دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئوبەى كوڕی كەعب (رضي الله عنه)

ئوبەى كوڕی كەعبی كوڕی قەیس(رضي الله عنه):

یەكێكە لە هاوەڵانى زۆر نزیكی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، نووسەرەوەى سروش بووەو لەسەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) فەتواى داوە.

ناوى: ئوبەى كوڕى كەعبی كوڕی قەیسی كوڕی عوبەیدى كوڕی زەیدی كوڕی موعاویەى كوڕی عەمرى كوڕی مالیكى كوڕی نەجارە.[1]

ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانە[2] لە خەزرەجیەكان،[3] كونیەكەى ئەبوطوفەیلە،[4] هەروەها ئەبوو مونذیریشی پێ ئەوترا،[5] پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كونیەى ئەبوو مونذیرى لێنا، كونیەى ئەبوو طوفەیلیش عومەرى كوڕی خەطاب لێی نا.[6] هەروەها بە سەیدولقورراء ناسراوە.[7]

ژنەكەى ناوى ئوم طوفەیلى كچی طوفەیلى كوڕی عەمر بوو[8] كە ئەویش هاوەڵێكى ناسراوى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو.[9]

لە گێڕانەوەیەكدا هاتووە حەبیبەى كچی سوهەیلیش هاوسەرى ئوبەى بووە، حەبیبە ژنى ثابتی كوڕی قەیس بوو، دواى ثابت ئوبەى كوڕی كەعب بەهاوسەرى گرت.[10]

ئوبەى چەند كوڕێكى هەبوو: طوفەیل كە كونیەكەى بەهۆی ئەمەوە وەرگرت، دەوترێ لە سەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) لەدایك بووە،[11] موحەممەد لە سەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) لەدایك بوو[12] و لە ئوم طوفەیلی دایكی و لە باوكیشی و لە عومەریشەوە فەرموودەى گێڕاوەتەوە،[13]هەروەها حەرامیش كوڕی بوو كە بە حەزمیش ناوى هاتووە.[14]

ئوبەى لە بەیعەى عەقەبەی دووەمدا بەشدار بوو و لەوێ گەیشت بە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[15]

ئوبەى ریشی سپی بوو  و دەستكارى ئەو سپیبوونەى ریشیشی نەئەكرد.[16]

عومەرى كوڕی خەطاب لە رۆژی مردنی ئوبەیدا بە سەیدولموسلیمین واتە گەورەى موسڵمانان ناوى دەبرد.[17]

ئوبەى لە جەنگى بەدردا بەشدارى كرد.[18]

یەكەم نووسەرەوەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو لە مەدینە، یەكەم كەسیش بوو لە كۆتایی نوسینەكەدا دەینووسی (وكتبە ...)واتە ناوى خۆی دەنووسی.[19]

لە سەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) شەش كەس لە پشتیوانان نووسەرەوەى سروش بوون،[20] چواریان لە خەزرەجیەكان بوون، یەكێك لەوانە ئوبەى كوڕى كەعب بوو. [21]

هەروەها ئوبەى یەكێك بوو لەو كەسانەى لە سەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) فەتوایان دەدا.[22]

كاتێ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) برایەتى خستە نێوان كۆچەران و پشتیوانان، برایەتى خستە نێوان ئوبەى كوڕی كەعب و سەعیدى كوڕی زەیدى زاواى (واتە مێردى خوشكەكەى) عومەرى كوڕی خەططابەوە.[23]

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە فەرموودەیەكدا باس لە فەزڵى هاوەڵانێكى دەكات و دەفەرموێت (أرحم أمتي بها ابو بكر وأقواهم في دين الله عمر وأصدقهم حياء عثمان وأقضاهم على بن أبي طالب وأفرضهم زيد وأقرؤهم لكتاب الله أبي بن كعب وأعلمهم بالحلال والحرام معاذ بن جبل وأمين هذه الأمة أبو عبيدة بن الجراح وأبو هريرة وعاء)[24] (بە رەحمترینی ئوممەتم بە ئوممەتەكەم ئەبوبەكرەو بەهێزترینیان لە ئایینی خوادا عومەرەو بە شەرمترینیان عوثمانە و دادوەرترینیان عەلى كورى ئەبووطالیبەو شارەزاترینیان بە فەرزەكان زەیدە و شارەزاترینیان بە قورئان خوێندنەوە ئوبەى كوڕى كەعبە و شارەزاترینیان بە حەلآڵ و حەرام موعازى كوڕی جەبەلەو ئەمیندارى ئەم ئوممەتەش ئەبوو عوبەیدەى كوڕی جەراحە و ئەبوو هورەیرەش قاپ و جامێكە).

لە فەرموودەیەكى تردا كە بە مورسەلى هاتووە (خذوا القرآن من أربعة من عبدالله بن مسعود وسالم مولى أبي حذيفة ومعاذ بن جبل وأبي بن كعب)[25] (قورئان لە چوار كەسەوە وەربگرن، لە عەبدوڵاى كوڕی مەسعوود و سالمى مەولاى ئەبووحوذەیفەو موعاذى كوڕی جەبەل و ئوبەى كوڕی كەعب).

