دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  لابردنی گومانەکان لەسەر ئەبووهریرە
نووسينى: شێخ موحەممەد شێخ تاهير بەرزنجى (موحەقيقى بوارى فەرموودە) خاوەنى كتێبى (صحيح و ضعيف تأريخ الطبري).
سوپاس و ستايش بۆ خواى گەورە، صەلات و سەلامى پەرورەدگار لەسەر پێغەمبەرەكەى.
پاشان 
پێشەوا حاكم خاوەنى كتێبى (المستدرك على الصحيحين) (رەحمەتى خواى لێ بێت دەڵێت (ئەبووهوڕەيرە (رەزاى خواى لێ بێت) يەكێك بوو لەو هاوەڵانەى پێغەمبەر (ﷺ) كە لەبەركردنێكى زۆر و بەهێزى هەبوو و زۆربەى كات دوور لە تێريى سكى، هاودەمى پێغەمبەر (ﷺ) بوو، دەست لەسەردەست، پێغەمبەرى خوا (ﷺ) بەرەو هەركوێ بچوايە، ئەويش دەڕۆيشت تا ئەو كاتەى پێغەمبەر (ﷺ) وەفاتى كرد، بۆيە فەرموودەى زۆرى لێوەگێڕاوەتەوە).
بە گێڕانەوەى صەحيحى نێو كتێبەكانى ژياننامەى هاوەڵان و كتێبى تريشدا، ئەوە سەلماوە كە ئەبووهوڕەيرە بۆ ماوەى زياتر لە سێ ساڵ بە تەواوەتى خۆى يەكلاكردۆتەوە بۆ لەبەركردنى فەرموودەكانى پێغەمبەر (ﷺ) و هەتا كاتى وەفاتى پێغەمبەريش (ﷺ) هاوسەرگيريى نەكرد، واتە بەتەواوەتى خۆى يەكلاكردبوويەوە بۆ لەبەركردنى فەرموودەكان، چونكە خێزاندار نەبوو هەتا ببێتە هۆى سەرقاڵى و نەيپەرژێتە سەر لەبەركردنى فەرموودە، پاشان، ئەبووهوڕەيرە يەكێك بووە لە هاوەڵانى نێو ئەهلى صوففە و لە بازاڕدا خەريكى كڕين و فرۆش نەبووە هەتا مامەڵە بازرگانييەكان دەستى بگرن و سەرقاڵى بكەن لە لەبەركردنى فەرموودەدا، بەڵكو هێندەى چەند پاروويەك هەبوايە برسێتيەكەى نەهێڵێت، بەوەندە قايل دەبوو، وێڕاى ئەوەى لەو كاتەدا لە تافى گەنجيدا بوو، هەموو ئەم هۆكارانە هاودەم بە هۆكارى چوارەم كە نزاى پێغەمبەر (ﷺ) بوو بۆى لە بوارى لەبەركردندا، پێكەوە هاوكارى بوون بۆ لەبەركردن و گێڕانەوەى فەرموودەكان، بۆيە نامۆ نيە ئەگەر فەرموودەى زۆرى لە پێغەمبەرەوە (ﷺ) گێڕابێتەوە.
پاشان، ژمارەى ئەو فەرموودانەى لە ئەبووهوڕەيرەوە گێڕدراونەتەوە، هاودەم بە دووبارەبووەكانى ناو مەسندەكەى پێشەوا ئەحمەد، زياترە لە ٣٨٧٠ فەرموودە.
ئەگەر گێڕانەوەكانى ناو شەش كتێبەكەى فەرموودەشى بۆ زياد بكەين، دەبينين گێڕانەوەكانى دەگەنە (٥٣٧٠) فەرموودە، پاش لەبێژنگدانى گێڕانەوەكان، دەبينين ئەو فەرموودانەى بەبێ دووبارەكردنەوە هاتون، بريتين لە (١٣٠٠) فەرموودە كە ئەبووهوڕەيرە گێڕاويەتيەوە.
