دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەو هاوەڵانەی ناویان (خەللاد) بووە

خەللاد(رضي الله عنه)

خەللاد لە جەنگى دژ بە بەنى قورەيضهدا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى: (پاداشتى دوو شەهیدی هەیە)، هاوەڵان وتیان بۆچی؟ فەرمووى:  چونكە ئەهلى كیتاب كوشتوویانە، جا ئیبن ئەثير دەڵێت: ئەوە خودى خەللادى كوڕی عەمرە، بەڵام ئیبن حەجەر دەڵێت: بەڵكو هاوەڵێكی ترە چونكە ئەمەیان گەنجێك بووە، بەڵام خەللادى كوڕی عەمر هێندە تەمەنى هەبوو كە كوڕەكەشی هاوەڵ  بوو. [1]

خەللادى كوڕی رافیع(رضي الله عنه)

ناوى خەللادى كوڕى رافیعە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان، برایەكى هەبوو بە ناوى ریفاعە، خۆی و براكەیشی لە بەشداربوانى بەدرن،[2]دایكی ناوى ئوممومالیكە، [3]خەللاد ژنێكی هەبوو بە ناوى ئوممورافیع كە لەم ژنەى منداڵێكى هەبوو وبە ناوى یەحیا.[4]

زۆرینە پێیان وایە لە غەزاى بەدردا شەهید بووە،[5] بەڵام ئیبن سەعد دەڵێت: خەللاد لە غەزاى ئوحودیشدا بەشدار بوو.[6]

 

خەللادى كوڕی سائیب(رضي الله عنه)

ناوى خەللادى كوڕی سائیبى كوڕی خەللادە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان.[7]

سائیبی باوكیشى لە هاوەڵانى پێغەمبەرى خوایە(صلى الله عليه وسلم) و فەرموودەى گێڕاوەتەوەو خەللادى كوڕی فەرموودەكەى لێوە گێڕاوەتەوە.[8]

خەللاد دەڵێت: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كاتێك نزاى دەكرد ناو لەپی دەستەكانى تا لاى دەموچاوى بەرز و نزیك دەكردەوە.[9]

خەللاد دەڵێت: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو:(ما من شيء يصيب من زرع أحدكم ولا ثمرة من طير ولا سبع إلا وله فيه أجر[10] (هەرچیەك تووشی كشتوكاڵ یان بەرهەم بێت، چ باڵندە یان دڕندە لێی بخوات، ئەوە خاوەنەكەى لەسەر ئەوە پاداشتى بۆ دەنووسرێت).

ئەمە دنیابینیەكى جوانە بۆ موسڵمان، ئیتر لەوە دڵنیایە تەنانەت ئەو بەرهەمەشی كە بێ ویستى خۆی ئاژەڵیش لێی دەخوات و دەیبات یان زیانى پێ دەگەیەنێت، هەروا بێ مانا ناڕوات، بەڵكو لاى خوا پاداشتى لەسەر وەردەگرێت.

 

خەللادى كوڕی سوەید(رضي الله عنه)

ناوى خەللادى كوڕی سوەیدە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان، لە بەیعەتى عەقەبەو غەزاى بەدردا بەشدارى كرد، لە هێرشی سەر بەنى قورەيضهدا شەهید بوو.[11]

 

خەللادى كوڕی عەمر (رضي الله عنه)

ناوى خەللادى كوڕى عەمرى كوڕی جەمووحە، دایكی ناوى هیندى كچی عەمرە كە پووری جابیری كوڕی عەبدوڵا بوو، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان لە سولەمیەكان، لە غەزاى بەدر و ئوحوددا بەشدارى كرد و لە ئوحوددا شەهید بوو.[12]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 341.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 338.

[3] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 597.

[4] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 597.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 338.

[6] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 597.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 339.

[8] - صحيح ابن خزيمة، الرقم 2447.

[9] - مسند احمد بن حنبل، الرقم 16244، ضعفه شعيب الأرناؤوط و قال مختلف عليه إسنادا و متنا.

[10] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم 4022، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 2235، حسنه الحافظ ابن حجر في الإصابة.

[11] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 340.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 340.

 1698
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.