دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (صەخر) بووە

صەخرى كوڕی قەعقاع(رضي الله عنه)

ناوى صەخری كوڕی قەعقاعە، صەخر دەڵێت لەنێوان عەرەفەو موزدەلیفە گەیشتم بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و جڵەوى وشترەكەیم گرت و وتم چی لە بەهەشتم نزیك دەكاتەوەو لە دۆزەخ دوورم دەخاتەوە؟ فەرمووى (بەخوا پرسیارەكەت پوخت كردەوە، گەورەو دوورودرێژە، نوێژە فەرزەكان بكەو زەكاتى فەرز بدەو حەجى ماڵی خوا بكە، ئەوە بكە كە حەز دەكەیت خەڵكی بۆ تۆی بكەن، ئەوەشی حەز دەكەیت خەڵكی بەرامبەر تۆی نەكەن تۆیش بەرامبەر خەڵك مەیكە، دەى جڵەوى وشترەكەش بەردە).[1]

صەخری غامیدى (رضي الله عنه)

ناوى صەخری كوڕی وەداعە یان وادعە یان وەدیعەی غامیدیە، كابرایەكى بازرگان بوو،[2] صەخر دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (اللهم بارك لأمتي في بكورها[3] (خوایە بەرەكەت بۆ ئوممەتەكەم بخەرە بەرەبەیانیانەوە).

 

صەخری كوڕی جەبر (رضي الله عنه)

ناوى صەخری كوڕی جەبرەو لە پشتیوانانە، صەخر دەڵێت چوار رۆژ لە ذیلحیججە چووبوو، هاتین بۆ حەج، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمانى كرد لەبری ئەوە عومرە بكەین، دواتر فەرمانى پێكردین حەجەكەمان تەواو بكەین.[4]

 

 

صەخری كوڕی سولەیمان (رضي الله عنه)

ناوى صەخرى كوڕی سولەیمانەو یەكێكە لەوانەى نەیانتوانى لە غەزاى تەبووكدا بەشدارى بكەن لەبەر نەبوونی پێداویستی جەنگى، بۆیە لە خەفەتا دەستیان كرد بە گریان.[5]

صەخری كوڕی عەیلە(رضي الله عنه)

ناوى صەخری كوڕی عەیلەى ئەحمەسیە، صەخر دەڵێت پووری موغیرەى كوڕی شوعبەم برد، ئەویش هات بۆ لاى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و سكالآى كرد، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (ئەی صەخر خەڵكی كە موسڵمان بوون ئیتر سامان و خوێنیان پارێزراو دەبێت، بیدەرەوە پێیان)، منیش دامەوە پێیان.[6]

صەخری كوڕی ئومەییە(رضي الله عنه)

ناوى صەخری كوڕی ئومەییەیەو لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر.[7]



[1] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 3414، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 712.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 418.

[3] - صحيح ابن حبان، الرقم 4827، سنن الدارمي، الرقم 2394، سنن أبي داود، الرقم 2253، سنن ابن ماجة، الرقم 2233، سنن الترمذي، الرقم 1169، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 8559، مسند احمد بن حنبل، الرقم 15141، مسند الطيالسي، الرقم 1328، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 7106، ضعفه شعيب الأرناؤوط، صححه الألباني في صحيح و ضعيف سنن أبي داود، الرقم 2606.

[4] - أسد الغابة، ج3، ص 10.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 415.

[6] - سنن الدارمي، الرقم 1673، مسند ابن أبي شيبة، الرقم 622، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 7108.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 412.

 1576
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.