دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  عەلى كوڕی ئەبووطالیب(رضي الله عنه) - بەشی یەكەم

ناوى عەلى كوڕی ئەبووطالیبی كوڕی عەبدولموطهلیبی قوڕەیشی هاشمیە، كونیەكەى ئەبولحەسەنە.[1]

باوكى ناوى ئەبوو طالیب بوو كە پشت و هاوكارێكی گەورەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو، تا دوا ساتى ژیانى پشتگیری پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) كرد، بەڵام بە بێباوەڕی كۆچی دوایی كرد.[2]

دایكی ناوى فاطيمهى كچی ئەسەد بوو كە ژنى ئەبوو طاليب بوو،[3] ئەم ئافرەتە لە كۆچەران بوو و كاتێكیش وەفاتى كرد پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كراسەكەى خۆی كرد بە كفن و لە ناو گۆڕەكەشیدا راكشا تا خۆڵەكە رێك بوو و فەرمووى بۆیە وامكرد تا جلى بەهەشت بكاتە بەری و لە گۆڕەكەشیدا راكشام تا گۆڕەوشارى لەسەر سووك بێت، دواى ئەبووطاليب ئەم ئافرەتە لە هەموو كەس چاكتر بووە لەگەڵم.[4]

خەزوورى كە ئامۆزایشی بوو، پێغەمبەرى خوایە(صلى الله عليه وسلم).

خەسووى ناوى خەدیجەى كچی خوەیلیدە، دایكى باوەڕداران و ژنی پێغەمبەرى خوایە(صلى الله عليه وسلم)، یەكەم كەس بوو كە باوەڕی هێنا بە پێغەمبەرایەتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ئافرەتێكی دەوڵەمەند بوو كە سامانەكەى بۆ خزمەتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەكارهێنا، دایكى هەموو منداڵەكانى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بوو جگە لە ئیبراهیم كە لە ماریە لەدایك بوو،[5] چاكترینی ئافرەتانى بەهەشتە،[6] سێ ساڵ پێش كۆچی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بۆ مەدینە وەفاتى كرد.[7]

 

براكانى:

برایەكی ناوى طالیبى كوڕی ئەبوو طالیب بوو كە ئەمیان بە بێباوەڕی  مرد، هەرچەندە لەگەڵ بێباوەڕان هات بۆ غەزاى بەدر، بەڵام پێش جەنگەكە گەڕایەوە بۆ مەككەو بەشدارى نەكرد،[8] ئەو بە نابەدڵی هاتبوو بۆیە گەڕایەوە، بەڵام دواتر نە لەناو كوژراواندا بینرا و نە گەیشتەوە مەككە.[9]

برایەكى تری ناوى عەقیل بوو، براى عەلى بوو، واتە تەمەنى لە عەلى زیاتر بوو.[10]

ئیبن سەعد دەڵێت عەقیل لە ساڵی هەشتى كۆچیدا كۆچی كرد بۆ مەدینەو موسڵمان بوو وبەشدارى غەزاى موئتەى كرد، دواتر نەخۆش كەوت و لە فەتحى مەككەو غەزاى طائیف و خەیبەر و حونەیندا هیچ باسیكی نیە.[11]

رایەك دەڵێت عەقیل پێش رێككەوتنى حودەیبیە موسڵمان بوو، بەڵام لە ساڵی هەشتەمى كۆچیدا وەفاتى كرد.[12]

رایەكیش دەڵێت عەقیل بە بێباوەڕی مایەوە تا لە فەتحى مەككەدا موسڵمان بوو، دواتر لە غەزاى حونەیندا بەشدارى كرد و یەكێك بوو لەوانەى لە دەورى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) مایەوە.[13]

برایەكى تری ناوى جەعفەر بوو كە خۆشەویستى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەرپرسی كۆچەرانى حەبەشە بوو، لە غەزاى موئتەدا شەهید بوو و پێغەمبەرى خوایش (صلى الله عليه وسلم) موژدەى دا كە جەعفەر لە بەهەشتە.[14]

عەلى زۆر جەعفەرى خۆشدەویست، بۆیە عەبدوڵاى كوری جەعفەر كە برازاى عەلیە دەڵێت هەركات داواى شتێكم لە عەلى بكردایەو نەیكردایە بموتایە لەبەر خاترى جەعفەر ئەوەم بدەرێ یەكسەر پێی دەدام.[15]

 

خوشكەكانى:

ئوممو هانیئى كچی ئەبوو طاليب كە لە فەتحى مەككەدا موسڵمان بوو، كاتێك موسڵمان بوو پەناى هوبەیرەى مێردى دا و پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) پەناكەى قبووڵ كرد.[16]

