دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئوسامەى كوڕی عومەیر (رضي الله عنه)

ناوى ئوسامەى كوڕی عومەیری كوڕی عامرى كوڕی (ئوقەیشەر) عومەیری كوڕی عەبدوڵاى كوڕی حەبیبی هوذەلیە.[1]

كوڕێكى هەبوو بە ناوى عامرى كوڕی ئوسامە كە بە ئەبولمەلیح ناسراوە،[2] ئەم كوڕەى فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە.[3]

ئوسامە دەڵێت رۆژی حونەین رۆژێكى باراناوى بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمانى كرد بە بانگەوازكەرەكانى تا هاوار بكەن لە ماڵەوە (شوێن و حاڵی خۆتان) نوێژ بكەن.[4]

لە گێڕانەوەكەى ناو (المعجم الأوسط) ى طهبەرانیدا هاتووە ئوسامە دەڵێت ئەو رۆژەی حونەین رۆژی هەینی بوو كە باران بارى، ئینجا فەرموودەكە وەك خۆی دێنێ.[5]

ئوسامەى كوڕی عومەیر لەگەڵ پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) بەشدارى غەزاى حونەینی كردووە.[6]

ئوسامە دەڵێت رۆژانى حودەیبیە لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بووین كە بارانێ بارى خوارووى نەعلەكەمانى  تەڕ نەكردبوو، بانگەوازكەرەكەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هاوارى كرد (صلوا فی رحالكم)[7] (لە شوێن و حاڵی خۆتاندا نوێژ بكەن)واتە مەیەن بۆ جەماعەت.

بە گێڕانەوەیەكى تر هەمان شت بۆ غەزاى خەیبەر دێنێ.[8]

ئوسامە دەڵێت جارێك لەدواى پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) لەسەر وشترێ سوار بووم، وشترەكە وەستا، منیش وتم شەیتان بەدبەخت بێ، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (لا تقل تعس الشيطان فإنه يعظم حتى يصير مثل البيت ويقول بقوتي ولكن قل بسم الله فإنه يصْغُر حتى يصير مثل الذباب) (مەڵێ شەیتان بەدبەخت بێ، چونكە بەوە گەورە ئەبێت تا وەك ماڵێكى لێ دێت و دەڵێت بە هێزى من بوو، بەڵام بڵێ بسم الله چونكە بەوە بچووك ئەبێتەوە تا وەك مێشێكى لێ دێ).[9]



[1] - أسدالغابة، ج1، ص105، الإصابة في معرفة الصحابة، ج1، ص50.

[2] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج7، ص219، أسدالغابة، ج6، ص225، سيرأعلام النبلاء، ج5، ص94.

[3] - سنن ابن ماجة، الرقم 939، سنن أبوداود، الرقم924، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 20265.

[4] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 20265، سنن أبوداود، الرقم924، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 915، صحيح ابن حبان، الرقم2116.

[5] - المعجم الأوسط للطبراني، الرقم، 552.

[6] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 20265، سنن أبوداود، الرقم924، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 915، صحيح ابن حبان، الرقم2116.

[7] - صحيح ابن خزيمة، الرقم1565، سنن ابن ماجة، الرقم 939، المستدرك على الصحيحين، الرقم 1021، صحيح ابن حبان، الرقم2114، صححه الذهبي في التلخيص، كما صححه شعيب الأرناؤوط، و صححه الألباني في صحيح ابن ماجة، الرقم 764.

[8] - معجم الصحابة لابن قانع، ج1، ص12.

[9] - السنن الكبرى للنسائي، الرقم 9081، معجم أبي يعلى الموصلي، الرقم69، المعجم الكبير للطبراني، الرقم517، المستدرك على الصحيحين، الرقم 790، صححه الألباني في صحيح الترغيب و الترهيب، الرقم 3128 و في الجامع الصغير و زيادته، الرقم 13358.

 2843
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.