دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  جەهم (رضي الله عنه)

جەهمى كوڕی سەعد(رضي الله عنه)

ناوى جەهمى كوڕی سەعدەو یەكێك بووە لە نووسەرەوەكانى خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، جەهم و زوبەیر هەردووكیان سامانى زەكاتیان تۆمار دەكرد.[1]

 

جەهمى كوڕی قەیس(رضي الله عنه)

ناوى جەهمى كوڕی قەیسى كوڕی عەبدشەرحەبیلە و وەك بچووككردنەوەى ناوەكەى بە جوهەیمیش بانگ كراوە،[2] دایكی ناوى روهەیمە بوو و لەو دایكەشیەوە برایەكى هەبوو بە ناوى جوهەیمی كوڕی صەلت،[3] جەهم یەكێك بووە لەوانەى كە كۆچی كردووە بۆ حەبەشە.[4]

ژنەكەى ناوى حورەیملەى كچی عەبدولئەسوەد بوو، ئەم ژن و مێردە دوو منداڵیان هەبوو بە ناوەكانى عومەر و خوزەیمە، كاتێك كۆچی دووەمى حەبەشە روویدا ئەم خێزانە هەموویان پێكەوە كۆچیان كرد بۆ حەبەشەو لەوێ حورەیملەى ژنى لە حەبەشە كۆچی دوایی كرد.[5]

جەهمى كوڕی قوثهم (رضي الله عنه)

ناوى جەهمى كوڕی قوثهمەو وەك وەفد هاتووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم).[6]

مشتومڕێك لەو بارەوە هەیە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) خوشكەكەى ماریەی پێشكەشی جەهم كردبێت، بۆ ئەوەش واقیدی گێڕانەوەیەكى هێناوە، بەڵام راى زیاتر لەسەر ئەوەیە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) خوشكەكەى ماریەی داوە بە حەسسانى كوڕى ثابت.[7]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 522.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 521.

[3] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 122.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 521.

[5] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 122.

[6] - أسد الغابة، ج1، ص 454.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 520.

 3049
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.