جومانەى كچى ئەبوو طاليب كە ئەم زووتر موسڵمان بووبوو، ئەوەبوو پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە دەستكەوتەكانى خەیبەر سی كۆڵ خورماى پێدا.[17]

رەيطهى كچی ئەبووطالیب كە كونیەكەى ئەمموطالیبە،[18] پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە دەستكەوتەكانى خەیبەر چل كۆڵ خورماى بۆ بڕیەوە.[19]

هاوسەرەكانى:

فاطيمهى كچی موحەممەدى كوڕی عەبدوڵا، كچی پێغەمبەرى خوایە (صلى الله عليه وسلم)،[20] گەورەى ژنانى بەهەشت[21] و دایكی دوو رەیحانە و خۆشەویستەكەى پێغەمبەرى خوایە (صلى الله عليه وسلم)،[22] یەكەم كەسی ناو بنەماڵەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو كە دواى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەفاتى كرد.[23]

عەلى كوڕی ئەبووطاليب كاتێك كە فاطيمهى كچی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) ژنى بوو چووە داواى جوەیریەى كچی ئەبووجەهل، ئەوەبوو بەنوموغیرە هاتن داواى مۆڵەتیان كرد لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) مۆڵەتى نەدان و فەرمووى (فاطيمه بەشێكە لە من و ئەو شتەى ئەو ئازار دەدات منیش ئازار دەدات).[24]

هەروەها پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (سوێند بەخوا كچی پێغەمبەرى خوا و كچی دوژمنى خوا لاى یەك پیاو كۆ نابنەوە)، عەلى كوڕی ئەبووطاليب كە ئەمەى بیست كشایەوە و نەیهێنا.[25]

خەولەى كچی ئیاس هاوسەرى عەلى كوڕی ئەبوو طاليب و دایكی موحەممەدى كوڕی عەلیە، واتە باوەژنى حەسەن و حوسەینی كچەزاكانى پێغەمبەرە(صلى الله عليه وسلم).

دواى ئەوەى فاطيمهى كچی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەفاتى كرد، عەلى كوڕی ئەبوو طاليب ئومامەى كچی زەینەبی بەهاوسەرگرت كە خوشكەزاى فاطيمه بوو،[26] ئەمەش لە سەردەمى خیلافەتى ئەبووبەكر صدیق و پاش جەنگى یەمامە بوو.[27]

ژنێكی تری ناوى لەیلاى كچی مەسعوود بوو كە دایكی عوبەیدوڵا و ئەبووبەكری كوڕانى عەلى بوو.[28]

ژنێكی تری  ناوى ئوممولبەنینی كچی حیزامە كە دایكی عەبباس و عوثمان و عەبدوڵا و جەعفەر بوو.[29]

 

 

منداڵەكانى:

ئەوانەى لە فاطيمه بوون:

حەسەن  كە لە ساڵی سێیەمى كۆچی لەدایك بوو و گەورەى گەنجانى بەهەشت و رەیحانەكەى پێغەمبەرى خوایە(صلى الله عليه وسلم)،[30] پێشتر لە پیتی (ح) داباسمان كردووە.

حوسەین كە خۆشەویستى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و برا بچووكى حەسەن و گەورەى گەنجانى بەهەشتە،[31] لە ساڵی شەست و یەكى كۆچی لە كەربەلا بە دەستى سەربازانى دەوڵەتەكەى یەزید شەهید كرا،[32] پێشتر لە پیتی (ح) داباسمان كردووە.

كوڕێكی تری هەبوو بە ناوى موحسین كە برا بچووكی حوسەین بوو، كاتێك لەدایك بوو پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە عەلى فەرموو كوڕەكەمم نیشان بدەن بزانم ناوتان ناوە چی؟ وتى ناومان ناوە حەرب، فەرمووى (بەڵكو موحسینە).[33]

كچێكی هەبوو بە ناوى ئومموكلثوم كە لە ساڵی شەشی كۆچی لەدایك بوو.[34]

كچێكی تری هەبوو بە ناوى زەینەب كە ئەمیش كچەزاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو، لە سەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) لەدایك بوو، زەینەب لەگەڵ حوسەینى برایدا چوو بۆ كەربەلا، كاتێك حوسەینی براى شەهید كرا، زەینەب-هاودەم بەو ژن و مندالآنەى كە مابوون- برا بۆ دیمەشق.[35]

كوڕێكی ترى هەبوو كە ناوى موحەممەد بوو و لە مێژوودا بە ئیبنولحەنەفیە ناسراوە، دایكى ناوى خەولەیە.[36]

