دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  حابیس (رضي الله عنه)

حابیسی كوڕی دوغنە (رضي الله عنه)

ناوى حابیسی كوڕی دوغنەی كەلبیە، بەسەرهاتێكی خۆی دەگێڕێتەوە كە لە شیوێك بووەو دەنگێك بە وتنى چەند دێڕە شیعرێك پێی وتووە (ئایینی خوا دابەزیوەو باوەڕ بهێنە)، حابیسیش موسڵمان بوو.[1]

 

حابیسی كوڕی رەبیعە (رضي الله عنه)

ناوى حابیسی كوڕی رەبیعەى تەمیمیە، لە بەصرە نیشتەجێ بوو.[2]

حابیسى كوڕی رەبیعەى تەمیمی دەڵێت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (العین حق)،[3] (چاو حەقە).

بەپێی ئەو شیكاریەى ئیبن حەجەر بۆ سەنەدى ئەم فەرموودەیە دەڵێت حابیس كوڕێكى هەبووە بە ناوى حەییە كە ئەم فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە.

 

حابیسی كوڕی رەبیعەى یەمانى (رضي الله عنه)

ناوى حابیسی كوڕی رەبیعەى یەمانیە، لە جەنگى صفیندا لەناو سوپاى موعاویەى كوڕی ئەبوسوفیاندا كوژرا.[4]

حابیسی كوڕی سەعد(رضي الله عنه)

ناوى حابیسی كوڕی سەعدى یەمانیە، دواتر چوو لە حیمص نیشتەجێ بوو، ئینجا لەوێوە چوو بۆ میصر.[5]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 558..

[2] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص 280.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 559.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 559.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 561.

 2023
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.