دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (عەمر) بووە - بەشی سێیەم

عەمرى كوڕی عەوفى كوڕی یەربووع(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی عەوفى كوڕی یەربووعە، یەكێكە لە بەشداربوانى حودەیبیەو لە بەیعەتى ريضواندا بەشدار بوو.[1]

 

عەمرى كوڕی عەوفى ئەنصارى (رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی عەوفە، لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر، دواتریش لە غەزاكانى تردا بەشدارى كرد.[2]

عەمر دەڵێت لە پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم) بیست دەیفەرموو (فوالله ما الفقر أخشى عليكم، ولكن أخشى عليكم أن تبسط عليكم الدنيا، كما بسطت على من كان قبلكم، فتنافسوها كما تنافسوها، وتلهيكم كما ألهتهم[3] (سوێند بە خواى گەورە لە هەژاریتان ناترسم، بەڵكو دەترسم دنیا بە ڕووتاندا بكرێتەوە وەك چۆن بە ڕووی گەلانى پێش ئێوەدا كرایەوەو ئێوەش وەك ئەوان مونافەسەی لەسەر بكەن و چۆن ئەوانى سەرقاڵ كرد ئاوا ئێوەش سەرقاڵ بكات).

عەمرى كوڕی عوثمان (رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی عوثمانى كوڕی كەعبى تەیمیە، یەكێكە لە موسڵمانبوانى مەككەو زۆر زوو لەوێ موسڵمان بوو، دواتر كۆچی كرد بۆ حەبەشە، عەمر دواى وەفاتى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیا و لە سەردەمى خیلافەتى عومەرى كوڕی خەططابدا لە جەنگى قادسیەدا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[4]

 

عەمرى كوڕی فحیل(رضي الله عنه)

ناوى عەمری كوڕی فحیلەو یەكێكە لە كۆچەریەكان، لە سەردەمى خیلافەتى ئەبووبەكردا رۆڵی هەبوو لە بەرپەرچدانەوەى هەڵگەڕاوەكاندا.[5]

عەمرى كوڕی قەیس(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی قەیسی كوڕی حەزەنە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان و كونیەكەى ئەبووخاریجەیە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر.[6]

عەمرى كوڕی قەیسی خەزرەجی (رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی قەیسی كوڕی خاریجەیە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان، كوڕێكی هەبوو بە ناوى سليط كە هاودەم بە باوكى پێكەوە بەشدارى غەزاى بەدر بوون.[7]

عەمرى كوڕی قەیسی كوڕی مالیك(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی قەیسی كوڕی مالیكی كوڕی كەبە، لە پشتیوانانەو یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود و تیایدا شەهید بوو.[8]

عەمرى كوڕی قەیسی ئەنصاری (رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی قەیسی كوڕی زەیدە، لە پشتیوانانە و یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر، لە غەزاى ئوحوددا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.

 

عەمرى كوڕی مەحجووب(رضي الله عنه)

ناوى عەمری كوڕی مەحجووبی عامیریە، كاربەدەستی بەردەستی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بووە، دواتریش لە خیلافەتى ئەبووبەكری صدیقدا بەشدار بوو لە جەنگى دژ بە هەڵگەڕاوەكاندا.[9]

عەمرى كوڕی موحەممەد(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی موحەممەدى كوڕی سەلەمەیە، لە پشتیوانانەو یەكێك بوو لە بەشداربوانى فەتحى مەككەو غەزاكانى دواتریش.[10]

 

عەمرى كوڕی موڕرە(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی موڕرەی كوڕی عەبەسە، لە سەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) تەمەنێكی زۆری هەبوو، هاوكات بەو تەمەنە زۆرەی لە زۆربەى غەزاكاندا بەشدارى كرد.[11]

