دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  بەرری كوڕی عەبدوڵا (رضي الله عنه)

سەبارەت بە ناوى ئەم هاوەڵە چەند رایەك هەیە: بەرە، بورەیر، لەيث، باوكى ناوى عەبدوڵایە،[1] كونیەكەشى ئەبووهیندە.[2]

ئیبن مەندەو ئەبوونوعەیم دەڵێن بەر براى هەریەك لە تەمیم و طهیبە، بەڵام ئیبن ئەثير بەرپەرچی ئەو رایە دەداتەوەو دەیسەلمێنێت ئەوانە برای بەڕ نین، چونكە لە بەرەبابی پێنجەمەوە بەیەك دەگەنەوە، ئەوانەش دەڵێن براى بەرن مەبەستیان برایەتى ناو هۆزەكەیە.[3]

ئیبن حببان دەڵێت بەر لە سەرى دایكیەوە برایەكى هەبوو ناوى تەمیمی كوڕی ئەوس بوو.[4]

بەر كوڕێكى هەبوو بە ناوى زیاد كە فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە.[5]

ئەم هاوەڵە لەلایەن پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) ناوەكەى گۆڕا و پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى لێنا عەبدوڵا.[6]

بەڕ لە خاكى فەلەستین و لە بەیتولموقەدەس نیشتەجێ بوو.[7]

بەر فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە كە دەڵێت لە پێغەمبەرم (صلى الله عليه وسلم) بیست دەیفەرموو خواى گەورە فەرموویەتى (من لم يرض بقضائي ويصبر على بلائي فليلتمس ربا سواي)،[8] ( هەر كەس بە قەزاى من رازى نیە و لەسەر بەڵام خۆڕاگر نیە، ئەوا با بۆ خوایەكى تر جگە لە من بگەڕێت و خوایەكى تر بۆ خۆی پەیدا بكات).

ئەم فەرموودەیە لاوازەو ئیبن ئەثير هێناویەتى كە سەنەدەكەى لاوازە، جگە لەوەش ئەلبانى بە لاوازى داناوە.



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص277.

[2] - أسد الغابة، ج1، ص 257.

[3] - أسد الغابة، ج1، ص 266.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص368.

[5] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم 18628.

[6] - أسد الغابة، ج1، ص 266.

[7] - أسد الغابة، ج1، ص 266.

[8] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم 18628، حكم عليه الألباني ب(ضعيف جدا) في سلسلة الأحاديث الضعيفة، الرقم 747.

 2213
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.