عوبەیدوڵاى كوڕی كە دواتر بە دەستی موختاری كوڕی ئەبی عوبەید كوژرا، ئەبووبەكری كوڕی كە لەگەڵ حوسەینی براگەورەیدا شەهید بوو، دایكی ئەم دوانە لەیلاى كچی مەسعوود بوو.[37]

عەبباس و عوثمان و جەعفەر و عەبدوڵا كە هەموویان لەگەڵ حوسەینی برا گەورەیاندا شەهید بوون، دایكیان ناوى ئوممولبەنینی كچی حیزامە.[38]

موحەممەدى بچووك كە دایكی ئوممووەلەد بوو، یەحیا و عەونیش دو كوڕی تری بوون كە دایكیان ناوى ئەسمائی كچی عومەیس بوو، عومەر و روقییە كە دایكیان ناوى ئومموحەبیبی كچی رەبیعە بوو و كەنیزەكی عەلى بوو، موحەممەدى دووەم كە دایكی ناوى ئومامەى كچی ئەبیلعاص بوو، ئوممولحەسەن و رەملە كە دایكیان ناوى ئومموسەعیدی كچی عوروە بوو، ئومموهانی ْ  و مەیمونەو زەینەبی بچوك و رەملەى بچووك و ئومموكلپوومى بچووك و فاطيمهو ئومامەو خەدیجەو ئوممولكیرام و ئومموسەلەمەو ئومموجەعفەر و جومانەو نەفیسە كە لە خێزانەكانى تری هەیبوون.[39]



[1] -  الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 19.

[2] - صحيح البخاري، الرقم 6205، صحيح مسلم، الرقم 336.

[3] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج6، ص 12.

[4] - المعجم الأوسط للطبراني، الرقم 7057، قال الهيثمي: في سنده سعدان بن الوليد و لم أعرفه و بقية رجاله ثقات.

[5] - أسد الغابة، ج7، ص 88-92.

[6] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 2571، مسند أبي يعلى الموصلي، الرقم 2659، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 18826، صحيح ابن حبان، الرقم 7120، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 8080، المستدرك على الصحيحين، الرقم 3771، صححه الذهبي في التلخيص، كما صححه شعيب الأرناؤوط، كما صححه الألباني في سلسلة الأحاديث الصحيحة، الرقم 1508.

[7] - أسد الغابة، ج7، ص 95.

[8] - البداية والنهاية لابن كثير، ج3، ص 266.

[9] - تاريخ الطبرى، ج2، ص 29.

[10] -  الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 42.

[11] -  الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 43.

[12] - أسد الغابة، ج4، ص 70.

[13] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 532.

[14] - سير أعلام النبلاء للذهبي، ج1، ص 206-211.

[15] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 486.

[16] - أسد الغابة، ج7، ص 442.

[17] - أسد الغابة، ج7، ص 56.

[18] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 659.

[19] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 245.

[20] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 19.

[21] - صحيح البخاري، الرقم 3446.

[22] - صحيح البخاري، الرقم 3564، صحيح ابن حبان، الرقم 7079، سنن الترمذي، الرقم 3788، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 8258،  مسند أحمد بن حنبل، الرقم 5753، مسند أبي يعلى الموصلي، الرقم 5606، مسند الطيالسي، الرقم 2025، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 2815.

[23] - صحيح البخاري، الرقم 4179،  صحيح مسلم، الرقم 4590.

[24] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج8، ص 262.

[25] - صحيح البخاري، الرقم 3544، صحيح مسلم، الرقم 4589، سنن ابن ماجة، الرقم 1995، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 13837، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 18527، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 16844.

[26] - سير أعلام النبلاء، ج2، ص 246، الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 502.

[27] - البداية والنهاية لابن كثير، ج6، ص 353.

[28] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 19.

[29] -  الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 20.

[30] - أسد الغابة، ج2، ص 16.

[31] - سنن الترمذي، الرقم 3786، صحيح ابن حبان، الرقم 7069، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 8254، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 11365، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 2549، صححه الألباني في صحيح و ضعيف الجامع الصغير و زيادته، الرقم 79، صححه الذهبي في التلخيص.

[32] - أسد الغابة، ج2، ص 28.

[33] - صحيح ابن حبان، الرقم 7068، المستدرك على الصحيحين، الرقم 4722، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 11141، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 746، ضعفه الألباني في سلسلة الاحاديث الصحيحة، الرقم 3706، لكن حسنه شعيب الأرناؤوط، و صححه الذهبي في التلخيص.

[34] - سير أعلام النبلاء، ج3، ص 500.

[35] - أسد الغابة، ج7، ص 146.

[36] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 617.

[37] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 19.

[38] -  الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 20.

[39] -  الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 20.

 1531
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.