دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەو هاوەڵانەی ناویان (خەرەشە) بووە

خەرەشەى ثهقەفى (رضي الله عنه)

ناوى خەرەشەیە و لە ثهقەفیەكانە، هاتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و لە خزمەتیدا موسڵمان بوو.[1]

خەرەشەى كوڕى حارث(رضي الله عنه)

ناوى خەرەشەى كوڕ حارثهیە، ئەم هاوەڵە لەو هاوەڵانەیە كە دواتر لە حیمص نیشتەجێ بووە.[2]

خەرەشە فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرى خواوە(صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوەو دەڵێت: بیستم لە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو:

(ستكون من بعدي فتنة، النائم فيها خير من اليقظان، والقاعد فيها خير من القائم، والقائم فيها خير من الساعي، فمن أتت عليه فليمش بسيفه إلى صفاة فليضربه بها حتى ينكسر، ثم ليضطجع لها حتى تنجلي عما انجلت).[3]

(بەم نزیكانە فیتنەیەك دێت كە ئەوەى تیایدا خەوتووە باشترە لەوەى بێدارە، ئەوەى تیایدا دانیشتووە باشترە لەوەى لەسەر پێی وەستاوە، ئەوەى تیایدا لەسەرپێ وەستاوە باشترە لەوەى ڕێ دەكات، هەركەس گەیشتە كاتى ئەو فیتنەیە با شمشێرەكەى هەڵگرێت و هێندە بیدات بە بەردی پتەودا تا شمشێرەكەى دەشكێت، ئینجا با بۆی راكشێت تا ئەوەى دەركەوتووە نامێنێت و بارەكە هەڵدەگیرێت).

خەرەشەى كوڕى حارثى مورادى (رضي الله عنه)

ناوى خەرەشەى كوڕی حارثى مورادیە، وەك وەفد هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بوو، خەرەشە یەكێكە لە بەشداربوانى فەتحى میصر.[4]

خەرەشە دەڵێت: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى: (لا يشهدن أحدكم قتيلا، لعله أن يكون قتل ظلما فيصيبه السخط[5] (كەس لە ئێوە ئامادەى كوشتنى كەسێك مەبن، چونكە لەوانەیە بە ستەم بكوژرێت و ئەوكات ئێوەش بە سزاى بەشداری ئەو ستەمە بكەون).

خەرەشەی كوڕی مالیك(رضي الله عنه)

ناوى خەرەشەی كوڕی مالیكى ئەودیە، وەك وەفد هاتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بوو، لە سەردەمى خیلافەتى عەلى كوڕی ئەبوو طاليبدا لە ریزى سوپاى عەلیدا بوو و لە جەنگەكانیدا بەشدارى كرد.[6]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 273.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 272.

[3] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 16679، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 4065، قال شعيب الأرناؤوط صحيح لغيره.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 273.

[5] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 17182، ضعفه شعيب الأرناؤوط.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 273.

 2747
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.