دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  حەنیفە (رضي الله عنه)

حەنیفەى كوڕی جوبەیر(رضي الله عنه)

ناوى حەنیفەى كوڕی جوبەیری كوڕی بەكرى تەمیمیە،[1] هەم خۆی و كوڕەكەشی و نەوەكەشی هاوەڵی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بون.[2]

حەنظهلە دەڵێت حەنیفەى باپیرم بە حيذیمی باوكمى وت كوڕەكانم بۆ كۆبكەرەوە دەمەوێت وەسیەتیان بۆ بكەم، ئەویش هەموویانى كۆكردەوە، حەنیفە وتى وەسیەتم بۆتان ئەوەیە ئەم هەتیوەى لە ماڵەكەمدایە سەد وشتری بۆ هەیە، حيذيم وتى بابە گیان من بیستوومە منداڵەكانت دەڵێن لاى باوكمان دەڵێین باشە، بەڵام كە مرد ئەوە دەكەین كە دەیكەین و وەسیەتەكەى ناهێنینە دی، ئەویش وتى دەی با داوەرى نێوان من و ئێوە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بێت، حيذيم وتى رازین، ئەوەبوو حيذيم و حەنیفەى باوكى چوون و حەنظهلەش لەگەڵیان بوو ئەوكات هێشتا منداڵ بوو و لە پشت باوكیەوە بوو، كە چوونە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) سەلامیان لێكرد، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرمووى ئەی ئەبوو حيذيم بۆچی هاتویت؟ ئەویش وتى لەبەر ئەمە ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)، ئینجا داى بەسەر رانى حيذیمدا، حەنیفە وتى من دەترسم كتوپڕ بمرم، بۆیە ویستم وەسیەت بكەم و وەسیەتم كرد بۆ ئەو هەتیوەى لە ماڵەكەمدا هەیە سەد وشتر بەشی بێت كە ئێمە لە سەردەمى نەفامیدا پێمان دەوت موطهییەبە، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) زۆر توورە بوو تا تووڕەییمان لەنێو چاوانیەوە بەدیكرد، دانیشتبوو، خێرا جوولآ و لەسەر ئەژنۆكانى دانیشت و فەرمووى (لا، لا، لا الصدقة خمس، وإلا فعشر، وإلا فخمس عشرة، وإلا فعشرون، وإلا فخمس وعشرون، وإلا فثلاثون، وإلا فخمس وثلاثون، فإن كثرت فأربعون)، (نا، نا، نا، صەدەقە پێنج بێت، ئەگەر نا زۆر بوو با دە بێت، یان زۆرتر بوو با پانزە بێت، یان با بیست بێت، یان با بیست و پێنج بێت، یان با سی بێت، یان با سی و پێنج بێت، یان ئەگەر هەر زۆر بوو با چل بێت)، ... ئینجا حەنظهلەى نزیك كردەوە لە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) و وتى من منداڵی پێگەیشتوو و منداڵی بچووكتریشم هەیە، بچووكترینیان ئەمەیە، دەى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) نزاى بۆ بكە، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) دەستى هێنا بەسەریدا و فەرمووى (بارك الله فیك)، ذيال دەڵێت دەى دەمبینی كەس دەهێنرا بۆ لاى حەنظهلەكە وەرەمی هەبوو یان ئاژەڵ دەهێنرا كە وەرەمى هەبوو، حەنظهلە تفی دەكردە سەر دەستی و دەیوت بەناوى خوا و دەستى دەخستە سەر سەری و لەسەر ئەو شوێن دەستەى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەستى دادەنا و دواتر دەیهێنا بەسەر ئەو شوێنەداو ئەو وەرەمە نەدەما.[3]

 

حەنیفەى مامى ئەبی حەڕرە (رضي الله عنه)

ناوى حەنیفەیەو فەرموودەیەكى گێڕاوەتەوە دەڵێت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (لا يحل مال امريء إلا بطيب نفس منه[4] (ماڵی موسڵمان حەلآڵ نیە مەگەر لە ناخى دڵەوە رازى بێت).



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 140.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 133.

[3] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 20138، صححه شعيب الأرناؤوط.

[4] - الإصابة فب تمييز الصحابة، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 2084.

 1941
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.