دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (عەمر) بووە - بەشی یەكەم

عەمرى باوكى زورعە (رضي الله عنه)

ناوى عەمرەو كوڕێكی هەبوو بە ناوى زورعە كە فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە، عەمر دەڵێت كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هاتە مەدینە بە هاوەڵانى فەرموو (وەرن با بچین بۆ لاى ئەهلى قوبا ْ تا سەلامیان لێ بكەین)، كە چوویە ئەوێ و سەلامى كرد، ئەوانیش پێشوازییان كرد، ئینجا فەرمووى ئەی ئەهلى قوبا ْ بەردێكی ئەو حەررەیەم-شوێنەم- بۆ بهێنن، ئەوەبوو بەردی بۆ هێنرا، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) قیبلەى بۆ دیارى كردن و بەردێكی دانا و دواتر فەرمووى (ئەی ئەبووبەكر بەردێ هەڵگرەو بیبە بۆ لاى بەردەكەم)، ئەویش وایكرد، ئینجا هەمان فەرمانى كرد بە عومەر تا بەردێك لاى ئەوەی ئەبووبەكر دابنێت، دواتر هەمان فەرمانى كرد بە عوثمان.[1]

عەمر تا سەردەمى خیلافەتى عوثمانى كوڕی عەففانیش ژیا و كاتێك عوثمان شەهید كرا، بەشدارى ئەسپەردەكردنى تەرمى عوثمان بوو.[2]

عەمرى كوڕی فەغواء(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی فەغوائی خوزاعیە، عەمر دەڵێت جارێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ویستی بە مندا بڕێك سامان بنێرێت بۆ ئەبووسوفیان تا دابەشی بكات بەسەر قوڕەیشیەكانى ناو مەككەدا، ئەمەش دواى فەتحى مەككە بوو، ئینجا فەرمووى (هاوەرێیەك پەیدا بكە)، ئەوەبوو عەمرى كوڕی ئومەییەى ضهمرى هات بۆ لام و وتى بیستوومە دەتەوێت دەربچیت و بۆ هاوڕێیەك دەگەڕێیت، منیش وتم بەڵێ، وتى دەى من دێم لەگەڵت، منیش چوومەوە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و وتم هاوڕێیەكم پەیدا كردووە، فەرمووى كێیە؟ وتم عەمرى كوڕی ئومەییەیە، فەرمووى (ئەگەر دابەزیتە ناوچەی قەومەكەى وریارى بە، چونكە پەندێك هەیە دەڵێت برا بەكریەكەت لێی دڵنیا مەبە)، ئێمەش دەرچوویت تا گەیشتینە ئەبوا ْ، عەمرى كوڕی ئومەییە وتى من دەچم تا وەددان بۆ لاى هۆزەكەم، لێرە چاوەڕێم بكە، منیش وتم باشە، كە چوو قسەكەى پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم) بیركەوتەوەو بە پەلە دەرچووم تا لە نیوەڕێدا بینیم عەمر هات رێی پێ گرتم، منیش خێرا دەچووم و پێشی كەوتم، كە زانى لە دەست دەرچووم، هاوڕێكانى گەڕانەوەو خۆی هاتەوە بۆ لام و وتى بڕێك ئیشم هەبوو بە هۆزەكەم، منیش وتم بەڵێ وایە، چووین تا گەیشتینە مەككەو سامانەكەم دا بە ئەبووسوفیان.[3]

عەمرى كوڕی بولەیل(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی بولەیلی كوڕی بیلالە، لە پشتیوانانەو كونیەكەى ئەبوو لەیلایە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود.[4]

 

عەمرى كوڕی تەغلیب(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی تەغلیبە، دواتر لە بەصرە نیشتەجێ بوو.[5]

عەمر دەڵێت جارێك بڕێك سامان هێنرا بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وئەویش دابەشی كرد و بەشی هەندێكی دا و بەشی هەندێكی دی نەدا، جا ئەوانەى بەریان نەكەوت گلەییان كرد، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) پاش سوپاس و ستایشی خوا فەرمووى (أما بعد فوالله إني لأعطي الرجل، وأدع الرجل، والذي أدع أحب إلي من الذي أعطي، ولكن أعطي أقواما لما أرى في قلوبهم من الجزع والهلع، وأكل أقواما إلى ما جعل الله في قلوبهم من الغنى والخير، فيهم عمرو بن تغلب)، (پاشان بەخوا من بە كەسێك دەبەخشم و بە كەسێك نابەخشم، ئەوەى پێی نابەخشم لام خۆشەویستترە لەوەى پێی دەبەخشم، بەڵام دەیبەخشم بەوانە چونكە وادەبینم ترس و نارەحەتیەك لە دڵیاندایە، كەسانێكیش بەشیان نادەم چونكە دەبینم خوا دەوڵەمەندى و خێری خستووەتە ناو دڵەكانیانەوە، لەوانە عەمرى كوڕی تەغلیبە)، جا بەخوا رانە وشتری سوور هێندەى ئەو فەرموودەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لام خۆشەویست نیە.[6]

عەمر دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (إن من أشراط الساعة أن يفيض المال، ويكثر الجهل، وتظهر الفتن، وتفشو التجارة[7] (لە نیشانەكانى رۆژی دوایی ئەوەیە كە سامان هەڵدەڕێژرێت و نەزانیش زیاد دەكات و فیتنە دەردەكەوێت و بازرگانى بلآو دەبێتەوە).

