دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  شێخ عومەر بن بەدر ئەلـموسڵی

شێخ عومەر بن بەدر ئەلـموسڵی
ناوی: عومەر، کوڕی بەدر، کوڕی سەعید، کوڕی محمد، کوڕی تەنکیر، وارانی کوردیی موسڵی حەنەفییە 1. کونیەی: ئەبوحەفس. نازناوی: زیائەددین یان سەفییەددین. لە موسڵ لەساڵی (٥٥٧کۆچی–١١٦٢زاینی)دا لەدایکبووە. شێخ عومەر فەرموودەناس و حافیز و زانایەکی فیقھزان بووە، لەساڵی (٦٢٢کۆچی–١٢٢٥زاینی) لە نەخۆشخانەی ئەلنوری لەشاری دیمەشق، کۆچی دوایی کردووە.

شێخ عومەر بن بەدر ئەلـموسڵی، لەشارەکەی خۆی: موسڵ، گەورە بووە و پێگەیشتووە، سەرەتاکانی زانستەکانی زمانی عەرەبی و زانستە فیقھییەکانی لەوێ خوێندووە، لەسەردەستی زانایانی ئەو شارەدا پەروەردە بووە و گەورەبووە، بۆ خوێندنی زانست و فێربوونی زانیاریی چەندین قوتابخانە و فێرگەی شارەکانی دیکە گەڕاوە، وەک خوێندنگەکانی شارەکانی بەغدا و جەزیرە و حەڵەب و دیمەشق و شام.

ئیمامی زەھەبی، لەکتێبەکەیدا "تاریخ الاسلام"دا دەڵێت: "لەشارەکانی حەڵەب و دیمەشقدا فەرموودەی گێڕاوەتەوە، ئەم کەسایەتییانە فەرموودەیان لێ بیستووە و لەویان ڕیوایەت کردووە: مەجدەددین بن ئەلعەدیم، شەھدەی خوشکی، ئەلفەخر عەلی کوڕی ئیبنولبوخاری، پێش ئەوانیش ئەلشەھاب ئەلقوێی و کەسانی دیکەش. ئەلفەخر لەشاری دیمەشق فەرموودەی لەشێخ عومەر بیستووە".

حافیز جەمالەددین ئەبولمەحاسن یوسف بن ئەحمەد ئەلدیمەشقی، دەڵێت: "بەشێکی ئەلحەسەن بن عەرەفەم لەشێخ عومەر بیستووە و لەموسڵ و دیمەشق پێکەوەبووین، ئەو بێدەنگ و کەمدوو بوو، وانە خۆش بوو، بەردەوام سەرقاڵی کتێبدانان یان نووسین یان پەرستش بوو تا وەفاتی کرد، ئەمەم بە دەستخەتی ئیمام ئەمینەددین ئەبومحەممەد عەبدولقادر بن محەممەد بن ئەبولحەسەنی صبغی بینیوە... حافیز ڕەشیدەددین ئەلعەتتار دەڵێت لە شاری قودس شێخ عومەرم بینی سەرپەرشتیی خوێندن و وانەوتنەوەی دەکرد لەقوتابخانەیەکی حەنەفییەکاندا".

قازی ئەبولقاسم دەڵێت: شێخ عومەر ھات بۆلامان لە حەڵەب، لەوێوە چوو بۆ بەیتولموقەددەس (قودس)، میری شارەکە: عیززەددین ئەیبەک کردییە سەرپەرشتیاری ئەو قوتابخانەیەی کە بۆ حەنەفیـمەزھەبەکانی بنیاتنابوو. شێخ لەوێ وەک مامۆستا مایەوە، خۆم ساڵی (٦٢١کۆچی – ١٢٢٤زاینی) لەوێ بینیم و دانیشتم لەگەڵیدا. ھەر ئەم ساڵە ھات بۆ حەڵەب، لەلای ئەو گوێبیستی بەشێک لە کتێبی (الامالی)ی ئیبن میلـلـەی حافیز بووین، پرسیارم لەبارەی ساڵی لەدایکبوونییەوە لێکرد وتی لەمانگی جومادی دووەمی ساڵی (٥٥٧کۆچی – ١١٦٢زاینی) لەموسڵ لەدایکبووم، لەبەغدا وانەی لای "ئەبو فەرەج ئیبن کولەیب و ئیبن ئەلصاببونی و ئیبنولجەوزی" خوێندووە و گوێبیستییان بووە، پاشان لەدیمەشق نیشتەجێ بووە و ساڵی (٦٢٢کۆچی – ١٢٢٥زاینی) شەوی شەممە، ٢٩ی ڕەمەزان، ھەر لەو شارە کۆچی دوایی کرد" 2.

