم ئەرێ ئەو شاعیرە كێ بوو؟ وترا حەسسانە، بینیم پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) نزاى بۆ دەكرد و فەرمایشتی خێری دەفەرموو.[1]

جەنابی كوڕی حارثه(رضي الله عنه)

ناوى جەنابی كوڕی حارثهى كوڕی صەخری كوڕی مالیكە، یەكێكە لە كۆچەران، كاتێك كۆچی كرد بۆ مەدینە باوكى زۆر خەفەتى پێ خوارد و بە پارچە شیعرێكیش ئەو خەفەت و دڵتەنگیەى خۆی نووسی بۆ جەنابی كوڕی.

ئیبن حەجەر دەڵێت جۆرێك لە هەست كردن بە موسڵمانبوونى حارثهى باوكى جەناب لەو شیعرەیدا بەدی دەكرێت.[2]



[1] - أسد الغابة، ج1، ص 435.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 501.

 2813
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.