رۆژێك ئەبووطهلحە بڕێ لە سامانەكەى خۆی كرد بە خێر و هێناى بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ئەویش داى بە كەسە نزیكەكانی خۆی، ئوبەى كوڕى كەعب و حەسانى كوڕی ثابت و شەدادى كوڕى ئەوس و چەندێكى تر، ئەوانیش  نرخى بەشەكەى خۆیان دیارى كرد و حەسسان وەریگرتەوە، ئیتر بوو بە موڵكى حەسسان و ئەویش دواتر فرۆشتى بە موعاویە.[26]

جارێكیان پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئوبەى كوڕى كەعبی بانگ كردو پێی  فەرموو خوا  فەرمانى پێكردوم تا -ئەم ئایەتەت- بەسەردا بخوێنمەوە، ئوبەى وتى ئەى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئایا خودا ناوى منى برد بۆت؟ فەرمووى بەڵێ، ئوبەى دەستى كرد بە گریان.[27]

ئوبەى لە جەنگى ئوحوددا بەشدارى كرد و لە دەورى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى كێ ئەچێت هەواڵی سەعدم بۆ بهێنێت؟ ئوبەى چوو تا سەعدى دۆزیەوەو بینی پێكراوە و لە سەرەمەرگیدایە، پەیامى سەعدى بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەرگرت و هەواڵی سەعدى هێنایەوە بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[28]

ئوبەى دەگێڕێتەوە جارێكیان پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پرسیارى كرد لە ئوبەى وپێی فەرموو (يا ابا المنذر أتدري أي آية من كتاب الله معك أعظم) (ئەى ئەبوومونذیر ئایا ئەزانى چ ئایەتێكى كتێبی خوات لەبەرە كە گەورەترین ئایەت بێت) ئوبەى دەڵێت منیش وتم (الله لا إلە إلا هو الحى القیوم)، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) داى بەسەر سنگمدا و فەرمووى (و الله لیهنئك العلم ابا المنذر) یاخوا زانستت پیرۆز بێت ئەى ئەبوو مونذیر.[29] لە ریوایەتەكەى ئیمامى ئەحمەددا هاتووە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پرسیارى لێكرد، ئەویش لە وەڵامدا وتى خواو پێغەمبەرەكەى زاناترن، چەند جارێ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پرسیارى لێكردەوە تا دواتر ئوبەى وتى (آية الكرسي).[30]

ئوبەى دواى وەفاتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ژیا  و لە سەردەمى خیلافەتى عومەرى كوڕی خەططابدا كۆچی دوایی كرد،[31] خەلیفە عومەر دەیوت گەورەى باوەڕداران مرد،[32] رایەكى تر هەیە دەڵێت لە سەردەمى خەلیفە عوثماندا مردووە،[33] بەڵام بۆچوونى زیاتر لەسەر ئەوەیە لە سەردەمى عومەردا كۆچی دوایی كردووە،[34] لەسەر ساڵەكەشى راجیایی هەیە، هەریەك لە ساڵانى 19 و 20 و 22 باسكراون.[35]



[1] - أسد الغابة، ج1ص78، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص27، الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص65.

[2] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص65، أسد الغابة، ج1ص78.

[3] - أسدالغابة، ج2، ص85.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص27.

[5] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص66.

[6] - أسد الغابة، ج1ص78، الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص66.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص27.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج6ص243.

[9] - أسد الغابة، ج7، ص388، الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص246.

[10] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص576.

[11] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص550.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج6، ص243.

[13] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج6ص243.

[14] - أسدالغابة، ج1، ص578.

[15] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص66، أسد الغابة، ج1ص78.

[16] - أسد الغابة، ج1ص80، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1ص27.

[17] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1ص27.

[18] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص66، أسد الغابة، ج1ص78.

[19] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1ص27، الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص68.

[20] - أسد الغابة، ج1ص332.

[21] - أسدالغابة، ج2، ص85.

[22] - أسد الغابة، ج5، ص205، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1ص27.

[23] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهانى، الرقم 526.

[24] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص17، ئیبن ماجە بە دەقێكى هاوشێوەى ئەمە كە هەمان ئەم واتایە دەبەخشێت هێناویەتى، سنن ابن ماجة، الرقم 154، صحيح. مسند أحمد بن حنبل، الرقم 12707، صحيح،  بەلآم لاى ئیبن ماجە و ئیمامى ئەحمەد باسی ئەبووهورەیرەى تێدا نیە، شێخى ئەلبانى ئەمەى بە صحیح داناوە (أرحم أمتي بأمتي أبو بكر و أشدهم في أمر الله عمر و أصدقهم حياء عثمان و أقرؤهم لكتاب الله أبي بن كعب و أفرضهم زيد بن ثابت و أعلمهم بالحلال و الحرام معاذ بن جبل و لكل أمة أمين و أمين هذه الأمة أبو عبيدة بن الجراح).الجامع الصغیر و زیادتە، 897.

[25] - صحيح البخاري، الرقم 3632 و 4733، صحيح مسلم، الرقم 4631، سنن الترمذي، الرقم 3906، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 6365 و 6637 و 6641 و 6648، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 7011، الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص15.

[26] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص320.

[27] - الطبقات الكبرى لابن سعد، الرقم 4168، مسند أبي يعلى، الرقم 2777، شعب الإيمان للبيهقي، الرقم 2133، الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص67.

[28] - أسدالغابة، ج2، ص414.

[29] - صحيح مسلم، الرقم 1396، سنن أبوداود، الرقم 1283، أسد الغابة، ج1ص66.

[30] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 20821.والحديث صحيح، صححه الألباني في صحيح الترغيب و الترهيب، الرقم1471، و صححه في مختصر العلو.

[31] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص69.

[32] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص27.

[33] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص69، أسد الغابة، ج1ص80.

[34] - أسد الغابة، ج1ص80.

[35] - أسد الغابة، ج1، ص80.

 2311
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.