پەرتوکە زانستیەکانی:

قال الإمام الذهبي: "جمع وصنف" 3؛ ومن مؤلفاته:
1-الجمع بين الصحيحين مع حذف السند والمكرّر من البين 4.
2-المعلم في أطراف البخاري ومسلم5.
3-العقيدة الصحيحة في الموضوعات الصريحة 6.
4-استنباط المعين من العلل والتاريخ لابن معين 7.
5-المغني عن الحفظ، والكتاب بقولهم لا يصح معنى في هذا الباب 8.
6-جزأ اختيار أخيار الأخبار 9.
7-الوقوف من الموقوف 10: قال الكتاني: "أورد فيه ما أورده أصحاب الموضوعات في موضوعاتهم وهو صحيح عن غيره-صلى الله تعالى عليه وسلم- من الصحابة أو التابعين أو من بعدهم" 11.
8-الانتصار والترجيح للمذهب الصحيح: وهو في مذهب الإمام أبي حنيفة 12.
9-الأحاديث الموضوعة في الأحكام المشروعة 13.
10-رسالة الموضوعات: وهو لخصها من موضوعات ابن الجوزي، والإمام الجوزقاني 14.
وقال ابن المستوفي: "وروي له أبياتًا من الشعر" 15.


تێبینی:

ئیمام ئەبوحەفس، شێخ عومەری کوردی، یەکێک بووە لە زانا دیارەکان، کە دەستێکی باڵای ھەبووە لە بڵاوکردنەوەی زانست و زانیارییدا، کتێبخانەی ئیسلامیی بە کتێب و نووسراو دەوڵەمەند کردووە، بەتایبەتی لەزانستی فەرموودەناسیدا. شێخ عومەر شەش کتێب و نووسراوی ھەیە کە سەرچاوە دێرینەکان ئاماژەیان بۆکردووە، بەڵام ئێستا ـ بەپێی زانیارییەکانی توێژەر و گەڕانی بەکتێبخانە و تۆڕی ئینتەرنێتدا ـ ئەو کتێبانە بوونیان نییە، جا لەبەرئەوە داوا دەکەین لە فێرخوازان و زانستخوازان و لێکۆڵەرانی کتێب و دەستنووسەکان بگەڕێن بەدوای ئەو کتێب و نووسراوانەدا و بیاندۆزنەوە. یەکێک لەدیارترین کتێبەکانی بریتییە لە: (الجمع بین الصحیحین مع حذف السند والمکرر من البین) کە لەبواری فەرموودەدایە و یەکەم کتێبە کە فەرموودەی ھەردوو سەحیحی بوخاری و موسلیمی کۆکردووەتەوە و بەشێوازی بەش و دەروازە و دابەشکاریی بەپێی پەیڕەوی نوێی کتێبدانان، نووسیویەتی، بەوەش نووسەر یەکەم کەسە کە لەوبوارەدا بەو شێوەیە نووسیبێتی.

ئامادەکردنی: ستافی زانستی ماڵپەڕی ئیبن صەلاحی شارەزوور
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

1(وارانی)، وه‌ك نیسبه‌ت به‌ (واران) وا ناونراوه‌، ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ (واران) ناوی ئه‌و گونده‌ بێت كه‌ شێخ عومه‌ر لێی له‌دایكبووه‌، (واران) گوندێكه‌ له‌گونده‌كانی عه‌شیره‌تی ناسراوی (داوده‌)ی كورد بووه‌، كه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوكی ئێستایه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق، تا ئێستاش ماوه‌. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ پێش له‌دایكبوونی خۆی، خێزان و خانه‌واده‌كه‌ی ئه‌و گونده‌یان به‌جێهێشتبێت و چووبن بۆ موسڵ و ئه‌و له‌وێ له‌دایكبووبێت. وه‌ك (ئیبن عه‌دیم) ده‌ڵێت: باوكم پرسیاری له‌ شێخ عومه‌ر كردووه‌ له‌باره‌ی له‌دایكبوونییه‌وه‌، وتوویه‌تی: ساڵی (557كۆچی – 1165زاینی) له‌موسڵ له‌دایكبووه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكی دووره‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌ی شاره‌زوور به‌ (ویلایه‌تی موسڵ) ناسراو بووه‌، ئه‌وكات شاری كه‌ركوك وه‌ك موسڵ به‌ناوبانگ نه‌بووه‌، به‌ڵكو كه‌ركوك سه‌ر به‌ موسڵ بووه‌. بۆ زانیاریی زیاتر ده‌توانن سه‌یری ئه‌م كتێبه‌ بكه‌ن: (الجمع بین الصحیحین، نووسینی: حسن البینجوینی. ل/64).