جارێك عەمرى كوڕی موڕرە بە موعاویەی كوڕی ئەبووسوفیانى وت، من بیستوومە لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (ما من إمام يغلق بابه دون ذوي الحاجة، والخلة، والمسكنة إلا أغلق الله أبواب السماء دون خلته وحاجته ومسكنته[12] (هەر پێشەوایەك دەرگا بە ڕووی كەسانى دەستكورت و خاوەن پێداویستیدا دابخات، خواى گەورە دەرگاكان بە رووى پێویستی و هەژارى و داواكاریدا دادەخات)، موعاویە لەبەر ئەو فەرموودەیە كەسێكی راسپارد تا گوێ لە پێویستیەكانى خەڵك بگرێت و كاریان بۆ بكات.[13]

 

عەمرى كوڕی موسەبیح(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی موسەبیحی كوڕی كەعبە، هاتووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە، لەو كاتەشدا تەمەنى زۆر بووە، دەوترێت لە كاتى وەفاتیدا تەمەنى نزیكەى سەد و پەنجا ساڵ بووە، كاتى وەفاتەكەشی لە خیلافەتى عوثمانى كوڕی عەففاندا بووە.[14]

عەمرى كوڕی موطهریف(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی موطهریفى كوڕی عەمرە، لە پشتیوانانەو یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود و تیایدا شەهید بوو.[15]

 

عەمرى كوڕی موعاذ(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی موعاذى كوڕی نوعمانە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان، براى سەعدى كوڕی موعاذی گەورەى ئەوسیەكانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر، لە غەزاى ئوحوددا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[16]

 

عەمرى كوڕی موعاذى ئەنصارى (رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی موعاذى كوڕی جەمووحە، لە پشتیوانانە، لە یەكێك لە غەزاكاندا قاچی عەمر بڕابوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تفی لێدا، قاچی چاك بوویەوە.[17]

 

عەمرى كوڕی میحصەن (رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی میحصەنە، براى عوككاشەی كوڕی میحصەنە، یەكێكە لە كۆچەریەكان، لە غەزاى ئوحوددا بەشدار بوو.[18]

 

عەمرى كوڕی ئەبی حەمزە(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی ئەبی حەمزەى كوڕی سینانى ئەسلەمیە، یەكێكە لە بەشداربوانى حودەیبیە ودواتر هاتەوە بۆ مەدینە، دواتر داواى مۆڵەتى لێكرد بچێت سەرێك لە خێزانەكەى بدات، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) مۆڵەتى پێدا، لە رێدا گەیشت بە كەنیزەیەكی جوان و زیناى لەگەڵ كرد، ئینجا پەشیمان بوویەوەو چوو بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەسەرهاتەكەى بۆ باسكرد، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) فەرمانى كرد بە كەسێك حەددى لەسەر جێبەجێ بكات و ئەویش جەلدى لێدا.[19]

 

عەمرى كوڕی ئەبی سەرح(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی ئەبی سەرحى فەهریە، كونیەكەى ئەبووسەعدە، ئەم هاوەڵە لە دەستەی یەكەمى موسڵمان بوانى مەككە بوو، دواتریش كۆچی كرد بۆ حەبەشە، پاشان گەڕایەوە بۆ مەككەو دواتر كۆچی كرد بۆ مەدینەو لە غەزاى بەدردا بەشدارى كرد.[20]

عەمرى كوڕی یەثریبى (رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی یەثریبیە، یەكێكە لە موسڵمانبوانى فەتحى مەككە، عەمر دەڵێت ئامادەى وتارێكی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بووم –لە حەجى ماڵئاواییدا- كە تیایدا دەیفەرموو (كەستان هیچی لە سامانى براكەى بۆ رەوا نیە مەگەر لە رەزامەندى خۆیەوە بێت).[21]

عەمرى كوڕی ئەحوەص(رضي الله عنه)

ناوى عەمری كوڕی ئەحوەصەو لە گێڕانەوەیەكی سولەیمانى كوڕیەوە هاتووە كە یەكێك بووە لە بەشداربوانى حەجى ماڵئاوایی، دواتریش لە جەنگى یەرمووكدا بەشدار بوو.[22]

عەمرى كوڕی ئەخطهب(رضي الله عنه)