دەيان هاوەڵ هاودەم بە ئەبووهوڕەيرە، بەشدار بون لە گێڕانەوەى ئەو فەرموودانەدا، ئەگەر ئەو فەرموودانەش لاببەين كە هاوەڵانى تريش هاودەم بە ئەبووهوڕەيرە گێڕاويانەتەوەو لە شەش كتێبە صەحيحەكەى فەرموودەدا هاتون، ئەوە دەگەينە ئەنجامێكى زۆر سەرسوڕهێنەر، ئەويش ئەوەيە: ئەو فەرموودانەى ئەبووهوڕەيرە بە تەنها خۆى گێڕاونيەتيەوە و هيچ هاوەڵێكى تر نەيگێڕاونەتەوە، لە پەنجەكانى دەست كەمترن.
من تەنها كەسێك نيم بەم ئەنجامە گەيشتبم، بەڵكو سوپاس بۆ خوا چەندين زانا كە خۆشەويستييان بۆ فەرموودە هەيە، گەيشتوونەتە ئەم ئەنجامە و توێژينەوەكانيان بڵاوكردونەتەوەو چاپيشيان كردون.
هەرچۆنێك بێت، چەند جار، يەك دواى يەك، لێكۆڵينەوەم كردووە سەبارەت بە ژمارەى ئەو فەرموودانەى كە ئەبووهوڕەيرە بە تەنها گێڕاويەتيەوەو لە شەش كتێبەكەى فەرموودەدا هاتون، لەنێويشياندا بوخارى و موسليم، دەبينم تەنها حەوت فەرموودە هەن، ئەوانيش بەم چەشنەن:
٣ فەرموودە لە صەحيحى بوخاريدا
٢ فەرموودە لە صەحيحى موسليمدا
يەك فەرموودە لە سونەتى ترمزيدا
يەك فەرموودە لە مەسنەدى ئەحمەددا.
ژمارەيەك زاناى توێژەرى پايەبەرز فراوانتر لە هەوڵەكەى من لێكۆڵينەوەيان لەو بارەوە ئەنجامداوە، وەك (عەبدە يەمانى، موحەممەد زيائورەحمانى ئەعزەمى) و كەسانێكى ديكەش، فراوانتر ئيشيان لەسەركرد و ئەو گێڕانەوانەى ئەبووهوڕەيرەيان سەرژمێر كرد كە لە نۆ كتێبەكەى فەرمودەدا هاتون، دەبينن تەنها ٤٢ فەرموودەن، بەڵام هەموويان سەنەدەكەيان هەتا دەگاتە ئەبووهوڕيرە صەحيح نيە، ئەمەش هەوڵێكى گەورەيە سەبارەت بە گێڕانەوەكانى ئەبووهوڕەيرە لە نۆ كتێبەكەدا و من وردەكارى ئەو هەوڵە گەورەيانم نەديوە.
حەوت فەرموودەكەش ئەمانەن:
يەكەم:  عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: أَعْذَرَ اللهُ إِلَى امْرِئٍ أَخَّرَ أَجَلَهُ حَتَّى بَلَّغَهُ سِتِّينَ سَنَةً. صحيح البخاري، الرقم ٦٤١٩.
دووەم:  عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ بَيْنَمَا أَيُّوبُ يَغْتَسِلُ عُرْيَانًا خَرَّ عَلَيْهِ رِجْلُ جَرَادٍ مِنْ ذَهَبٍ فَجَعَلَ يَحْثِي فِي ثَوْبِهِ فَنَادَاهُ رَبُّهُ يَا أَيُّوبُ أَلَمْ أَكُنْ أَغْنَيْتُكَ عَمَّا تَرَى قَالَ بَلَى يَا رَبِّ وَلَكِنْ لَا غِنَى لِي عَنْ بَرَكَتِكَ. صحيح البخاري، الرقم 7493.