2لحياة الشيخ عمر بن بدر الموصلي وآثاره، اعتمدنا على: عبد القادر القريشي، الجواهر المضية ج1ص 353، 387؛ الذهبي، سير أعلام النبلاء ج22ص287؛ ابن المستوفي، تاريخ إربيل ج1ص237، ج2ص404؛ ابن العماد، شذرات الذهب ج7ص178؛ الصفدي، الوافي بالوفيات ج22ص271؛ ابن قُطلُوبغا، تاج التراجم ص217؛ الذهبي، تاريخ الإسلام ج45ص126؛ الذهبي، العبر في خبر من غبر ج3ص188؛ الزركلي، الأعلام ج5ص42؛ بروكلمان، تاريخ الأدب العربي ج6ص200؛ العقيلي، بغية الطلب ج2ص1003؛ ابن حجر، القول المسدد ص21؛ الذهبي، معجم الشيوخ الكبير ج1ص300؛ السيوطي، تدريب الراوي ج1ص349؛ السخاوي، فتح المغيث ج1ص137-ج1ص315؛ حاجي خليفة، كشف الظنون ج1ص173،ج2ص1158؛ الكتاني، الرسالة المستطرفة ص152؛ الباباني، هدية العارفين ج1ص785؛ رضا كحالة، معجم المؤلفين ج7ص278؛ مؤسسة آل البيت، الفهرس الشامل ج1ص653، ج2ص818، ج3ص1540، ج3ص1543؛ بروكلمان، تاريخ الأدب العربي ج6ص200؛ مصطفى عمار، معجم ما طبع من كتب السنة ص8،103،118،295؛ ابن ظافر، تحذير المسلمين من الأحاديث الموضوعة ص36، بعض من العلماء، موسوعة الأحاديث والآثار الضعيفة والموضوعة ج1ص31، 44، 47.

3الذهبي، سير أعلام النبلاء ج22ص287.

4مطبوع؛ في مجلدين، ت: صالح أحمد الشامي، ط:1، المكتب الإسلامي، بيروت/لبنان 1416ه-1995م؛ والتحقيق الآخر، ت: حسن البينجويني، وهي رسالة علمية غير منشورة قدمها لنيل درجة الدكتوراه في جامعة لندن للعلوم الإنسانية/قسم الدراسات الإسلامية 1436ه-2015م.

5مخطوط؛ نسخة منه موجودة في مكتبة المصغرات الفيلمية بقسم المخطوطات بالجامعة الإسلامية، المدينة المنورة/المملكة العربية السعودية، رقم الحفظ: رقمه في القسم (4634)؛ ينظر: مركز الملك فيصل، خزانة التراث، الرقم التسلسلي: (104517).

6حاجي خليفة، كشف الظنون ج2ص1158؛ ولم يتحدث بشيء حول مضمون هذه المخطوطة وفحواها أحد من أصحاب الفهارس، ولا أصحاب السيّر، كما لم أجد عنوانها في فهرسة من فهارس المكتبات، وربما من الكتب المفقودة.

7لم أجد أبى معلومة عنه.

8وجاء في بروكلمان العربية أن كتابه هذا عنوانه: "المغني عن الحفظ والكتاب فيما لا يصح من الأحاديث"، ينظر: بروكلمان، تاريخ الأدب العربي ج6ص200.

9لم أجد أبى معلومة عنه.

10مطبوع؛ في 176ص، ت: أم عبدالله بنت محروس العسيلي، ط:1، دار العاصمة، الرياض/السعودية 1407ه-1987م.

11الكتاني، الرسالة المستطرفة ص152.

12حاجي خليفة، كشف الظنون ج1ص173؛ ولم يتحدث بشيء حول مضمون هذه المخطوطة وفحواها أحد من أصحاب الفهارس، ولا أصحاب السيّر، كما لم أجد عنوانها في فهرسة من فهارس المكتبات، وربما من الكتب المفقودة.

13مطبوع؛ ت: ربيع بن محمد السعودي، ط:1، مكتبة الطرفين، الطائف/السعودية 1412ه-1991م.

14لم أجد أبى معلومة عنه.

15ابن المستوفي، تاريخ إربل ج2ص405.

 
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.