دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (شەداد) بووە

شەددادى كوڕی ثومامە(رضي الله عنه)

ناوى شەددادى كوڕی ثومامەیە، هاتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و داواى لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كرد نامەیەكى بۆ بنووسێت بۆ بەنى كەعبی كوڕی ئەوس و كردى بەبەرپرسی زەكات و بەرنوێژیان، شەدداد لە سەردەمى خیلافەتى عەلى كوڕی ئەبووطالیبدا لەناو سوپاى عەلیدا كوژراوە.[1]

 

شەددادى كوڕی حەى (رضي الله عنه)

ناوى شەددادى كوڕی حەییەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و فەرموودەى لێوە گێڕاوەتەوە.[2]

شەددادى كوڕی عارض(رضي الله عنه)

ناوى شەددادى كوڕی عارضى جوشەمیە، شاعیرێكی ناسراو بوو، شیعرەكانى بەكاردەهێنا بۆ پاڵپشتى لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەتایبەت لە غەزاكاندا.[3]

شەددادى كوڕی عەبدوڵا (رضي الله عنه)

ناوى شەددادى كوڕی عەبدوڵایەو لە ساڵی دەی كۆچیدا هاودەم بە ئەندامانێكی ناو هۆزەكەى هاتووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[4]

شەددادى كوڕی عەمر (رضي الله عنه)

ناوى شەددادى كوڕی عەمرى فەهریە، كوڕێكی هەبوو بە ناوى موستەورد كە ئەویش هاوەڵی پێغەمبەرى خوایە(صلى الله عليه وسلم) و فەرموودەشی لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە.

شەدداد دەڵێت چوومە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و دەستیم گرت، دەستی لە ئاوریشم نەرمتر و لە بەفر ساردتربوو.[5]

شەددادى كوڕی هاد(رضي الله عنه)

ناوى شەددادى كوڕی هادەو یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى خەندەق، دواتر لە مەدینەوە كۆچی كرد بۆ كووفەو لەوێ مایەوە.[6]

شەددادى كوڕی ئەوس(رضي الله عنه)

ناوى شەددادى كوڕی ئەوسى كوڕی ثابتەو لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان و برازاى حەسسانى شاعیری پێغەمبەرى خوایە(صلى الله عليه وسلم).[7]

باوكى یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر و لە غەزا ئوحودیشدا بەشدارى كرد و شەهید بوو.[8]

شەدداد دوو سیفەتى ناوازەى هەبوو كە بریتی بوون لە رەوانبێژی لە قسەكردن و خۆگرتن لە كاتى تووڕەییدا.[9]

شەدداد دواتر چوو بۆ حیمص و لەوێ نیشتەجێبوو، دواتر شەدداد لە ساڵی پەنجاو هەشتی كۆچی و لە تەمەنى حەفتا و پێنج ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، رایەكیش دەڵێت بەڵكو لە ساڵی چل و یەكی كۆچیدا وەفاتى كردووە، رایەكیش دەڵێت لە بەیتولمەقدیس و لە ساڵی پەنجاو هەشتی كۆچیدا وەفاتى كرد، رایەكیش دەڵێت لە ساڵی شەست و چوارى كۆچیدا وەفاتى كردووە،[10] ذەهەبی دەڵێت زۆرینە لەسەر ئەوە كۆكن كە لە ساڵی پەنجاو هەشتی كۆچیدا وەفاتى كردووە.[11]

ئیبن سەعد دەڵێت لە كاتى وەفاتیدا تەمەنى نەوەد و پێنج ساڵان بوو.[12]

شەدداد فەرموودەى زۆری لە پێغەمبەرى خواوە(صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە، لەوانە فەرموودەى سەییدولئیستیغفار كە دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (گەورەى داواى لێخۆشبوونەكان ئەوەیە بڵێیت: اللهم أنت ربي لا إله إلا أنت، خلقتني وأنا عبدك، وأنا على عهدك ووعدك ما استطعت، أعوذ بك من شر ما صنعت، أبوء لك بنعمتك علي، وأبوء لك بذنبي فاغفر لي، فإنه لا يغفر الذنوب إلا أنت، هەركەس بە دڵنیاییەوە بە رۆژ ئەمە بڵێت و پێش ئێوارە بمرێت ئەوە لە دەستەى بەهەشتیەكانە، هەركەسیش بە دڵنیاییەوە بە شەو بیڵێت و پێش بەرەبەیان بمرێت ئەوە لە دەستەى بەهەشتیەكانە).[13]

شەددادى كوڕی ئوسەید(رضي الله عنه)

ناوى شەددادى كوڕی ئوسەیدی سولەمیە، شەدداد چوویە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى هیجرەتى پێدا، دواى ماوەیەك تووشی ئازارێك بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى چیتە ئەی شەدداد؟ وتى ئازارم هەیە ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)، جا ئەگەر لە ئاوى بەطحا ْ بخۆمەوە چاك دەبمەوە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى ئەی بۆچی ناخۆیتەوە؟ وتى لەبەر هیجرەتەكەم، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (بڕۆ تۆ لە هەر كوێ بیت كۆچەریت).[14]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 321.

[2] -الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 321.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 322.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 323.

[5] - المعجم الأوسط للطبراني، الرقم 9411، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 3275، قال ابن حجر في الإصابة ج3، ص 323 إسناده على شرط الصحيح.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 324.

[7] - سير أعلام النبلاء، ج2، ص 460-461.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 319.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 320.

[10] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 320.

[11] - سير أعلام النبلاء، ج2، ص 466.

[12] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج7، ص 401.

[13] - صحيح البخاري، الرقم 5955، صحيح ابن حبان، الرقم 934.

[14] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم 6946،

 2431
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.