دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەزهەر(رضي الله عنه)

ئەزهەرى كوڕی قەیس(رضي الله عنه):

هەریەك لە بەغەوى و ئیبن شاهین و ئەبوو مووسا و ئیبن عەبدولبەر و ئیبن  ئەثير ناویان هێناوە فەرموودەیەكیان هێناوە و دەڵێن ئەو ئەم فەرموودەى گێڕاوەتەوە، بەڵام ئیبن حەجەر بە وردى باسی كردووەو نیشانى داوە كە لەو سەنەدەیدا باوكى ئەزهەر لەبیركراوە واتە ئەزهەر لە باوكیەوە گێڕاویەتیەوە، بۆیە ئەو سەنەدە بە راست نازانێت كە بەو هۆیەوە ئەزهەر بە هاوەڵ دانراوە.[1]

 

ئەزهەرى كوڕی مینقەر (رضي الله عنه):

ناوى ئەزهەرى كوڕی مینقەرە و لە ئەعرابیەكانى بەصرەیە.[2]

فەرموودەیەكی گێڕاوەتەوە و دەڵێت پێغەمبەرم (صلى الله عليه وسلم) بینی و لەدوایەوە نوێژم كرد، بیستم بە (الحمد للە رب العالمین) دەستی پێكرد و دوو جاریش سەلامى دایەوە.[3]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، 228-229.

[2] - أسدالغابة، ج1، ص100.

[3] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، حرف الألف. لە نێوان ژمارەكانى 994-995.

 1886
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.