خواى گەورە دەفەرموێت: (كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ)،[1]هاوەڵە كۆچەریەكان یەكەم دەستەن كە ئەم ئایەتەى قورئانى پیرۆز دەیانگرێتەوە، چونكە ئەوان یەكەم پەیرەوكارى بوون.
هەروەها دەفەرموێت:(وَالسَّابِقُونَ الأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالأَنْصَارِ، وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ، رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ، وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَداً، ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ(.[2]
واتە:(خوای میهرەبان لەوانەی كە پێشكەوتن و یەكەم كەس بوون لە ئیسلام بوون و خزمەت كردنی ئیسلامدا لە كاروانی كۆچەران و پشتیوانان و ئەوانەی كە بە ڕێكوپێكی شوێنیان كەوتوون، ڕازی بووە و ئەوانیش لەو ڕازی بوون، باخەكانی بەهەشتی بۆ ئامادەكردوون كە چەندەها ڕووبار بە بەردەم كۆشكەكانی و بەژێر درەختەكانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ نەمریدا بۆ هەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە، ئەوە سەركەوتنێكی زۆر گەورەیە).
خواى گەورە وەسفی هەر سێ دەستەى كۆچەران و پشیوانان و ئەوانەى دواى ئەوانیش دەكات و دەفەرموێت: (لِلْفُقَرَاءِ الْمُهَاجِرِينَ الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ وَأَمْوَالِهِمْ يَبْتَغُونَ فَضْلاً مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَاناً، وَيَنْصُرُونَ اللَّهَ وَرَسُولَه،ُ أُولَئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ، والَّذِينَ تَبَوَّأُوا الدَّارَ وَالأِيمَانَ مِنْ قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ، وَلا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمْ حَاجَةً مِمَّا أُوتُوا، وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنْفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ، وَمَنْ يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ، والَّذِينَ جَاءُوا مِنْ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلإخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالإيمَانِ، وَلا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلاً لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَؤُوفٌ رَحِيمٌ).[3]
واتە:(هەروەها لەو دەستكەوتانە بەشی كۆچبەرانى هەژار دەبێت بدرێت، ئەوانەى لە شوێنەوار و سامانیان دوورخراونەتەوە و دەركراون، ئەوانەى بەتەماى بەخششی خوا و رەزامەندى ئەون و بەبێ هیچ تەماعێك پشتیوانى لە خوا و پێغەمبەرەكەى دەكەن و هەوڵی سەرخستنى بەرنامەكەیان دەدەن، هەر ئائەوانە راستگۆو ڕاستانن، ئەوانەی كە پێشتر ماڵ و شوێنی خۆیان ئامادە كرد بۆ پێشوازیی لە كۆچبەران و دڵ و دەروونی خۆیان ڕازاندەوە بە ئیمان، ئەوانەشیان خۆش دەوێت كە كۆچیان كردووە بۆ لایان و لە دڵ و دەرونیاندا جێی هیچ جۆرە حەسوودی و بەخیلیەك نابێتەوە (لەسەر ئەوەی كە بەشی كۆچبەران دراوە و بەشی ئەوان نەدراوە)، حەز بە بەخشینی دەستكەوتەكان بەوان دەكەن، فەزڵی ئەوان دەدەن بەسەر خۆیاندا هەرچەندە هەژارو نەداریشن، جا ئەوەی خۆی لە نەفسی ڕەزیلی بپارێزێت و زاڵ بێت بەسەریدا، ئا ئەوانە هەر سەرفرازن، ئەوانەش كە بە شوێن كۆچبهەران و پشتیواناندا هاتن (تا كۆتایی دنیا ئەمە دۆعا و نزایانە و بەردەوام) دەڵێن: پەروەردگارا لە ئێمەو لە و برایانەشمان خۆش ببە كە پێش ئێمە ڕێبازی ئیمانیان گرتەبەر و لە دڵەكانماندا هیچ جۆرە بوغزو كینەیەك مەخەرە دڵمانەوە لە ئاستی ئەوانەی ئیمانیان هێناوە، پەروەردگارا تۆ بەڕاستی بەسۆزو بەخشندەو میهرەبانیت.