عەمر لە سەردەمى موعاویەی كوڕی ئەبووسفیاندا كۆچی دوایی كرد.[8]

عەمرى كوڕی ثابت (رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی ثابتى كوڕی وۆقەیشە، كونیەكەى ئوصەیرمەو لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود و تیایدا شەهید بوو.[9]

عەمرى كوڕی ثهعلەبە(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی ثهعلەبەى كوڕی وەهبە، لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر.[10]

عەمرى كوڕی جەبەلە(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی جەبەلەیە، هاتووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە.[11]

عەمرى كوڕی جەمووح(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی جەمووحى كوڕی زەیدە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان، یەكێكە لە كەسایەتیە ناسراوەكانى پشتیوانان.[12]

عەمر یەكێكە لە بەشداربوانى بەیعەتى عەقەبە، لە غەزاى بەدر و ئوحوددا بەشدارى كرد و لە ئوحوددا شەهید بوو.[13]

عەمر لە ماڵەوە بتێكی هەبوو بە ناوى مەناف، زۆر خۆشی دەویست و پاكى رادەگرت و بۆنی خۆشی لێدەدا، جا كە بڕێك لە گەنجانى پشتیوانان موسڵمان بوون، لەوانە موعاذی كوڕی جەبەل و موعاذی كوڕی عەمر-كوڕەكەى خۆی- و بەشداربووى بەیعەتى عەقەبە بوون، شەو دەچوون بتەكەى عەمریان فڕێ دەدایە ناو زبڵدانەوە، بۆ بەیانى عەمر هەڵسا و هاوارى لێهەستا و وتى كێ ئەمشەو هێرشی بردوەتەسەر خواكانمان، پاكى كردەوەو بۆنی خۆشی لێدا، ئەوانیش هەمدى وایان لێكردەوە، ئەمجار عەمر كە پاكى كردەوە شمشێرێكی پێدا هەڵواسی و وتى بەخوا من نازانم كێیە وات لێدەكات، جا ئەگەر خۆت خێرێكت تیایە بەم شمشێرە بەرگری لە خۆت بكە، بۆ شەو ئەوانیش هەمدى بتەكەیان برد و شمشێرەكەیان لابرد و لە شوێنیدا سەگێكیان بەستەوە بە ملی بتەكەوەو خستیانە ناو زبڵدانێكی بەنى سەلەمەوە، عەمر بەیانى هەستا بتەكەى نەدى، چوو تا بەو شێوەیە دۆزیەوە، ئیتر راچڵەكى و وازى لە بتپەرستی هێنا و موسڵمان بوو.[14]

عەمر كە ویستی لە غەزاى بەدردا بەشدارى بكات، منداڵەكانى نەیانهێشت چونكە زۆر دەشەلى، بۆ غەزا ئوحود وتى ئەمجار نابێت رێم لێ بگرن، ئەوانیش وتیان باوكە تۆ خوا رێی پێداویت بەشدار نەبیت، عەمریش چوو بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و وتى ئەی پغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) منداڵەكانم دەیانەوێت رێی بەشداربوونم لێ بگرن، بەخوا هیوام وایە بەم شەلیەم بكەومە ناو بەهەشتەوە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (تۆ خوا رێی بەشدارى نەكردنى داویت و جیهادت لەسەر واجب نیە)، بە منداڵەكانیشی فەرموو (لەسەرتان نیە رێی لێبگرن، بەڵكو خوا شەهیدی پێ ببەخشێت)، ئەوەبوو عەمر بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو،[15] دواتر كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) داى بە لاى تەرمەكەیدا فەرمانى كرد لەگەڵ برازاكەیدا بخرێنە یەك گۆڕەوەو فەرمووى (دەتبینم بە قاچە ساغەكەت لە بەهەشتدا دەچیت بەڕێدا).[16]

هاودەم بە عەمر هەر سێ كوڕەكەى كە بریتی بوون لە موعاذ و میعوەذ و خەللاد بەشدارى غەزاى ئوحود بوون.[17]

 

عەمرى كوڕی جەهم (رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی جەهمى كوڕی قەیسى عەبدیە، یەكێكە لە موسڵمانبوانى مەككەو دواتر یەكێك بوو لە بەشداربوانى كۆچی حەبەشە.[18]

عەمرى كوڕی حارث(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی حارثى كوڕی هەیشەیە و یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود.[19]

عەمرى كوڕی حارثى فەهری (رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی حارثى كوڕی زوهەیرى فەهریە، كونیەكەی ئەبوونافیعە، یەكێك بوو لە موسڵمانبوانى پێش كۆچی حەبەشەو دواتریش كۆچی كرد بۆ حەبەشە،[20] دواتر گەڕایەوە مەككەو لەوێوە كۆچی كرد بۆ مەدینەو لەوێ مایەوەو بەشدار بوو لە غەزاى بەدردا.[21]

