دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك ناویان (ئەسعەد) بووە

ئەسعەدى كوڕی حارثه(رضي الله عنه):

ناوى ئەسعەدى كوڕی حارثهى كوڕی لەوذانە،[1] هەریەك لە ئیبن ئەثير و ئیبن حەجەر ناویان هێناوە.[2]

سەربە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكانە لەبەنى ساعیدە،[3]لە جەنگى (الجسر) بەشدارى كردو تیایدا شەهید بوو،[4] ئەم جەنگە لە سەردەمى خەلیفە عومەرى كوڕی خەطابدا روویدا.[5]

 

ئەسعەدى كوڕی زورارە (رضي الله عنه):

ناوى ئەسعەدى كوڕی زورارەیە،[6] هەروەها رایەك هەیە دەڵێت ناوى ئەسەدە نەك ئەسعەد،[7] بەڵام ئیبن قانع و ئیبن حەجەر بە ئەسعەد ئەیهێنن، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانە.[8]

كوڕێكى هەبوو بە ناوى عەبدوڵا كە فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە.[9]

گێڕانەوەیەك هاتووە گوایە ئەسعەد فەرموودەیەك دەگێرێتەوەو دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (لما انتهي بى الى السماء انتهي بى الى قصر من لؤلؤة فراشه ذهب فأوحى الي ربي أو قال أمرني في علي رضى الله عنه بثلاث خصال بأنه سيد المسلمين وامام المتقين وقائد الغر المحجلين).[10] ئیمامى ذەهەبی دەفەرموێت من بە موضوعى دەزانم.[11]

ئەسعەدى كوڕی سەلامە (رضي الله عنه):

ناوى ئەسعەدى كوڕی سەلامەى ئەشهەلى ئەنصاریە، لە جەنگى الجسر شەهید بوو.[12]

ئەسعەدى كوڕی سەهل(رضي الله عنه):

ناوى ئەسعەدى كوڕی سەهلى كوڕی حونەیفە، لە پشتیوانانە. [13]

سەهلى باوكیشی هاوەڵێكى دڵسۆزى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو، بەشدارى غەزاى بەدر و غەزاكانى ترى كرد، لە غەزاى ئوحوددا كە خەڵكى بلآوەیان لێكرد سەهل لە دەورى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) مایەوە و بەرگرى لێكرد.[14]

دایكیشی ناوى حەبیبەى كچی ئەسعەدى كوڕی زورارە بوو.[15]

ئەسەد لە سەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) لەدایكبوو، دوو ساڵ پێش وەفاتى پێغەمەر (صلى الله عليه وسلم) لەدایكبوو، باوكى بردى بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و ئەویش دەمى بە خورما شیرین كرد و بەناوى ئەسعەدى باپیریەوە ناوى نا.[16]

 

ئەسعەدى كوڕی عەبدوڵا (رضي الله عنه):

ناوى ئەسعەدى كوڕی عەبدوڵاى كوڕی مالیكی كوڕی ئەفصاى خوزاعیە، فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە دەفەرموێت (أحب الأديان إلى الله الحنيفية السمحة وإذا رأيت أمتي لا يقولون للظالم أنت ظالم فقد تُوُدِّع منهم)،[17] (خۆشەویستترینى ئایینەكان لاى خوا حەنەفیەتى پاك و پوختە، ئەگەر بینیت ئوممەتەكەم بە ستەمكاریان نەوت تۆ ستەمكاریت، ئەوە ئیتر ماڵیاواییان لێكراوە –دەستیان لێ بشۆ-)، لەو گێڕانەوەدا كە ئیبن حەجەر هێناویەتى تا ئێرەى هێناوە (أحب الأديان إلى الله الحنيفية السمحة)، بەشەكەى تر  ئیبن ئەثير هێناویەتى، لە سەرچاوەكانى فەرموودەدا ئەو بەشەی دووەمى فەرموودەیە بە جیا لە عەبدوڵاى كوڕی عەمرەوە هاتووە.[18]

ئەسعەدى كوڕی عەطيه(رضي الله عنه):