هەروەها خواى گەورە موژدەى لێخۆشبوونى خۆی دەدات بە كۆچەران و پشتیوانانیش:
(لَقَدْ تَابَ اللَّهُ عَلَى النَّبِيِّ وَالْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ الَّذِينَ اتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ الْعُسْرَةِ مِنْ بَعْدِ مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيق مِنْهُمْ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ إِنَّهُ بِهِمْ رَؤُوفٌ رَحِيمٌ).[4]
واتە:(سوێند بە خوا بەڕاستی خوا تەوبەی قبوڵ كرد لە پێغەمبەر و كۆچبەران و پشتیوانان، ئەوانەی كە شوێنی پێغەمبەر كەوتن لە كاتی سەغڵەتی و تەنگانەدا (لە غەزای تەبووكدا)، دوای ئەوەی كە خەریك بوو دڵی دەستەیەكیان لە خشتە بچێت و (بێزاری دەربڕێت)، لەوەودوا تەوبە و پەشیمانی ئەوانیشی قبوڵ كرد، چونكە بەڕاستی ئەو پەروەردگارە بە سۆز و میهرەبانە لەگەڵیاندا).
هەروەها دەفەرموێت:(إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ آوَوا وَنَصَرُوا أُوْلَئِكَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ)[5]
واتە:( بەڕاستی ئەوانەی كە باوەڕیان هێناوەو كۆچیان كردووەو تێكۆشاون لە پێناوی ئایینی خوادا بە خۆیان و ماڵ و سامانیانەوە، ئەوانەش كە پێشوازیان لە كۆچبەران كردو لەماڵ و حاڵی خۆیاندا جێیان كردنەوەو پشتگیرییان كردن، ئا ئەوانە هەندێكیان پشتیوانی هەندێكی تریانن).
پێغەمبەرى خواش(صلى الله عليه وسلم) سەبارەت بە پاداشتى كۆچەران لە رۆژی دواییدا دەفەرموێت(للمهاجرين منابر من ذهب يجلسون عليها يوم القيامة قد أمنوا من الفزع)،[6] (كۆچەران لە رۆژی دواییدا مینبەرى لە زێڕ دروستكراویان هەیە كە لەسەرى دادەنیشن و لە ترس و بیمی ئەو رۆژە پارێزراو و دڵنیا كراون).
هەروەها دەیفەرموو(لولا الهجرة لكنت امرأ من الأنصار، ولو سلك الناس واديا وسلكت الأنصار واديا - أو شعبا -لسلكت وادي الأنصار-أو شعب الأنصار)،[7] واتە:(ئەگەر كۆچ نەبوایە بەدڵنیاییەوە من یەكێك دەبووم لە پشتیوانان، ئەگەریش خەڵكى دۆڵێ یان شیوێ بگرنەبەر و پشتیوانانیش دۆڵێ یان شیوێ بگرنەبەر بەدڵنیاییەوە من دۆڵ یان شیوی پشتیوانان دەگرمەبەر).
ئەم فەرموودەیە ئاماژەیە بە فەزڵى كۆچەران و پشتیوانانیش، چونكە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئاماژە بەوە دەدات كە لەبەر ئەوەى لە كۆچەرانە بۆیە یەكێك لە پشتیوانان نیە، ئەمەش فەزڵێكى گەورەیە بۆ كۆچەران، هاوكات نیازبوون و ئەوپەڕی حەزلێبوونى بۆ ئەوەى یەكێك بێت لە پشتیوانانیش نیشانەى گەورەیی پشتیوانانە).
[6] - صحيح ابن حبان، الرقم 7369، المستدرك على الصحيحين، الرقم 7028، وقد صححه الألباني في السلسلة الصحيحة، الرقم 3584.
[7] - صحيح البخاري، الرقم 6837، صحيح مسلم، الرقم 1822، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 12101، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 12701 و 13310، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 6508،