دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (حورەيث) بووە

حورەيثى كوڕی زەید(رضي الله عنه)

ناوى حورەيثى كوڕی زەیدى كوڕی ثهعلەبەیە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان،[1] یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر،[2] و ئوحودیش.[3]

حورەيثى كوڕی زەیدولخەیل(رضي الله عنه)

ناوى حورەيثى كوڕی زەیدولخەیلی كوڕی موهەلهەلە، هاوەڵی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بووەو پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) وەك نێردراو ناردوویەتى بۆ لاى خەڵكی ئیلە، دواى سەردەمى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ژیا و لە جەنگى هەڵگەراوەكاندا بەشدار بوو.[4]

لە سەردەمى عومەرى كوڕی خەتتابدا بوو كە كەسێك بە ناوى ئەبوو سوفیان نێردراوى عومەر بوو دەچوو داواى لە خەڵكی لادێكان دەكرد قورئان بخوێنن، هەركەس نەیزانیایە قامچی لێدەدا، داواى لە ئەوسی كوڕی خالید كرد قورئان بخوێنێت و ئەویش نەیخوێند، بۆیە ئەبووسوفیان قامچی لێدا و بەو هۆیەوە ئەوس مرد، كاتێك حورەيث چوو بۆ ئەوێ و هەواڵەكەى بیست چوو كەوتە لێدانى ئەبووسوفیان و كوشتى.[5]

حورەيثى كوڕی سەلەمە (رضي الله عنه)

ناوى حورەيثى كوڕی سەلەمەى كوڕی سەلامەیە، لە پشتیوانانە لە ئەشهەلیەكان.[6]

حورەيثى كوڕی عەمر(رضي الله عنه)

ناوى حورەيثى كوڕی عەمرى كوڕی عوثمانى كوڕی عەبدوڵای قورەیشی مەخزوومیە،[7] كوڕێكی هەبوو بە ناوى عەمر كە فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە،[8] كوڕێكی تریشی ناوى سەعید بوو،[9] جا هەم باوك و هەم دوو كوڕەكەشی هاوەڵی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بوون.[10]

حورەيث دەڵێت لەگەڵ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) چووینە دەرەوە بۆ نوێژە بارانە، دوو ركات نوێژی كرد بۆمان و دواتر عەباكەى هەڵگێڕایەوەو دەستەكانى بەزر كردەوەو ئەم نزایەى كرد(اللهم ضاحت جبالنا واغبرت أرضنا وهامت دوابنا معطي الخيرات من أماكنها، ومنزل الرحمة من معادنها ومجري البركات على أهلها بالغيث المغيث أنت المستغفر الغفار فنستغفرك للحامات من ذنوبنا ونتوب إليك من عوام خطايانا، اللهم فأرسل السماء علينا مدرارا، واصل بالغيث واكفا من تحت عرشك حيث ينفعنا ويعود علينا غيثا مغيثا عاما طبقا مجللا غدقا خصيبا رايعا ممرع النبات).[11]

 

حورەيثى ئەسەدى (رضي الله عنه)

ناوى حورەيثهو لە ئەسەدیەكانە، لە ساڵی نۆی كۆچیدا وەك وەفد هاتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم).[12]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 53.

[2] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1977، الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 53.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 53.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 53.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 151.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 54.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 54.

[8] - مستخرج أبي عوانة، الرقم 2033.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 54.

[10] - أسد الغابة، ج1، ص 586.

[11] - مستخرج أبي عوانة، الرقم 2033.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 56.

 656
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2023 All Rights Reserved.
© Copyright 2023 All Rights Reserved.