ناوى ئەسعەدى كوڕی عەطيهى كوڕی عوبەیدی كوڕی بجالەى كوڕی عەوفى قوضاعيه،[19] بەشدارى بەیعەتى ريضوان بووە و لە ژێر ئەو درەختەدا بەیعەتى داوە بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[20]

بەیعەتى ريضوان لە سەروبەندى رێككەوتنى حودەیبیەدا بوو، كاتێ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)لەگەڵ هاوەڵان ویستیان بچن بۆ عومرە و بێباوەرانى قورەیش رێیان پێگرتن، بۆ دواندنى بێباوەڕان پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) عوثمانى كوڕی عەففانى نارد بۆ ناو قورەیش، بەڵام دەنگۆ بلآو بوویەوە كە عوثمانیان شەهید كردووە، بۆیە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە بن درەختێ لەو شوێنەى تیایدا مابوونەوە داواى لە هاوەڵان كرد بێن و بەیعەت بدەن، هاوەڵانیش چوون بەیعەتیان دا بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەبری عوثمان دەستەكەى ترى خۆی خستە دەستى و لەبریدا بەیعەتى دا،[21] خواى گەورەش شایەتى راستگۆیی پێدان و ئایەتى لە بارەوە دابەزاندن (لقد رضي الله عن المؤمنين إذ يبايعونك تحت الشجرة).[22]

هەروەها ئەسعەد لە فەتحى میصریشدا بەشدارى كرد.[23]

 

ئەسعەدى كوڕی یەربووعى ئەنصارى (رضي الله عنه):

ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان و لە بەنى ساعیدەیە،[24] هەریەك لە ئیبن ئەثير و ئیبن حەجەر ناویان هێناوە.[25]

لە جەنگى یەمامە شەهید بوو،[26] جەنگى یەمامەش لە سەردەمى خەلیفە ئەبووبەكردا روویدا.[27]

ئەسعەدى كوڕی یەزید(رضي الله عنه):

ناوى ئەسعەدى كوڕی یەزیدی كوڕى فاكیهى كوڕی یەزیدە،[28] ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان،[29] هەرچەندە ئەبوونەعیم دەڵێت سەر بە بەنى نەجارە، بەڵام هەریەك لە ئیبن ئەثير و ئیبن حەجەر ئەوە بە هەڵە دەزانن. [30]

بەشدارى غەزاى بەدرى كردووە،[31] هەروەها بەشدارى جەنگى ئوحودیشی كردووە، كاتێكیش وەفاتى كرد، دواى خۆی هیچ نەوەیەكى نەما.[32]

 



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص54.

[2] - أسدالغابة،ج1، ص110، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص54.

[3] - أسدالغابة،ج1، ص110.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص54.

[5] - أسدالغابة،ج1، ص110.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص56.

[7] - أسدالغابة،ج1، ص108.

[8] - أسدالغابة،ج1، ص108.

[9] - معجم الصحابة لابن قانع، ج1، ص69.

[10] - معجم الصحابة لابن قانع، ج1، ص69-70.

[11] - سلسلة الأحاديث الضعيفة والموضوعة و أثرها السيئ في الأمة، الرقم 4889، السلسلة الضعيفة، الرقم 6401.

[12] - أسد الغابة، ج1، ص112، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص56.

[13] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص82.

[14] - أسدالغابة، ج2، ص545.

[15] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص471.

[16] - أسد الغابة، ج1، ص112.

[17] - أسدالغابة، ج1، ص113.

[18] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 6328 – 6592 – 6600، المستدرك على الصحيحين، الرقم 7099، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 10759،

[19] - أسدالغابة، ج1، ص113.

[20] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص57.

[21] - السيرة النبوية لابن هشام، ج4، ص 275-283.

[22] - تفسير ابن كثير، ج4، ص192.

[23] - أسدالغابة، ج1، ص113، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص57.

[24] - أسد الغابة، ج1، ص113.

[25] - أسد الغابة، ج1، ص113، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص57.

[26] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص57.

[27] - تاريخ ابن خلدون، ج2، ص502.

[28] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص57.

[29] - أسدالغابة، ج1، ص114.

[30] - أسدالغابة، ج1، ص114، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص57.

[31] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص57.

[32] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص594.

 2370
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.