سێيەم: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ قَالَ صَلَّى رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَلَاةَ الصُّبْحِ ثُمَّ أَقْبَلَ عَلَى النَّاسِ فَقَالَ: بَيْنَا رَجُلٌ يَسُوقُ بَقَرَةً إِذْ رَكِبَهَا فَضَرَبَهَا فَقَالَتْ إِنَّا لَمْ نُخْلَقْ لِهَذَا إِنَّمَا خُلِقْنَا لِلْحَرْثِ.. . صحيح البخاري، الرقم 2324.
چوارەم: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: أَقْرَبُ مَا يَكُونُ الْعَبْدُ مِنْ رَبِّهِ وَهُوَ سَاجِدٌ فَأَكْثِرُوا الدُّعَاءَ. صحيح مسلم، الرقم 482.
پێنجەم: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: أَتَدْرُونَ مَا الْمُفْلِسُ؟ قَالُوا: الْمُفْلِسُ فِينَا مَنْ لَا دِرْهَمَ لَهُ، وَلَا مَتَاعَ فَقَالَ: إِنَّ الْمُفْلِسَ مِنْ أُمَّتِي يَأْتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ بِصَلَاةٍ وَصِيَامٍ وَزَكَاةٍ، وَيَأْتِي قَدْ شَتَمَ هَذَا، وَقَذَفَ هَذَا، وَأَكَلَ مَالَ هَذَا، وَسَفَكَ دَمَ هَذَا، وَضَرَبَ هَذَا فَيُعْطَى هَذَا مِنْ حَسَنَاتِهِ، وَهَذَا مِنْ حَسَنَاتِهِ، فَإِنْ فَنِيَتْ حَسَنَاتُهُ قَبْلَ أَنْ يُقْضَى مَا عَلَيْهِ أُخِذَ مِنْ خَطَايَاهُمْ فَطُرِحَتْ عَلَيْهِ، ثُمَّ طُرِحَ فِي النَّارِ. صحيح مسلم، الرقم 2581.
شەشەم: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ: قَرَأَ رَسُولُ اللهِ - صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - هَذِهِ الْآيَةَ: { يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا} قَالَ: أَتَدْرُونَ مَا أَخْبَارُهَا ؟ " قَالُوا: اللهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ، قَالَ: فَإِنَّ أَخْبَارَهَا أَنْ تَشْهَدَ عَلَى كُلِّ عَبْدٍ أَوْ أَمَةٍ بِمَا عَمِلَ عَلَى ظَهْرِهَا، تَقُولُ: عَمِلَ يَوْمَ كَذَا كَذَا وَكَذَا. سنن الترمذي، الرقم 3353 وقال حسن صحيح غريب.
حەوتەم: عن أَبي هُرَيْرَةَ قال: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: أَظَلَّكُمْ شَهْرُكُمْ هَذَا، بِمَحْلُوفِ رَسُولِ اللهِ، مَا مَرَّ بِالْمُؤْمِنِينَ شَهْرٌ خَيْرٌ لَهُمْ مِنْهُ، وَلَا بِالْمُنَافِقِينَ شَهْرٌ شَرٌّ لَهُمْ مِنْهُ، إِنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ لَيَكْتُبُ أَجْرَهُ وَنَوَافِلَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يُدْخِلَهُ، وَيَكْتُبُ إِصْرَهُ وَشَقَاءَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يُدْخِلَهُ ؛ وَذَلِكَ أَنَّ الْمُؤْمِنَ يُعِدُّ فِيهِ الْقُوَّةَ لِلْعِبَادَةِ مِنَ النَّفَقَةِ، وَيُعِدُّ الْمُنَافِقُ اتِّبَاعَ غَفْلَةِ النَّاسِ وَاتِّبَاعَ عَوْرَاتِهِمْ، فَهُوَ غُنْمٌ لِلْمُؤْمِنِ يَغْتَنِمُهُ الْفَاجِرُ. مسند أحمد بن حنبل، الرقم 10783.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئامادەکردنی: ستافی زانستی ماڵپەڕی ئیبن صەلاحی شارەزوور
 
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.