عەمرى كوڕی حارثى ئەنصارى (رضي الله عنه)

ناوى عەمری كوڕی حارثى كوڕی كیندەیە، لە پشتیوانانەو یەكێكە لە بەشداربوانى بەیعەتى عەقەبە.[22]

عەمرى كوڕی حەزم (رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی حەزى كوڕی زەیدە، لە پشتیوانانە، كونیەكەى ئەبووضحاكەو یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى خەندەق، دواتریش لە غەزاكانى تردا بەشدارى كرد و پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) كردى بە بەرپرسی نەجران.[23]

پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) نامەیەكى نووسی بۆ خەڵكی یەمەن كە باسی فەرزو سوننەتەكانى تێدا بوو، نامەكەى بە عەمرى كوڕی حەزمدا نارد بۆ یەمەن، ئەویش نامەكەى برد و خوێنرایەوە بۆ خەڵكی یەمەن.[24]

لە جەنگى صفیندا كاتێك عەممار كوژرا، عەمرى كوڕی حەزم چوو بۆ لاى عەمری كوڕی عاص و وتى وا عەممار كوژرا و پێغەمبەرى خواش (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو دەستەى یاخی ئەو دەكوژن، عەمری كوڕی عاصیش خێرا راچڵەكى و خۆی كرد بە ژووردا بۆ لاى موعاویەو موعاویە وتى چی بووە؟ عەمر وتى عەممار كوژرا، موعاویە وتى جا كوژرا چی بوو؟ عەمر وتى بیستم لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (دەستەى یاخیبوو دەیكوژن)، موعاویە قسەیەكی پێ وت و وتى مەگەر ئێمە كوشتمان، بەڵكو عەلى و هاوەڵانى كوشتیان كە هێنایان تا خستیانە بەر رمەكانمان.[25]

 

عەمرى كوڕی حەمیق(رضي الله عنه)

ناوى عەمرى كوڕی حەمیقی كوڕی كاهیلى خوزاعیە، لە دواى رێككەوتنى حودەیبیە كۆچی كرد بۆ مەدینە.[26]

عەمرى كوڕی حەمیق دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (إذا أراد الله بعبد خيرا عسله قبل موته)، (ئەگەر خوا خێری بۆ بەندەیەكى بوێت پێش مردنى شیرینی دەكات)، وترا چۆن شیرینی دەكات؟ فەرمووى (يفتح له عمل صالح بين يدي موته حتى يرضى عنه[27] (پێش مردنى كارێكی چاكەى بەروودا دەكرێتەوە تا دەبێتە جێی رەزامەندى خوا).

عەمرى كوڕی حەمیق دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (أَيُّمَا رَجُلٍ أَمِنَ رَجُلًا عَلَى دَمِهِ ثُمَّ قَتَلَهُ، فَأَنَا مِنَ القاتل برئ وان كان المقتول كافرا[28] (هەركەسێك پەناى كەسێك بدات لەسەر خوێنی و دواتر بیكوژێت، ئەوە من لە بكوژەكە بەریم با كوژراوەكە بێباوەڕیش بێت).

عەمر یەكێك بوو لەوانەى نەیارى ئەو گۆڕانكاریانە بوو كە عوثمانى كوڕی عەففان ئەنجامى دەدان، دواتریش لە خیلافەتى عەلى كوڕی ئەبووطالیبدا لەگەڵ خەلیفەدا بەشدارى هەموو جەنگەكانى كرد، دواتر سەربازانى ئومەوى سەریان پەڕاند و ناردیان بۆ زیاد، رایەكیش دەڵێت بەڵكو لە رووداوى الحرة دا كوژرا.[29]



[1] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 4574.

[2] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 4574.

[3] - سنن أبي داود، الرقم 4240، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 21894، ضعفه شعيب الأرناؤوط، كما ضعفع الألباني في صحيح و ضعيف سنن أبي داود، الرقم 4861.

[4] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 607.

[5] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 607.

[6] - صحيح البخاري، الرقم 895.

[7] - المستدرك على الصحيحين، الرقم 2088، صححه الذهبي في التلخيص.

[8] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 607.

[9] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 608.

[10] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 610.

[11] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 613.

[12] - أسد الغابة، ج4، ص 219.

[13] - أسد الغابة، ج4، ص 219.

[14] - أسد الغابة، ج4،ص 220.

[15] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 4448.

[16] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 616.

[17] -  الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 566.

[18] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 617.

[19] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 618.

[20] -  الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 213.

[21] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 618.

[22] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 618.

[23] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 621.

[24] - صحيح ابن حبان، الرقم 6653.

[25] - المستدرك على الصحيحين، الرقم 2595، مسند احمد بن حنبل، الرقم 17444، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 15615، صححه الذهبي في التلخيص، كما صححه شعيب الأرناؤوط،

[26] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 623.

[27] - صحيح ابن حبان، الرقم 343، المستدرك على الصحيحين، الرقم 1190، صححه شعيب الأرناؤوط.

[28] - صحيح ابن حبان، الرقم  2684، حسنه شعيب الأرناؤوط.

[29] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 624.

 1436
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.