دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  بەرذەع (رضي الله عنه)

بەرذەعى كوڕی زەید(رضي الله عنه)

ناوى بەرذەعى كوڕی زەیدی كوڕی نعمانى كوڕی زەیدی كوڕی عامرە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان،[1] ئەم هاوەڵە زۆر زوو موسڵمان بوو.[2]

بەرذەع یەكێك بوو لە شاعیرەكان، لە غەزاى ئوحود و غەزاكانى تریشدا بەشدارى كرد.[3]

بەرذەعى كوڕی زەیدی جذامى (رضي الله عنه)

ئەم هاوەڵە جیایە لە بەرذەعى كوڕی زەیدى كوڕی نعمان، ئەمەیان براى رفاعەى كوڕی زەیدە، رفاعەى براى لە فەرموودەیەكدا باسی موسڵمانبوونى هەریەك لە بەرذەع و سوەیدی براى دەكات.[4]

بەرذەع لەگەڵ ریفاعەى برایدا وەك وەفد چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، كاتێك ریفاعە چوو بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بوو و چەند رۆژێك مایەوە تا قورئان فێر بێت، دواتر نامەیەكى نووسی بۆ هۆزەكەى تا موسڵمان ببن، لەو كاتەدا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) زەیدی كوڕی حارثهى ناردبوو بۆ ناوچەكەى ئەوان، زەید هێرشی كردە سەریان و هەندێكی لەوان كوشت و هەندێكی دیكەشی بەدیل گرت، ریفاعەش هاودەم بە هەردوو براكەى خۆی (بەرذەع و سوەید) و كەسانێكی ناو هۆزەكەى كە بریتی بوون لە (ئەبووزەیدى كوڕی عرمو و ئەبوو ئەسمائی كووڕی عەمر و ثهعلەبەى كوڕی عەددى) هاتەوە بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ریفاعە نامەكەى خۆی گەیاندە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و خوێندیەوەو هەواڵی كارەكەى زەیدی كوڕی حارثهى پێدا، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى ئەی چی بكەم بە كوژراوەكان؟ ئەبوویەزید وتى ئەوەى زیندووە ئازادى بكە بۆمان، ئەوەی كوژراوە لەژێر ئەو دوو پێیەمدایە-واتە بیانوو ناگرین-، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى ئەبوویەزید راست دەكات، ئینجا عەلى كوڕی ئەبووطالیبی نارد بۆ لاى زەید و چی دیلی هەبوو ئازادى كردن و چی سامانى بردبوون پێی دانەوە.[5]



[1] - أسد الغابة، ج1، ص263.

[2] - أسد الغابة، ج1، ص263.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 284.

[4] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1197.

[5] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج7، ص435.

 2121
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.