دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (ئەحمەر) بوو

ئەحمەرى كوڕى سەلیم (رضي الله عنه):

ناوى ئەحمەرى كوڕی سەلیمە، دەشوترێ سەلیمی كوڕی ئەحمەر،[1] یەزیدى كوڕی شخیر فەرموودەى لێوە گێڕاوەتەوە.[2]

لاى هەریەك لە ئیبن عەبدولبەر و ئیبن ئەثير و ئیبن حەجەر ناوى هاتووە، ئیبن عەبدولبەر ئەم فەرموودەى هێناوە كە ئەحمەرى كوڕی سەلیم ریوایەتى كردووە[3] كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)دەفەرموێت (إن الله ليبتلي العبد بما أعطاه فمن رضى بما قسم الله له بارك له فيه ووسعه ومن لم يرض لم يبارك له فيه[4] (خواى گەورە بەندەكەى تاقى دەكاتەوە بەوەى پێی بەخشیوە، جاهەركەس بەو بەشە رازى بێت كە خوا بۆی بڕیوەتەوە، ئەوە بەرەكەت دەخاتە بەشەكەیەوە و زیادو فراوانى دەكات، هەركەسیش رازى نەبێت ئەوە خوا بەرەكەت ناخاتە بەشەكەیەوە).

بەپێی سەنەدى ئەم فەرموودەیە ئەحمەر لە بەنى سولەیم بووە.[5]

 

ئەحمەرى كوڕى قەطهن (رضي الله عنه):

ناوى ئەحمەرى كوڕی قەطهنى هەمەدانیە،[6] بەشدارى فەتحى میسرى كردووە،[7] كەسێكى بە تەمەنیش بووە.[8]

ئەحمەرى كوڕی جەزء(رضي الله عنه):

ناوى ئەحمەرى كوڕى جەزء یان جەزیئی[9] یان جیزیئى[10] كوڕی ثهعلەبەى كوڕی زەیدى كوڕی مالیكی كوڕی سینانى سدوسیە.[11]

بەڵام ئیبن عەبدولبەر پێی وایە ئەحمەرى كوڕی جەزئی كوڕى موعاویەى كوڕی سولەیمانى مەولاى حارثى سدوسیە،[12] ئیبنولقانعیش پێی وایە ئەحمەرى كوڕی سوادى كوڕی جەزی كوڕی عەوفی كوڕی عەمرى كوڕی سدوسی كوڕی شەیبانە.[13]

ئەم هاوەڵە چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)و فەرموودەیەكیشی لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە،[14]حەسەنى بەصریش فەرموودەى لەم هاوەڵەوە گێڕاوەتەوە.[15]

 

ئەحمەرى كوڕی سەواء(رضي الله عنه):

ناوى ئەحمەرى كوڕی سەوائی كوڕی عەدى كوڕی موررەى كوڕی حومرانى كوڕی عەوفى كوڕی عەمرە،[16] ئەم هاوەڵە لە كووفە دادەنیشت،[17] ئیادى كوڕی لقيط بە تەنها فەرموودەى لێوە گێڕاوەتەوە.[18]

ئەحمەر لەپێش موسڵمان بوونیدا بتێكى هەبوو كە دەیپەرست و بەخواى خۆی دەزانى، جارێك چوو بۆ لاى بتەكەى و هەڵیگرت و بردی خستیە ناو بیرێكەوە، دواتر چوویە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بوو و بەیعەتى پێدا.[19]

ئەحمەرى كوڕی مازن (رضي الله عنه):

ناوى ئەحمەرى كوڕى مازنى كوڕی ئەوسی كوڕی نابغەیە، لە دواى جەنگى حونەین بە وەفد هاتۆتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، تەنها ئیبن حەجەر باسی كردووە.[20]

ئەحمەرى كوڕی موعاویە (رضي الله عنه):

ناوى ئەحمەرى كوڕی موعاویەی كوڕی سەلیمى كوڕی لوئەى كوڕی حارثه،[21] رایەكى تر هەیە دەڵێت ناوى موررە بووە،[22] كونیەكەى لاى ئیبن حەجەر بە ئەبووشعیل هاتووە،[23] بەڵام لاى ئیبن ئەثير كونیەكەى ئەبوو شیعبەلە،[24] سەر بە بەنوتەمیمە،[25]لەناو هاوەڵە كوفیەكاندا ناوى هاتووە.[26]

ئەحمەر كوڕێكى هەبوو بە ناوى شیعبەل كە ئەویش هاوەڵ بوو.[27]

ئەحمەر وەك وەفدى بەنى تەمیم هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)و پاش موسڵمان بوونیشی لەكاتى گەڕانەوەیدا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نامەیەكى پەنادانى بۆ خۆی و شیعبەلى كوڕی نووسی[28] كە تیایدا هاتبوو (هذا كتاب لأحمر بن معاوية وشعبل بن أحمر في رحالهم وأموالهم فمن آذاهم فذمة الله منه خلية إن كانوا صادقين) عەلى كوڕی ئەبوو طالیب ئەو نامەى نووسی و مۆرى پێغەمبەرى (صلى الله عليه وسلم) لێدا.[29]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1ص32، أسدالغابة، ج1ص85.

[2] - أسدالغابة، ج1ص85.

[3] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص72.

[4] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 19790، شعب الإيمان للبيهقي، الرقم1339، الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص72، صححه شعيب الأرناؤوط، وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة، الرقم 1658.

[5] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 19790، شعب الإيمان للبيهقي، الرقم1339.

[6] - أسدالغابة،ج1ص86، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص32.

[7] - أسدالغابة،ج1ص86.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص32.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1ص32.

[10] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص71.

[11] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1ص32.

[12] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص71.

[13] - معجم الصحابة، ج1، ص57.

[14] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 18698، سنن أبوداود، الرقم 794، سنن ابن ماجة، الرقم 889، مسند أبي يعلى الموصلى، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 2527، المعجم الكبير للطبرانى، الرقم811.

[15] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص71، أسدالغابة، ج1ص84.

[16] - أسدالغابة، ج1، ص85، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص32.

[17] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص32.

[18] - أسدالغابة، ج1، ص85، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص32.

[19] - أسدالغابة، ج1، ص85، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص32.

[20] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص33.

[21] - أسدالغابة،ج1ص86، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص33.

[22] - أسدالغابة،ج1ص86.

[23] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص33.

[24] - أسدالغابة،ج1ص86.

[25] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص33.

[26] - أسدالغابة،ج1ص86.

[27] - أسدالغابة،ج1ص86، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص33.

[28] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص33.

[29] - أسدالغابة، ج1ص86.

 2453
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.