ناوى عەمری كوڕی ئەخطهبى كوڕی ریفاعەیە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان، كونیەكەى ئەبووزەیدە.[23]

عەمر دەڵێت جارێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نوێژی بەیانى بۆ كردین و دواتر چوویە سەر مینبەر و وتاری بۆ فەرمووین تا كاتى نیوەڕۆ هات و دابەزی و نوێژی كرد، دواتر سەر كەوتە سەر مینبەر و وتارى بۆ فەرمووین تا كاتى نوێژی عەسر هات، دابەزى و نوێژی عەسری بۆ كردین، دواتر چوویەوە سەر مینبەر و تا خۆرئاوابوون وتاری بۆ فەرمووین و ئەوەى بووەو دەبێت هەمووى فێر كردین.[24]

عەمر لە نزیكەی سیانزە غەزادا هاودەم بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەشدارى كردووە.[25]

عەمر دەڵێت جارێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) داواى ئاوى كرد، منیش جامێ ئاوم بۆ برد، بینیم موویەكى تێدا بوو، مووەكەم دەرهێنا، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تەماشاى كرد و دواتر فەرمووى (خوایە جوانى بكەیت)، نزاكەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) گیرا بوو و تەمەنى گەیشتبوویە نەوەدو سێ ساڵ، كەچی تاڵە موویەكیشی سپی نەبووبوو،[26] لە گێڕانەوەیەكى تردا هاتووە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەستی هێنا بە دەموچاومدا و نزاى بۆ كردم.[27]

عەمرى كوڕی ئەوس(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی ئەوسی كوڕی عەتیكە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان، باوكیشی و حارثى برایشی هاوەڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوون، عەمر یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود، لە غەزاى خەندەق و غەزاكانى تریشدا بەشدارى كرد، پاش وەفاتى پێغەمبەرى خوایش (صلى الله عليه وسلم) ژیا و لە جەنگى جیسر ئەبی عوبەیددا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[28]

 

عەمرى كوڕی ئەیفەع(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی ئەیفەعەو هاتووەتە خزمە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە.[29]

عەمرى كوڕی ئوەیس(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی ئوەیسی عامیریەو لە جەنگى یەمامەدا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[30]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 668.

[2] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 667.

[3] - صحيح  البخاري، الرقم 6069، صحيح مسلم، الرقم 5372، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 8493، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 16894.

[4] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 662.

[5] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 670.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 671.

[7] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 671.

[8] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 671.

[9] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 678.

[10] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 679.

[11] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 680-681.

[12] -سنن الترمذي، الرقم 1290، المستدرك على الصحيحين، الرقم 7091، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 17692، صححه الذهبي في التلخيص، كما صححه الألباني في صحيح و ضعيف سنن الترمذي، الرقم 132.

[13] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 17692.

[14] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 682.

[15] - أسد الغابة، ج4، ص 288.

[16] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 685.

[17] - صحيح ابن حبان، الرقم 6602، معرفة الصحابة لأبي نعيم الاصبهاني، الرقم 4564، حسنه شعيب الأرناؤوط.

[18] - أسد الغابة، ج4، ص 285.

[19] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 623.

[20] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 634.

[21] - الآحاد و المثاني لابن ابي عاصم، الرقم 893، سنن الدارقطني، الرقم 2521، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 10766، مسند احمد بن حنبل، الرقم 15191، قال شعيب الأرناؤوط صحيح لغيره.

[22] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 598.

[23] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 599.

[24] - صحيح مسلم، الرم 5257، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 22279، مسند أبي يعلى الموصلي، الرقم 6692.

[25] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 599.

[26] - صحيح ابن حبان، الرقم 7279، المستدرك على الصحيحين، الرقم  7278، صححه الذهبي في التلخيص، صححه شعيب الأرناؤوط.

[27] - سنن الترمذي، الرقم 3649 و قال حسن غريب، صححه الألباني في صحيح و ضعيف سنن الترمذي، الرقم 3629.

[28] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 605.

[29] - أسد الغابة، ج4، ص 211.

[30] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 605.

 1346
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.