دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  خیراش (رضي الله عنه)

خیراشی كوڕی صیممە(رضي الله عنه)

ناوى خیراشی كوڕی صیممەیە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان لە سولەمیەكان،[1] دایكی ناوى ئومموحەبیبە كە خەڵكی طائیف بوو.[2]

ژنەكەى خیراش ناوى فەكیهە بوو كە لەم ژنەى كوڕێكى بوو بە ناوى سەلەمە، دوو منداڵی تریشی هەبوو بە ناوەكانى عەبدورەحمان و عائیشە كە دایكیان ئوممووەلەد بوو،[3] كوڕێكی تریشی ناوى طهلحە بوو كە فەرموودەى لە هاوەڵانەوە گێڕاوەتەوە.[4]

خیراش یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر،[5] لەو غەزایەدا خیراش دوو ئەسپى پێ بوو.[6]

خیراش خزمەتكارێكی هەبوو بە ناوى تەمیم كە لەگەڵ خۆیدا بردى تا لە غەزاى بەدردا بەشدار بێت و پێكەوە بەشدارى غەزاكەیان كرد.[7]

دواتریش خیراش لە غەزاى ئوحوددا بەشدارى كرد و تیایدا بریندار بوو، لە غەزاى ئوحوددا یانزە جار پێكرا، خیراش یەكێك بوو لە تیرهاوێژەكانى ناو ئەو غەزایە.[8]

خیراشی كوڕی ئومەییە(رضي الله عنه)

ناوى خیراشی كوڕی ئومەییەى خوزاعیە، كونیەكەى ئەبوو نەضلهیە.[9]

لە غەزاى مورەیسیعدا بەشدار بوو، هەروەها لە حودەیبیەشدا بەشدار بوو و لەوێ سەرى پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) تاشی، رایەكى تریش دەڵێت بەڵكو لە عومرەى دواى حودەیبیەدا سەری پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) تاشی.[10]

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە حودەیبیەدا خیراشی بە وشترێكەوە نارد بۆ مەككە، قوڕەیشیەكان ئازاریان دا و ویستیان بیكوژن، بەڵام حەبەشیەكان نەیانهێشت، بۆیە خیراش گەڕایەوە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) عوثمانى كوڕی عەففانى نارد.[11]

خیراش لە غەزاى خەیبەریشدا بەشدارى كرد.[12]



[1] - أسد الغابة، ج2، ص 156.

[2] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 564.

[3] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 564.

[4] - دلائل النبوة للبيهقي، الرقم 1185.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 270.

[6] - أسد الغابة، ج2، ص 156.

[7] - أسد الغابة، ج1، ص 322.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 270.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 269.

[10] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 269.

[11] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 18525، حسنه شعيب الأرناؤوط.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 269.

 1338
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.