دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  عەبدولموطهلیبى كوڕی رەبیعە(رضي الله عنه)

ناوى عەبدولموطهلیب یان موطهلیبی كوڕی رەبیعەیە، دایكی ناوى ئوممولحەكەمى كچی زوبەیرى كوڕی عەبدولموطهلیبە، فەرموودەى لە پێغەمبەرى خواوە(صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە، دواى سەردەمى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیا و لە سەردەمى عومەرى كوڕی خەتتابدا چوو بۆ شام و لەوێ مایەوە تا لە ساڵی شەست و دووی كۆچیدا وەفاتى كرد.[1]

جارێك رەبیعە هاودەم بە عەبباسی مامى پێكەوە قسەیان دەكرد، وتیان خۆزگە ئەم دوو كوڕەی خۆمان دەنارد، واتە (عەبدوڵاى كوڕی عەبباس و عەبدولموطهلیبی كوڕی رەبیعە) بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تا سەرپەرشتى كۆكردنەوەى ئەو زەكاتەی بسپاردایە بەوان، ئیتر خەڵكی چی دەستكەوتایە ئەوانیش دەستیان دەكەوت و خەڵكی چی ببەخشیایە ئەوانیش دەیانبەخشی لەو كاتەدا عەلى كوڕی ئەبوو طالیب هات و ئەوانیش مەسەلەكەیان بۆ باس كرد، عەلى وتى شتى وا مەكەن چونكە سوێند بەخوا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەوە ناكات، بەڵام رەبیعە كەنارى گرت لێی و پێی وت بەخوا لە حەسوودیتەوەیە وا دەڵێیت، تۆ بوویت بە زاواى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئێمە حەسوودیمان پێ نەبردیت، عەلى وتى دەى بیاننێرن، ئینجا عەلى راكشا، ئەوەبوو ئەو دوانە چوون، دواى ئەوەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نوێژی نیوەڕۆی كرد عەبباس و هاوڕێكەى چوون بۆ ژوورەكەى، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى: (ئەوەى لە ناختاندایە دەریبڕن)، ئەوكات پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە ماڵی زەینەبی كچی جەحش بوو، عەبدولموطهلیب دەڵێت: هەریەكەمان چاوەڕێ بووین ئەوی ترمان قسە بكات، دواجار یەكێكمان قسەی كرد و وتى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) تۆ چاكترین و خزم دۆستترین كەسیت، بیستوومانە هاوسەرگیریت كردووە، جا هاتوین تا هەندێ لە كۆكردنەوەى زەكات بسپێریتە دەستمان، ئیتر ئێمەش وەك ئەو خەڵكە ماف و ئەركەكان بەجێ دەگەیەنین، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ماوەیەكى زۆر بێدەنگ بوو و لەولاشەوە زەینەبی خێزانى بە ئاماژەى چاو پێی دەوتین هیچی پێ مەڵێنەوە، دواتر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى: (إن الصدقة لا تنبغي لآل محمد إنما هي اوساخ الناس[2] (زەكات بۆ بنەماڵەى موحەممەد رەوا نیە، بەڵكو زەكات پاشماوەى چڵكى دەستى خەڵكە).



[1] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 380.

[2] - صحيح مسلم، الرقم 1849.

 1200
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.